riklam

پشووه‌كانی سه‌ری ساڵ له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ به‌م شێوه‌یه‌یه‌

kurdistani 03:24 PM - 2014-12-22
وه‌ك فه‌رمانگه‌كانی دیكه له‌پێشووه‌كانی سه‌ری ساڵی زاینی به‌شدارده‌بێت‌

وه‌ك فه‌رمانگه‌كانی دیكه له‌پێشووه‌كانی سه‌ری ساڵی زاینی به‌شدارده‌بێت‌

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌ێنت، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش وه‌ك فه‌رمانگه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌پێشووه‌كانی سه‌ری ساڵی زاینی به‌شدارده‌بێت.

 م. نه‌جمه‌دین عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه‌ ئاگاداركراوینه‌وه‌ته‌وه‌، له‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش وه‌ك سه‌رجه‌م داموده‌زگا حكومییه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان رۆژانی 25 ئه‌م مانگه‌و 1 ی مانگی داهاتوو پشووی ره‌سمی ده‌بێت.

 وتیشی: داوا له‌مامۆستایان و خوێندكارانی خۆشه‌ویستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان ده‌كه‌م كه‌ پابه‌ندبن به‌بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌پێناو باش به‌ڕێوه‌چوونی خوێندنی ئه‌مساڵدا.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket