riklam

داعش گه‌مارۆی 15 هه‌زار هاووڵاتی ده‌دات

kurdistani 10:12 AM - 2014-12-22
هه‌ڕه‌شه‌ی كۆمه‌ڵكوژیان له‌سه‌ره‌

هه‌ڕه‌شه‌ی كۆمه‌ڵكوژیان له‌سه‌ره‌

تیرۆرستانی داعش له‌قه‌زای یه‌سرب 15 هه‌زار هاووڵاتیان گه‌مارۆ داوه‌، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا ویستویانه‌ له‌ئاوی دیجله‌وه‌ به‌ره‌و ناوچه‌كاتی تری عیراق هه‌ڵبێن و له‌ئێستاشدا هه‌ڕه‌شه‌ی كۆمه‌ڵكوژیان له‌سه‌ره‌. 

ئه‌حمه‌د نازم ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌ئاژانسه‌كانی  راگه‌یاندوه‌: دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوپای عیراق پێشڕه‌ویه‌كی خێرایان به‌ره‌و ناوچه‌كانی سنوری شاری یه‌سربی سه‌ر به‌پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین كردووه‌،  تیرۆرستانی داعش گه‌مارۆی نزیكه‌ی 15 هه‌زار هاووڵاتی شاره‌كه‌یان داوه‌.

رونیشكردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ دوای ئه‌وه‌ی بیستویانه‌ تیرۆرستانی داعش به‌نیازن كرده‌وه‌ی قێزه‌ون ئه‌نجام بده‌ن ویستویانه‌ شاره‌كه‌ به‌جێبهێڵن و له‌اێگه‌ی به‌له‌م و كه‌شتی بچوكه‌وه‌ له‌ ئاوه‌كانی دیجله‌ هه‌ڵبێن، به‌ڵام تیرۆرستان به‌وه‌یان زانیوه‌و ژماره‌یه‌كی زۆریان لێ ده‌ستگیركردوون. 

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌: ئه‌و هاووڵاتیانه‌ له‌به‌رده‌م گه‌وره‌ترین مه‌ترسی كۆمه‌ڵكوژین و به‌شێكی زۆریان دانیشتوی گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری شاری یه‌سربن و ژن و منداڵیانیش تێدایه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket