riklam

سه‌رۆكه‌ دیكتاتۆره‌كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی كۆشكی سپی ده‌كات

kurdistani 10:52 AM - 2014-12-22
كیم جۆنگ سه‌رۆكی كۆریای باكور له‌ گرته‌ ڤیدیۆیه‌كه‌دا گیانله‌ده‌ستده‌دات

كیم جۆنگ سه‌رۆكی كۆریای باكور له‌ گرته‌ ڤیدیۆیه‌كه‌دا گیانله‌ده‌ستده‌دات

كیم جۆنگ سه‌رۆكی كۆریای باكور، دوای ئه‌وه‌ی كه‌ دڵنیابووه‌ته‌وه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا تێوه‌گلاوه‌ له‌ گرته‌ ڤیدیۆیه‌كه‌ی كۆمپانیای سۆنی، هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی كۆشكی سپی ده‌كات.


رۆژنامه‌ی ده‌یلی مێڵ-ی به‌ریتانیا بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ هێزه‌كانی كۆریای باكور ئاشكرایان كردووه‌ كه‌ كۆشكی سپی ده‌ته‌قێننه‌وه‌ ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌مریكا به‌رده‌وامبێت له‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی بۆ سه‌ر كیم جۆنگ-ی سه‌رۆكی كۆریای باكور، هه‌روه‌ها ده‌بێت ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كان كۆریای باكور دڵنیابكاته‌وه‌ كه‌ ده‌ستی نه‌بووه‌ له‌ هاككردنی ئه‌كاونتی كۆمپانیا سۆنی، خاوه‌نی فلیمه‌كه‌.


جێی باسه‌، له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی دزه‌ی پێكراو له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكراه‌یوه‌ كه‌ دیمه‌نی فلیمێك له‌خۆده‌گرێت به‌ناوی چاوپێكه‌وتن (The Interview) و له‌لایه‌ن كۆمپانیای سۆنیه‌وه‌ به‌رهه‌مهێنراوه‌.


له‌و گرته‌ ڤیدیۆیه‌دا، كیم جۆنگ له‌ نێو فڕۆكه‌یه‌كدایه‌و ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ ده‌پێكێندرێت و تێیدا ناوبراو گیان له‌ده‌ستده‌دات.


هه‌روه‌ها ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆیه‌ كێشه‌ی دروستكردووه‌ له‌ نێوان ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكاو كۆریای باكور و كار گه‌یشتوه‌ته‌ ئه‌وه‌ی كه‌ كۆریای باكور هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی كۆشكی سپی ده‌كات.



PUKmedia   و / هۆزان رۆسته‌م
سه‌رچاوه‌ ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket