خواردنی گۆشت مه‌ترسیداره
kurdistani 11:23 AM - 2014-12-22قه‌یوم عه‌بدولكه‌ریم: خواردنی گۆشت مه‌ترسیداره بۆ مرۆڤ
قه‌یوم عه‌بدولكه‌ریم عه‌بدولمه‌جید له‌ساڵی (1956) له‌ته‌وێڵه له‌دایكبووه، په‌یمانگه‌ی ئه‌كادیمی پزیشكی میسری ته‌واو كردووه، بیست ساڵ زیاتره له‌بواری گیاناسیدا كار ده‌كات، كتێبێكی به‌ناوی زینده‌خۆری یه‌وه له‌فارسییه‌وه وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی كه له‌نووسینی (ئه‌رشاویر دراوانسیان)ه.
ناوبراو له‌م دیداره‌دا باس له‌كۆمه‌ڵه‌كه‌یان ده‌كات كۆمه‌ڵه‌ی رووه‌كناسانی كوردستان، هاوكات له‌وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ئێمه‌دا باس له‌سووده‌كانی رووه‌ك و زیانه‌كانی گۆشتخواردن ده‌كات.
* سه‌ره‌تا ئه‌گه‌ر بكرێت له‌باره‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌تان كۆمه‌ڵه‌ی رووه‌كناسانی كوردستان بدوێن، كه‌ی و بۆچی بیرتان له‌دامه‌زراندنی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌كرده‌وه؟
- رووه‌كی پزیشكی له‌هه‌موو وڵاتێك به‌كاردێ، ئێمه‌ش له‌ساڵی (1994)ه‌وه ده‌ستمان به‌م كاره كرد‌و له‌ساڵانی دووهه‌زاردا هه‌وڵی رێكخستنه‌وه‌ماندا، كارمان بۆ ئه‌وه كرد كاره‌كه رێكبخه‌ین و خه‌ڵكی خراپ و نه‌شاره‌زای تێنه‌كه‌وێت، بۆئه‌وه‌ش هه‌ستاین به‌دروستكردنی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه (كۆمه‌ڵه‌ی رووه‌كناسانی كوردستان).
ئێمه كاتێك له‌ساڵی (1994) یه‌كه‌م دانیشتنمان ئه‌نجامدا، ئه‌و كاته (24) كه‌سێك ده‌بووین، دوای ئه‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵه‌كه‌مان دامه‌زراند له‌ساڵی (2004)دا ژماره‌مان زیادی كرد‌و ئێستا خۆشبختانه ئێستا نزیكه‌ی دوو سه‌د كه‌س ده‌بین، خه‌ڵكانێكیش هه‌ن له‌ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی ئێمه ئه‌م كاره ده‌كه‌ن «ئێمه كارمان به‌وانه‌وه نییه، ته‌نانه‌ت هه‌ڵه‌ش بكه‌ن له‌كاره‌كه‌یاندا» چونكه ئێمه ته‌نها به‌رپرسین له‌ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی خۆمان.
ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی رووه‌كناسانی كوردستان، هه‌وڵی ناساندنی سروشت و رووه‌ك ده‌ده‌ین و ده‌مانه‌وێت خه‌ڵك به‌سووده‌كانی رووه‌ك ئاشنا بكه‌ین و فێری به‌كارهێنانی رووه‌ك ببن له‌جیاتی ده‌رمان، بۆ نموونه كه‌م ماڵ هه‌یه كه‌ره‌وزی تێدا نه‌بێت، كه‌ره‌وز بۆ نه‌هێشتنی رمڵ باشترین ده‌رمانه، توێكڵی هه‌نار ده‌رمانی قه‌بزییه «سروشتناسی بۆ هه‌موو كه‌سێك پێویسته» كام نه‌خۆشی قورس و مه‌ترسیداره به‌ڕووه‌ك چاره‌سه‌ر ده‌كرێت «له‌شێرپه‌نجه‌و ئایدزه‌وه تا ده‌گاته نه‌خۆشییه بچووكه‌كان به‌ئاوی میوه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت» هه‌ڵبه‌ته به‌بێ خواردنی نان و ته‌نها ئاوی میوه، بۆ نموونه ئاوی ترێ چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و شێرپه‌نجه‌ی خوێنی پێ ده‌كرێ، كتێبێك هه‌یه له‌باره‌ی سووده‌كانی ئاوی گێزه‌ر كه باس له‌وه ده‌كات زۆر نه‌خۆشی به‌ئاوی گێزه‌ر چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، وه‌كو (داخورانی ئێسقان، نه‌خۆشی گورچیله) سێ‌و به‌هه‌مان شێوه بۆ چه‌ندین نه‌خۆشی ده‌رمانه «ئه‌و كه‌سه‌ی سروشت ناسبێت ده‌بێت بیگه‌ێینێت به‌خه‌ڵكی» ئێمه‌ش وه‌ك كۆمه‌ڵه چه‌ندمان پێكرابێت هه‌وڵمان داوه سروشت و رووه‌كه‌كان به‌خه‌ڵكی بناسێنین له‌ڕێگه‌ی میدیاكانه‌وه. به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌مانتوانیوه به‌پێی پێویست ئه‌و په‌یامه به‌خه‌ڵكی بگه‌یه‌نین و پێویستمان به‌هاوكاریی زیاتره‌و ده‌بێ میدیاكان هاوكاریمان بكه‌ن، گرنگی دان به‌سروشت و ژینگه‌و رووه‌ك ئه‌ركی هه‌مووكه‌سێكه.
* خه‌ڵكی ورده ورده به‌ره‌و رووه‌ك خۆری دێن و ژماره‌ی رووه‌كخۆره‌كان زیاتر بووه تۆ بۆ ئه‌مه ده‌ڵێی چی؟
- كارێكی باشه، زۆرم پێ خۆشه، چونكه دووركه‌وتنه‌وه له‌گۆشتخۆری كارێكی زۆرباشه‌و ده‌بێت مرۆڤ له‌وه به‌ئاگابێت، كه گۆشت چه‌ند مه‌ترسیداره، من كتێبێكم له‌فارسییه‌وه وه‌رگێڕاوه له‌باره‌ی رووه‌كخۆرییه‌وه‌یه‌و تێدا سووده‌كانی رووه‌كخۆریی خراوه‌ته‌ڕوو.
ئه‌و كتێبه باس له‌وه ده‌كات ئه‌وه‌ی ده‌چێته سه‌ر ئاگر خراپه، هه‌ر خواردنێك بخرێته سه‌ر ئاگر چ كوڵاندن چ برژاندن خراپه‌و زیانی هه‌یه، هه‌روه‌ها باسی خواردنی موعه‌له‌ب (له‌قوتوونراو)ی تێدایه كه چه‌ند خراپه، له‌و كتێبه‌دا هه‌رچی له‌ئاژه‌ڵ بێت ره‌فزی ده‌كات و بۆ خواردن به‌شیاوی نازانێ و له‌ڕووی زانستییه‌وه به‌خراپی داده‌نێت.
تۆ سه‌یری ئه‌و ئاژه‌ڵانه بكه كه گیاخۆرن «ئه‌سپ، حوشتر... چه‌ند به‌هێزن، ده سه‌یری مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه بكه بزانه چه‌ند لاوازه، له‌ڕووی ته‌ندروستییه‌وه چه‌ند خراپ و نه‌خۆشه» ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر گۆشتخۆریی ئه‌وا خراپتریش ده‌بێت.
* ده‌وترێت ئه‌وانه‌ی گیاخۆرن و گۆشتخۆر نین چاویان كز ده‌بێت ئه‌مه تا چه‌ند راسته؟
- ئاژه‌ڵی وا هه‌یه گیاخۆره‌و چاوی زۆر تیژه‌و زۆرتریش ده‌ژی، ئه‌ی مرۆڤ گۆشت و ماست و شیر‌و جگه‌ر ده‌خوات بۆچی چاوی كزه؟! ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه بۆ چاویان كزه. گۆشت؛ خانه‌كانی له‌شی مرۆڤ ده‌كوژێت، توێژینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه، كه له‌ناو ئاژه‌ڵه كێوییه گیاخۆره‌كاندا شێرپه‌نجه نییه‌و تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه نابن. ده‌زانی بۆ؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی خواردنه‌كه‌ی‌ان سروشتییه، تۆ بڕوانه كه‌سێك ده‌بینی كێشی سه‌د كیلۆیه كه‌چی بێهێزو لاوازه و نه‌خۆشی شه‌كره‌و زه‌خت و دڵی هه‌یه، ئه‌مه بۆ؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گۆشتخۆره، مرۆڤ ده‌توانێ له‌بری گۆشت نۆك بخوات، لۆبیاو ماش و گوێزو باده‌م و قاچك بخوات» ئه‌مانه خۆراكی سوودبه‌خشن و سه‌لامه‌تن بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ».
* ده‌وترێت له‌ڕووی وێژدانی و ئه‌خلاقییه‌وه گوشتخۆری كارێكی خراپه بۆ ئه‌مه ده‌ڵێی چی؟
+ به‌دڵنیاییه‌وه گوناهه، بۆچی مرۆڤ ده‌چێ كه‌ڵه‌كێوییه‌كی جوان ده‌كوژێ و ده‌یخوات، ئێ ئه‌ویش مافی ژیانی نییه «به‌ڕاستی مرۆڤ دڕنده‌یه» پێمناڵێی (كه‌و) بۆ ده‌كوژن، ئاخر كه‌و خۆی چییه‌و گۆشتی چیه؟ كه‌چی مرۆڤ ده‌چێ راوی ده‌كات و ده‌یخوات! باشه ئه‌و كه‌وه‌ش وه‌ك مرۆڤ رۆحی نییه‌و حه‌زی به‌ژیان نییه، ئه‌ویش بێچووی نییه؟ راسته له‌شه‌رعی ئیسلامدا حه‌ڵاڵ كراوه، به‌ڵام خۆ فه‌رز نییه، مرۆڤ ده‌توانێ نه‌یخوات خۆ له‌ئیسلامدا باسی رووه‌كخۆریش كراوه، مرۆڤ ده‌بێت رێز له‌ئاژه‌ڵ بگرێت، تۆ سه‌یری مناڵ بكه چونكه خاوه‌نی دڵێكی پاكه پێ به‌سه‌ر مێرووله‌شدا نانێت.
هه‌ندێك گۆشت هه‌یه هه‌ر زۆر خراپه‌و زیانی یه‌كجار زۆره بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ، بۆ نموونه هه‌ر مریشكێك كێشی له‌كیلۆیه‌ك زیاتر بێت، چونكه به‌هۆرمۆنات و روونی ستۆك گه‌وره كراوه، به‌ڵگه زۆره كه مرۆڤ له‌بنچینه‌دا رووه‌كی بووه‌و نه‌ك گۆشتخۆر، له‌بنه‌ڕه‌تدا مرۆڤ گیاخۆر بووه.
با به‌راوردێك بكه‌ین له‌نێوان ئاژه‌ڵی گۆشتخۆرو گیاخۆردا، ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی كه گیاخۆرن به‌هێزن، هه‌ندێك ئاژه‌ڵ هه‌ن گۆشتخۆرن و به‌هێزن، ده‌زانی بۆ، ئه‌مه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه، كه ئه‌و ئاژه‌ڵانه گۆشت به‌كاڵی ده‌خۆن.
گه‌لی (ئه‌سكیمۆ) گۆشتخۆرن و هه‌ر گۆشت ده‌خۆن و به‌هۆی سه‌رماوه ته‌نها گۆشت شك ده‌به‌ن بۆ خواردن، مرۆڤی ئه‌سكیمۆیی له‌سی ساڵ زیاتر ناژین، ئه‌وه‌ش به‌هۆی گۆشتخۆرییه‌وه‌یه، به‌ڵام خه‌ڵكی (هۆنزا) كه له‌نێوان (هیندو چین)دا ده‌ژین له‌گه‌ڵ گه‌لی (غه‌واران) كه رووه‌كین و خواردنی بر‌ژاو كوڵاو و هیچ جۆره گۆشتێك ناخۆن ته‌مه‌نیان درێژه‌و له‌سه‌د ساڵ زیاتر ده‌ژین.
ئه‌گه‌ر مرۆڤ بتوانێ واز له‌گۆشتخۆری بهێنێ و میوه‌خۆری بكات بیركردنه‌وه‌شی ده‌گۆڕێ، و ته‌مه‌ن درێژ و له‌ش ساغ ده‌بێت «رووه‌كخۆریی كارێكی قورس نییه».
* بۆچی پزیشكه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌م كاره‌ی ئێوه‌دا نین و ناكۆكن؟
- باشه ئه‌م قسانه‌ی كه من له‌م دیداره‌دا كردوومه خراپه، هیچ زیانێكی هه‌یه بۆ خه‌ڵك، زیانی بۆ دكتۆر هه‌یه؟ من ده‌ڵێم بۆ دۆزینه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌ت پێویستت به دكتۆر هه‌یه، به‌ڵام بۆ ده‌رمان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك حه‌ب و شروب و ... هتد به‌كارمه‌هێنه «ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه رقیان لێمه با هه‌ر رقیان لێم بێت» من ده‌ڵێم مه‌وادی كیمیاویی بۆ مرۆڤ خراپه با له‌سه‌ر ئه‌م قسه‌یه‌م هه‌موو دنیا رقی لێم بێت، كێشه‌كه هه‌ر ئه‌مه‌یه «دكتۆره‌كان به ئێمه ده‌ڵێن، ئێوه نابێ ده‌رمانی گیایی به‌كاربهێنن». ئێمه وه‌ك هیوایه‌تێك ده‌ستمان بۆ ئه‌م كاره بردووه، ئێمه وه‌كو گیاناسی كار ده‌كه‌ین نه‌ك وه‌كو ته‌شریحی له‌شی مرۆڤ له‌كاتێكدا پێویسته ئه‌وه‌ش بزانین و شاره‌زایی تێدا په‌یدا بكه‌ین و نه‌خۆشییه‌كان بناسین، به‌ڵام ئه‌وه كاری ئێمه نییه نه‌خۆش بپشكنین، ئه‌و كه‌سه‌ی دێته لای ئێمه ده‌بێ دكتۆری دی بێت و دكتۆر پشكنینی بۆ كردبێت، ئێمه ته‌نها به نه‌خۆش ده‌ڵێن، كه چ گیایه‌ك و چ رووه‌كێك بخۆن بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی «ئێمه زۆرمان پێخۆشه له‌گه‌ڵ ئه‌واندا كاربكه‌ین، به‌ڵام ئه‌وان دان به‌كاره‌كه‌ی ئێمه‌دا نانێن».
PUKmedia له كوردستانی نوێ وه‌رگیراوه
هەواڵی زیاتر
-
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
09:14 AM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23