riklam

په‌رله‌مان تاوتوێی زیادكردنی موچه‌ی پێشمه‌رگه‌ ده‌كات

kurdistani 01:18 PM - 2014-12-22
ده‌بێت موچه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ 750 هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت

ده‌بێت موچه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ 750 هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت

په‌رله‌مانی كوردستان سه‌رقاڵی ده‌ركردنی پڕۆژه‌ بڕیارێكه‌ بۆ باشتركردنی ژیانی پێشمه‌رگه‌ له‌ ئێستادا ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆكراوه‌و لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ش ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌ربڕیووه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ دلێر ماوه‌تی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌  PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند بابه‌تێك گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا كه‌ یه‌كێكیان تاوتوێكردنی پڕۆژه‌ بڕیاری باشكردنی ژیانی پێشمه‌رگه‌بوو.

وتیشی:  به‌پێی پڕۆژه‌كه‌ ده‌بێت موچه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ 750 هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت كه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆكراوه‌و ره‌وانه‌ی لیژنه‌كه‌ی ئێمه‌ كراوه‌و ئێمه‌ش پشتیوانیمان  ده‌ركردنی بڕیاره‌كه‌مان كرد.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد كه‌ هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌دا پڕۆژه‌ بڕیاری حسابكردنی ئه‌م ساڵی پێشمه‌رگه‌ به‌ دوو ساڵ وه‌ك خزمه‌ت گفتوگۆی له‌سه‌ر كراوه‌.

PUKmedia هۆزان فاتیح

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket