riklam

یه‌كێتی دوو پۆستی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی پڕده‌كاته‌وه‌

kurdistani 02:15 PM - 2014-12-22
رێكه‌وت زه‌كی وه‌ك سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی دیاریكرد

رێكه‌وت زه‌كی وه‌ك سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی دیاریكرد

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 22-12-2014ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی-دا یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان دوو پۆستی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای پڕكرده‌وه‌.

دوای ده‌ست به‌ كاربوونی د.ئاسۆ فه‌ره‌یدون سه‌رۆكی لیستی سه‌وزی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی وه‌ك پارێزگار له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی پارێزگادا یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان ئه‌و پۆسته‌ی پڕكرده‌وه‌و رێكه‌وت محه‌مه‌د زه‌كی وه‌ك سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی دیاریكرد، هه‌ر به‌پێی ریزبه‌ندی كاندیدانی یه‌كێتی بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی سه‌مه‌د حاجی ئیبراهیم كاندیدی ژماره‌ 43 وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا سوێندی یاسایی خوارد.

PUKmedia هۆزان فاتیح 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket