riklam

دهۆك.. پیاوێك ژنه‌كه‌ی ده‌كوژێت

kurdistani 02:54 PM - 2014-12-22
وێنه‌كه‌ له‌ ئه‌نته‌رنێت-ه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌

وێنه‌كه‌ له‌ ئه‌نته‌رنێت-ه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌

به‌رپرسی په‌یوه‌ندی و راگه‌یاندنی پولیسی پارێزگای دهۆك رایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌دره‌نگانێكی شه‌وی رابردوو 21-12-2014 له‌كومه‌ڵگایه‌كی سه‌ر به‌پارێزگای دهۆك ژنێك له‌لایه‌ن مێرده‌كه‌یه‌وه‌ كوژرا .

رائید هێمن سلێمان به‌رپرسی په‌یوه‌ندی و راگه‌یاندنی پولیسی پارێزگای دهۆك تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی له‌كومه‌ڵگای مسێریكی سه‌ر به‌قه‌زای سێمیل ژنێك به‌ناوی (و،خ) له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ به‌توندی لێی درا، ئه‌و ژنه‌ شه‌وی رابردوو گیانیله‌ده‌ستدا.

وتیشی: ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و پیاوه‌ی ئه‌و كاره‌ی كردوه‌ باری ده‌روونی باشنه‌بووه‌و چه‌ندینجاریش له‌ ژنه‌كه‌ی خۆیداوه‌.

راشیگه‌یاند: دوای رووداوه‌كه‌ پیاوه‌كه‌ له‌لایه‌ن پولیسه‌وه‌ ده‌ستگیركراوه‌و پاشان دانی به‌ تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌.


PUKmedia نـژیـار نـێـروه‌یـی ـ دهـۆك

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket