پرۆژه‌و پرۆسه‌ی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی
kurdistani 10:27 AM - 2014-12-22مه‌لا به‌ختیار
پێشنیاز‌و پرۆژه، له‌دوای ته‌واوبوونی جه‌نگی سارد‌و سه‌رهه‌ڵدانی سیسته‌می نوێی جیهان و جیهانگیریه‌وه، بوون به دیارده دیاره‌كانی سه‌رده‌مه‌كه. له‌سه‌ره‌تاوه تا كۆتایی سه‌ده‌ی بیسته‌م، پێشنیاز هه‌بووه، به‌ڵام پرۆژه كه‌متر بوو، به‌تایبه‌تی له‌ژیانی حیزبایه‌تیدا. ته‌نانه‌ت له‌ناو حیزبه‌كانیشدا، مه‌ركه‌زییه‌تی دیموكراتی كرابووه پره‌نسیپێكی چاره‌نوسسازی خه‌باتی حیزبه‌كان. ئیتر ته‌نها له‌ناو كۆنگره‌ی حیزبه‌كاندا، قسه له به‌رنامه‌و له پرۆژه، ده‌كرا.
به‌ڵام له‌دوای هه‌ره‌سی ئۆروپای رۆژهه‌ڵاته‌وه، دیموكراسی لای ئێمه‌ش، له لوتكه‌ی ستونی ده‌سه‌ڵاتی حزبه‌كانه‌وه، دابه‌شكرایه سه‌ر ئه‌ركه ئاسۆییه‌كان. ئیدی ره‌خنه، پیشنیاز، پرۆژه‌و پرۆپۆزه‌ل، له دنیای حیزبایه‌تی‌و، له‌ژیانی رێكخراوه‌ییدا، بوونه‌ته به‌شێكی بیركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك‌و خه‌باتی خه‌ڵكیش. به‌ڵكو پرۆژه‌و پرۆپۆزه‌ل، ئه‌گه‌ر جاران له بازنه‌یه‌كی ته‌سكدا قسه‌وباسیان هه‌بوو، ئێستا له سه‌دان بازنه‌دا، مشتومڕیان له‌سه‌رده‌كرێ‌و ۆرك شۆپیان بۆ ده‌به‌سترێ‌و خولی جۆراوجۆریشیان بۆ ده‌گیرێ. ته‌نانه‌ت رێكخراوه جیهانییه‌كان‌و ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كانیش، خزاونه‌ته ناو ئه‌م ژینگه نوێیه. ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له دیارده‌كانی سه‌رده‌مه‌كه‌مان، ده‌شبێت له‌گه‌ڵی رابێین.
دیاره، پێشنیاز‌و پرۆژه‌و پرۆپۆزه‌ڵیش، له حكومه‌تێكه‌وه بۆ حكومه‌تێكی تر، له حیزبێكه‌وه بۆ حیزبێكی تر، هه‌روه‌ها له رێكخراوێكه‌وه بۆ رێكخراوی تر، جیاواز مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت. حكومه‌ت‌و حیزبی وا هه‌یه ده‌روازه‌ی لیبرالیزمی بۆ كردۆته‌وه. هه‌شه به‌ئه‌سپایی گه‌شه به ئه‌م بواره ده‌دات. ئه‌وانه‌ی گوێی خۆیان لێ قانگ دا، بینیمان چۆن شكستیان خوارد.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان؛ نه ته‌واو لیبراله، نه به‌ئه‌سپاییش هه‌نگاو ده‌نێ. گه‌رچی جاری وا هه‌یه له‌لیبرالیزمیشی تێده‌په‌ڕێنێ. به‌ڵام وه‌كو فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی، لیبرال نییه.
له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه، یه‌كێتی به ره‌وتی جیاوازی دیموكراسیدا تێپه‌ڕیوه. هه‌ركاتێك یه‌كێتی رووبه‌ڕووی شه‌ڕو شۆڕش بووبێ، مه‌ركه‌زییه‌ته‌كه‌ی به‌هێزتر كردووه. هه‌روه‌ها هه‌ست به لێپرسراوێتیكردنه‌كه‌یشی فراوانتر بووه. له‌دوای شه‌ڕه‌كانیش، دیسان جۆرێك له لیبرالیزم رووی تێكردۆته‌وه.
له‌پێش‌و له‌ناو كۆنگره‌ی یه‌كه‌مدا، هێشتا ترسی شه‌ڕی ناوخۆ له‌ئارادا نه‌بوو. هێشتا تێپه‌ڕین له ئۆتۆنۆمیه‌وه بۆ فیدرال نه‌كرابووه به‌رنامه‌ی لێبڕاوی یه‌كێتی. بۆیه پێش كۆنگره‌و له‌ناو كۆنگره‌و ماوه‌یه‌كیش له‌دوای كۆنگره، لیبرالییه‌ت له‌ناو یه‌كێتیدا، خه‌ریكبوو یه‌كێتی دوچاری كێشه‌ی قوڵی چاوه‌ڕواننه‌كراو بكات. به‌ڵام كاتێك، ململانێ سیاسیه‌كان له‌گه‌ڵا لایه‌نه‌كانی تردا، هه‌تا ده‌هات گه‌رمتر ده‌بوو، یه‌كێتی ئاڵای فیدرالیزمی به‌رزكرده‌وه، هه‌ڵبژاردن هاته‌ئاراوه، پاشانیش مه‌ترسیه‌كانی شه‌ڕی ناوخۆ سه‌ریانهه‌ڵدا، كه‌مه كه‌مه یه‌كێتی لیبرالییه‌تی كه‌مكرده‌وه‌و مه‌ركه‌زییه‌تی گێڕایه‌وه. له‌ته‌واوی ماوه‌ی شه‌ڕی ناوخۆشدا، مه‌ركه‌زییه‌ت سیاسه‌تی به‌رگری‌و هێرشی یه‌كێتی پاراست.
دوای رێكه‌وتنامه‌ی واشنتۆنیش 1997، كه مه‌ترسی شه‌ڕی ناوخۆ كه‌متر بوو، به‌ره به‌ره، مه‌ركه‌زییه‌تی ساڵانی رابردووی یه‌كێتی، پاشه‌كشه‌ی كرد، لیبرالیزم ورده ورده ته‌شه‌نه‌ی ده‌سه‌ند. له‌و ماوه‌یه‌دا، پرنسیپه‌كانی حیزبایه‌تی مه‌خابن كه‌مه كه‌مه كه‌مبه‌ها كران. ململانێ لاوه‌كیه‌كان باڵاده‌ست بوون. ته‌نانه‌ت یه‌كتر شكاندن‌و ده‌رپه‌ڕاندن‌و په‌راوێزخستنیش، باڵی به‌سه‌ر یه‌كێتیدا ده‌كێشا. ئه‌م واقعه‌ش وایكرد، دردۆنگییه‌كی ته‌واو له‌ناو سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی سه‌رهه‌ڵبدات. دوركه‌وتنه‌وه له به‌رپرسیارێتی، بوو به كارێكی ئاسایی. له‌كاتێكدا پێشتر حاڵه‌تی وا گوناهێكی گه‌وره بوو له‌ناو یه‌كێتیدا. ته‌نانه‌ت له‌ساڵی 1981-1982 كاتێك بڕیار درا مه‌كته‌بی سیاسی‌و سه‌ركردایه‌تی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات بێنه‌وه ناو وڵات، هه‌ندێكیان كه ئاماده نه‌بون بێنه‌وه، له مه‌كته‌بی سیاسی‌و سه‌ركردایه‌تی، دورخرانه‌وه. قوڵكردنی ئه‌و ململانێ لاوه‌كیانه‌ش، هه‌مووی چونه خزمه‌تی نه‌یاره‌كانی یه‌كێتی. بۆیه، ته‌نانه‌ت رووداوی وه‌كو 31ی ئابیش، له‌رووی جه‌ماوه‌رییه‌وه، زۆر له‌قازانجی یه‌كێتی نه‌شكایه‌وه، به‌ڵكو به‌ره به‌ره بێزاریی به‌رامبه‌ر به یه‌كێتی زیادی ده‌كرد. ئه‌مه‌ش وایكرد رێژه‌ی به‌شداری خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیه‌كان، كه‌می ده‌كرد. پاشان له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیشدا ره‌نگیدایه‌وه. پرسیار‌و نیگه‌رانی‌و ره‌خنه له‌به‌رامبه‌ر یه‌كێتی‌و سه‌ركرده‌كانی فراوانتر ده‌بوون. به‌ڵكو دوركه‌وتنه‌وه له ریزه‌كانی یه‌كێتی‌و ساردبونه‌وه‌ی كادر‌و هه‌زاران ئه‌ندامیش، بوو به كارێكی ئاسایی. ته‌نانه‌ت یه‌كێتی نه‌یتوانی دووه‌مین كۆنگره‌ش له‌واده‌ی خۆیدا ببه‌ستێ، به‌ڵكو نێوان یه‌كه‌مین‌و دووه‌مین كۆنگره 11 ساڵ تێپه‌ڕی. ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریه‌كی خراپی هه‌بوو بۆ سه‌رهه‌ڵدانی ده‌سته‌گه‌ری‌و لاوازبوونی هه‌ژمونی حیزبایه‌تی‌و جێبه‌جێكردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆ.
دووه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی، به‌كه‌موكوڕییه‌كی زۆره‌وه، به‌رێكرا. ئه‌مه‌ش وایكرد، له‌نێوان دووه‌م‌و سێهه‌مین كۆنگره‌شدا كێشه‌و بێشه نه‌بڕێته‌وه. به‌ڵكو چه‌ندین جار، ده‌سته‌گه‌ری‌و كێشه‌و بێشه‌كان، گه‌یشتنه بنبه‌ست. به‌ڵكو هه‌ڕه‌شه‌شیان له یه‌كێتی ناو یه‌كێتی ده‌كرد. له‌هه‌مانكاتدا، به‌شی زۆری ئه‌م كێشانه كه چاره‌سه‌ر ده‌كران، به‌قازانجی یه‌كێتی ده‌شكانه‌وه. به‌ڵام ئه‌و كێشانه‌ی ته‌قێنرانه‌وه‌و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیان لێكه‌وته‌وه، به زیانی ستراتیژی یه‌كێتی شكانه‌وه.
هه‌میشه‌ش له‌ناو گه‌لانی دواكه‌وتودا، یان له‌ناو ئه‌و كۆمه‌ڵانه‌ی هێشتا دیموكراسی تیایاندا سه‌قامگیر نییه، قوڵبونی كێشه‌و روودانی دووبه‌ره‌كی، له‌قازانجی هێزی دیموكرات‌و خه‌ڵكی ئازادیخواز، نییه. به‌ڵكو هێزگه‌لی تر قازانجی لێده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر ئێستا توێژینه‌وه‌یه‌كی قوڵا، له‌نێوان یه‌كه‌مین كۆنگره بۆ دووه‌مین كۆنگره بكرێ، ده‌رده‌كه‌وێت كه هێزه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، به‌تایبه‌تی ئیسلامگه‌راكان، سودیان له كێشه‌كان بینی‌و به‌هێزیش بوون. ته‌نانه‌ت كاریگه‌ری ناله‌باری هه‌یه بۆ پیشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تیش. به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، كه یه‌كێتی كێشه ناوخۆییه‌كانی چاره‌سه‌ر ده‌كاو، هه‌ڵمه‌تی راگه‌یاندن‌و ململانێ سیاسیه‌كانی ده‌باته ده‌ره‌وه‌ی خۆی، تاقیكردنه‌وه ده‌ریانخستووه كه ده‌ستكه‌وتی ئابوری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی زیاتر بۆ گه‌له‌كه‌مان دێته‌دی‌و، دیموكراسیش پێشده‌كه‌وێ. ئه‌ركی حیزبێكی دیموكراتی مێژوویی، له قۆناغی گوزه‌ری دیموكراسیدا وایه، زۆرترین ململانێ سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و فه‌لسه‌فیه‌كان، له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆیدا بكات، پێشكه‌وتن‌و سه‌ركه‌وتن به‌دیدێنێ، ئه‌گه‌ر كێشه ناوخۆییه‌كانیشی، چاره‌سه‌ری ئه‌قڵانی بۆ بدۆزێته‌وه، بێگومان كاریگه‌رتر سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستدێنێت.
له كێشه‌ی ناوخۆدا، بێباكی، خه‌مساردی، رقه‌به‌رایه‌تی‌و ره‌چاونه‌كردنی ئه‌ركه گشتییه‌كان، له‌ژێر هه‌ر په‌رده‌و پاساوێكدا بێ، زیانی زۆرتره له قازانجی.
ئێستا كه نێوان دووه‌مین‌و سێهه‌مین كۆنگره، هه‌روه‌ها له‌دوای سێهه‌مین كۆنگره، یه‌كێتیش هه‌ڵده‌سه‌نگێنین، چیمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێ؟
ده‌رده‌كه‌وێ، كێشه‌كانی دووه‌مین كۆنگره‌و دوای ئه‌وه‌ش، زیانێكی زۆریان به یه‌كێتی گه‌یاند. بۆیه سێهه‌مین كۆنگره ترس به‌سه‌ر ئه‌ندامه‌كان‌و جه‌مسه‌ره‌كان زاڵبوو، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، سه‌ركه‌وتویش بوو. به‌م سه‌ركه‌وتنه یه‌كێتی خۆی بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانی ئاماده‌كرد. به‌تایبه‌تی له‌عێراقی دوای سه‌دام‌و مه‌ترسیه‌كانی كه رووبه‌ڕوی پرۆسه‌ی دیموكراسی بوونه‌وه. هه‌تا راده‌یه‌كی دیار، برینه‌كانی سارێژ كرده‌وه. ئاسه‌واره زیانبه‌خشه‌كانی جیابونه‌وه‌ی گۆڕانی، سڕییه‌وه. كه‌وته‌وه خۆی. به‌ڵام كاتێك دیسان كێشه ناوخۆییه‌كانی، ته‌شه‌نه‌یان سه‌ند‌و یه‌كێتی چاوی له هه‌ڵسوكه‌وتی ناپه‌سه‌ند، له كاروباری خراپی كابینه‌كان، پارێزگاكان، قه‌زاكان، شاره‌وانی‌و ئۆرگانه حزبیه‌كان، پۆشی، تێكڕا ئه‌مانه له‌ناو رای گشتیدا، خراپ كه‌وتنه‌وه‌و، سه‌ره‌نجام بینیشمان كه له هه‌ڵبژاردنی 20/9/2013 دا رێژه‌ی ده‌نگه‌كانیشی دابه‌زی. ئه‌مه‌ش بنكه‌و جه‌مسه‌ره‌كانی یه‌كێتی وروژاند. سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كه‌وته به‌ر هه‌ڵمه‌تێكی بێئامانی ناڕه‌زایی‌و ره‌خنه. ده‌توانم بڵێم: پێوه‌ری ئه‌قڵانی له‌ده‌ستدرا. لێكدانه‌وه‌ی بابه‌تیی كه‌م ده‌بیسترا. به‌وشێوه‌یه یه‌كێتی كه‌وته ناو گێژاوێكی ترسناكه‌وه. به‌ڵام، ئارام ئارام، ره‌خنه ئارامه‌كان، له‌پاڵا بیركردنه‌وه‌ی قوڵدا، یه‌كێتییان گرته‌وه‌و متمانه‌یان گێڕایه‌وه. ئاكام، له‌هه‌ڵبژاردنی 30/4/2014 دا یه‌كێتی كرایه‌وه به‌و هێزه‌ی دیسان چاره‌نوسی هاوكێشه سیاسیه‌كانی تێكڕا پێوه به‌سترایه‌وه. ئیتر ده‌ستكه‌وته سیاسیه‌كان له‌سه‌ر ئاستی عێراق‌و كوردستان له‌به‌رچاون. هه‌ڵوێسته سیاسیه‌كانیش له‌به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تانی ئیقلیمی، به‌شه‌كانی كوردستان، كێشه‌كانی هه‌رێم‌و به‌غدا، تێگه‌یشتن به‌رامبه‌ر به تیرۆریزم، خستنه‌به‌رچاوی مه‌ترسیه‌كانی پێشوه‌ختی داعش، هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ر كانتۆنه‌كانی رۆژئاوا، دانوسانی په‌كه‌كه‌و توركیا، پاشان، شه‌ڕی چاره‌نوسساز له‌گه‌ڵا داعش له‌سه‌رانسه‌ری كوردستان، ئه‌مانه هه‌موو یه‌كێتیان نه‌ك هێنایه‌وه مایه، به‌ڵكو نزیكیان خسته‌وه له لوتكه‌ش. ئومیدێكیش په‌یدا بوو له‌لای ئۆرگان‌و كادر‌و ئه‌ندامانی یه‌كێتی، كه له هه‌ڵبژاردنی ئاینده‌دا سه‌ركه‌وتوتر بێت.
له‌م ماوه‌یه‌دا، دیسان كێشه ناوخۆییه‌كان، له قه‌باره‌ی خۆیان گه‌وره‌تر كران‌و، ماوه‌یه‌كه یه‌كێتیشیان سه‌رقاڵی كێشه ناوخۆییه‌كانی كردۆته‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تێبینی‌و مقۆمقۆیه‌كی زۆر، له‌سه‌ر ئه‌م كێشانه له‌ناو ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتیدا هه‌یه، به‌ڵام ناشكرێ كێشه‌كه نادیده بگیرێ.
به‌ده‌ر له‌وه‌ی ئه‌وترێ، ئه‌گه‌ر وه‌كو پرۆژه‌یه‌كی چاكسازی، بیر له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی یه‌كێتی بكرێ‌و، كۆی ئه‌و كێشانه‌ی كه له‌دوای یه‌كه‌مین‌و دووه‌مین كۆنگره‌شه‌وه، چاره‌سه‌ر نه‌كراون، هاوكات له‌گه‌ڵا ئه‌ركه تازه‌كان‌و گۆڕانكاریه‌كانی سه‌رده‌م، بیریان لێ بكه‌ینه‌وه، بێگومان ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كمانه، پرۆژه‌یه‌كی چاكسازی هه‌مه‌لایه‌نه، هه‌ر له دیدمان بۆ: دیموكراسی له‌م سه‌رده‌مه، بۆ ئازادی، مه‌ده‌نیه‌ت، سیسته‌مێكی سێكولار، دژایه‌تی راسته‌قینه‌ی گه‌نده‌ڵیی، هه‌مواركردنی ده‌ستور، فه‌لسه‌فه‌ی حوكمڕانیی هاوچه‌رخ، گۆڕینی فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده، گۆڕینی سیستمی خوێندنی باڵا، عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی، یه‌كسانی راسته‌قینه‌ی ژن‌و پیاو، چاودێریكردنی بازاڕی ئازاد، چاره‌سه‌ركردنی بنه‌ڕه‌تیی كێشه‌ی كاره‌باو ئاو، نیشته‌جێكردنی هه‌موو هاوڵاتی‌و خێزانێك، چه‌سپاندنی سۆسیال، بیمه‌ی ته‌ندروستی، مه‌سه‌له‌ی ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات‌و پاراستنی ئه‌منی دیموكراسی، كاراتركردنی رۆڵی چاودێری په‌رله‌مان‌و مافی ژنان.. تاد.. گه‌ر ئه‌مانه بكه‌ین به پرۆژه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌و گفتوگۆیه‌كی جدییان له‌سه‌ر بكه‌ین، هه‌تا له‌ناو پرۆسه‌ی حبزیایه‌تیدا جێگای سروشتییان بكه‌ینه‌وه، له كۆنگره‌یه‌كی سازاویشدا، په‌سه‌ندیان بكه‌ین، بێگومان یه‌كێتی وه‌كو یه‌كێتی دوای ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی به‌ده‌ستیهێناوه، به‌رزده‌كاته‌وه بۆئه‌وه‌ی له‌قۆناغی ئاینده‌دا تیكڕای ئه‌ركه‌كانی رابپه‌ڕێنێ. واتا:
به ده‌رسوه‌رگرتن له ته‌واوی كێشمه‌كێشه‌كانی ناوخۆی یه‌كێتی. هه‌ر كێشه‌یه‌ك ریزه‌كانی یه‌كێتی لاوازكردبێ، خۆمانی لێلاده‌ین. هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی چاكسازیش، بزانین یه‌كێتی به‌هێز ده‌كا، له‌ناو پرۆسه‌ی هاوسه‌نگ‌و ته‌ندروستی حیزبایه‌تیدا، جێی بكه‌ینه‌وه، ئه‌مه ئه‌ركێكی دیموكراسی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌ی سه‌رشانمانه. كه هه‌م كێشه‌كانی ناو یه‌كێتی كه‌مده‌كاته‌وه، هه‌م ململانێ سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆیدا، ده‌كاته ئه‌ركێكی چاره‌نوسساز.
یه‌كێتی به‌م جیاوازییانه‌وه له‌گه‌ڵا لایه‌نه‌كانی تر، باشتر ده‌چێته‌وه زهنیه‌تی رای گشتی‌و، سه‌رئه‌نجام به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كان، له‌پێناوی دیموكراسی‌و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیدا، ده‌كاته پرۆژه‌ی ناو پرۆسه‌ی دیموكراسی. نه‌ك ته‌نها له‌ناوخۆی حیزبه‌كه‌دا، به‌ڵكو له‌ناوخۆو ده‌ره‌وه‌ی حزبه‌كه‌شدا. ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش چیمان لێده‌خوازێ كه بتوانین له‌ناوخۆی حیزبه‌كه‌شماندا، گیروگرفته‌كانمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین‌و متمانه ببوژێنینه‌وه، ده‌بێت له‌وپێناوه‌دا كه‌مته‌رخه‌میی نه‌كه‌ین. له‌خۆبوردووش بین بۆ چاره‌سه‌رو چاكسازی، نه‌ك به بیانوی جۆراوجۆر خۆمان له چاره‌سه‌ر بدزینه‌وه.
مه‌لا به‌ختیار
له ماڵپه‌ری چاو‌دێر وه‌رگیراوه
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
08:53 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
02:40 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
11:06 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
09:57 AM - 2024-04-17
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:06 PM - 2024-04-17 سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
سبەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە
09:42 PM - 2024-04-17
هه‌وڵی هاوتاكردنی مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان له‌گه‌ڵ عیراق ده‌درێت
06:03 PM - 2024-04-17
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
04:11 PM - 2024-04-17
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
04:02 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
کوردستان 04:02 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
کوردستان 02:40 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: هەڵبژاردن نەکرێت زیان بەر هەرێم دەکەوێت
کوردستان 02:26 PM - 2024-04-17 -
نەسیمی نیسانی
بیروڕا 12:44 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
ی ن ک 11:06 AM - 2024-04-17 -
"ململانێکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست" لە دیداری سلێمانی دا
کوردستان 10:41 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
کوردستان 09:57 AM - 2024-04-17