riklam

به‌هۆی ره‌خنه‌گرتن له‌ئۆردۆغان 15 مانگ زیندانی ده‌كرێت

kurdistani 12:34 PM - 2014-12-22
ره‌جه‌ب ته‌یب ئۆردۆغان

ره‌جه‌ب ته‌یب ئۆردۆغان

دادگای به‌ده‌وی له‌ پارێزگای كارامان له‌ناوه‌ندی ناوچه‌ی ئه‌نادۆڵ، سزای 15 مانگ زیندانیكردنی بۆ مامۆستایه‌كی زانكۆ ده‌ركرد، به‌هۆی ره‌خنه‌گرتنی له‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئۆردۆغان.


رۆژنامه‌ی حوریه‌تی توركی له‌ هه‌واڵێكیدا له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات: سه‌ره‌تای ساڵی 2014 كه‌ ئه‌وكات ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا بووه‌ له‌كاتی سه‌ردانیكردنی بۆ شاری كارامان ، له‌لایه‌ن مامۆستایه‌كی زانكۆ به‌ناوی بركلین ئه‌لوان به‌هۆی كوژرانی مێردمنداڵێكی ته‌مه‌ن 15 ساڵانیه‌وه‌ ره‌خنه‌ی له‌ سه‌رۆك وه‌زیران گرتبوو، هه‌ربۆیه‌ له‌لایه‌ن دادگای به‌ده‌وی پارێزگای كارامان ده‌ستبه‌سه‌ركرابوو، به‌ 15 مانگ زیندانیكردن سزادرا.


كنجر یڵدرم پارێزه‌ری مامۆستای زانكۆكه‌ به‌رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌: ئه‌و بڕیاره‌ی دادگا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌واوی یاسا نێو ده‌وڵه‌تییه‌كاندا ناگونجێت و بڕیارێكی پێچه‌وانه‌ی یاسایه‌.


وتوشیه‌تی: ئه‌وه‌ ته‌نها بڕیارێك نیه‌ دژ به‌ ئه‌و مامۆستاییه‌ی زانكۆ، به‌ڵكو بڕیارێكه‌ بۆ له‌ناوبردنی دیموكراسی و ئازادی راده‌ربرین  له‌توركیا.


ئه‌و پارێزه‌ره‌ جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه‌: ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی خۆم بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ ده‌خه‌مه‌گه‌ڕو ده‌بێت رای گشتی به‌رپه‌رچی ئه‌و نادادپه‌روه‌ریه‌ بداته‌وه‌.


PUKmedia و/ سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket