riklam

داعش 3 سه‌ركرده‌ی خۆی گوللـه‌باران ده‌كات

kurdistani 12:07 PM - 2014-12-22
به‌هۆی ئه‌و شكستانه‌ی كه‌ به‌سه‌ریاندا هاتووه‌

به‌هۆی ئه‌و شكستانه‌ی كه‌ به‌سه‌ریاندا هاتووه‌

به‌هۆی شكستیان به‌رامبه‌ر به‌ هێرشه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌و شه‌رڤانانی یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه‌و گه‌ریلاكان تیرۆرستانی داعش سێ سه‌ركرده‌ی سعودی خۆیان له‌ ته‌لعه‌فه‌ر گوللـه‌باران ده‌كه‌ن.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ده‌وروبه‌ری قه‌زای ته‌لعه‌فه‌ر به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: تیرۆرستانی داعش به‌ته‌واوی له‌سنوری پارێزگای موسڵ شپره‌زه‌بوون و به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆری عیراقی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه‌ توانیوانه‌ ده‌وروبه‌ری قه‌زای ته‌لعه‌فه‌ر بخه‌نه‌ ژێر ده‌ستی خۆیانه‌وه‌.

وتیشی: تیرۆرستانی شه‌وی رابردوو 21-12 به‌بڕیارێكی به‌په‌له‌ی والی موسڵ سێ سه‌ركرده‌ی دیاری تیرۆرستانی داعش كه‌ سعودی-ن و  له‌ناوچه‌كانی شه‌نگال و ته‌لعه‌فه‌ردا ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازیان به‌ده‌سته‌وه‌ بووه‌ به‌رچاوی تیرۆرسته‌كانی تره‌وه‌ گوللـه‌باران كراون.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ رونیشكرده‌وه‌ كه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زیاتر له‌ 50 تیرۆرستی تر له‌ناو شاری موسڵ به‌فرمانێكی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی زیندانی كراون.

سه‌رچاوه‌كه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد: به‌پێی زانیاریه‌كانی ناو شاری موسڵ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌تیرۆرسته‌ بیانیه‌كانی داعش به‌ره‌و خاكی سوریا هه‌ڵدێن و هه‌ربه‌و هۆیه‌شه‌وه‌  هێزێكی تایبه‌ت به‌ناوی پۆلیسی ئیسلام ده‌ستبه‌جێ به‌ناو شاری موسڵدا بڵاوه‌یان پێكراوه‌.

PUKmedia سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket