riklam

به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیرانی كاره‌با و كشتوكاڵ په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه‌

kurdistani 02:40 PM - 2014-12-22
كۆبوونه‌وه‌كه‌ درێژه‌پێده‌ری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو ده‌بێت

كۆبوونه‌وه‌كه‌ درێژه‌پێده‌ری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو ده‌بێت

سبه‌ینێ 22-12-2014 په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌و بڕیاره‌ تێیدا هه‌ردوو وه‌زیری كشتوكاڵ و كاره‌با بانگهشێت بكرێن و گفتوگۆ له‌باره‌ی كێشه‌كانی هه‌ردوو وه‌زاره‌ت بكرێت.

خه‌ڵه‌ف ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: بڕیاره‌ سبه‌ینێ په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامبدات و تێیدا هه‌ردوو وه‌زیری كاره‌با و كشتوكاڵ بانگهێشت بكرێن.

 وتیشی: كۆبوونه‌وه‌كه‌ درێژه‌پێده‌ری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو ده‌بێت، كه‌ تێیدا وه‌زیری كشتوكاڵ بانگهێشت كرابوو له‌سه‌ر كه‌موكوڕی و كێشه‌كانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ.

راشیگه‌یاند: بڕیاره‌ هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێدا گفتوگۆ بكرێت له‌سه‌ر كێشه‌ی كه‌م بوونه‌وه‌ی كاره‌با به‌هاووڵاتیان و چۆنێتی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌.

خه‌ڵه‌ف ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: بڕیاره‌ له‌كۆبوونه‌وه‌كدا چه‌ند پرۆژه‌ یاسایه‌ك خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ بكرێت، وه‌ك پرۆژه‌ یاسای دڵنیایی كۆمه‌ڵایه‌تی و پرۆژه‌ یاسای به‌خشینی پێشمه‌رگه‌ له‌پێشینه‌كان و چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی دیكه‌ .


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket