riklam

هیلاری به‌ شیاوترین كه‌س ده‌زانن

kurdistani 09:55 AM - 2014-12-22
له‌ %61 ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه‌

له‌ %61 ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه‌

به‌پێی راپرسیه‌ك له‌ %61ی دیموكراته‌كانی ئه‌مریكا هیلاری كلینتۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی ئه‌مریكا به‌ شیاوترین كه‌س ده‌زانن بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری وڵاته‌كه‌یان.

به‌پێی راپرسیه‌كی  رۆژنامه‌ی (واشنتۆن پۆست) و كه‌ناڵی   ABC ئه‌مریكی 61%حزبی دیموكراته‌كانی ئه‌مریكا پێیانوایه‌ باشترین كه‌س له‌ناو دیموكراته‌كان بۆ كاندیدكردن له‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئه‌مریكا له‌ساڵی 2014 وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی ئه‌مریكا ( هیلاری كلینتۆن)ه‌.

به‌پێی ئه‌نجامی ئه‌و راپرسیه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ راگه‌یه‌ندراوه‌ جۆبایدنی جێگری سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا به‌پله‌ی دووه‌م دێت كه‌ 14% ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه‌، هه‌روه‌ها سیناتۆری دیموكراته‌كان ئه‌لیزابێت  وارین له‌پله‌ی سێیه‌م دێت به‌ به‌ده‌ستهێنانی 13% ده‌نگه‌كان.

ئه‌م  راپرسیه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌مانگی یۆنۆی رابردوودا هیلاری كلینۆت له‌راپرسیه‌كی هاوشێوه‌دا 69% ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێنابوو هاوكات ئه‌لیزابێت وارینیش 7% ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێنابوو، به‌رزبوونه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی وارین بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ پشتیوانیه‌كی به‌هێزی له‌ لایه‌ن لیبراله‌كانی ناو دیموكراته‌كان بۆخۆی په‌یدا كردووه‌  ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ تائێستا هه‌رسێ سیاسه‌تمه‌داری ئه‌مریكی ( هیلاری و بایدن و وارین ) به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی خۆیان  بۆچوونی خۆیان بۆ خۆكاندیدن له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار نه‌خستۆته‌ڕوو.

PUKmedia ئا/ ئارین كامه‌ران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket