بیره‌وه‌رییه‌كانی سه‌ر به‌رد له سویسرا نمایشده‌كرێت
kurdistani 09:50 AM - 2014-12-22فیلمی سینه‌مایی "بیره‌وه‌رییه‌كانی سه‌ر به‌رد" له‌سینه‌ماكانی سویسرا نمایشكرا
فیلمی سینه‌مایی "بیره‌وه‌رییه‌كانی سه‌ر به‌رد" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد "شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی" له سینه‌ماكانی سه‌رتاسه‌ری سویسرا‌و هه‌روه‌ها له بیست و چواره‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "توسیس"ی ئه‌م وڵاته نمایشكرا.
فیلمی سینه‌مایی "بیره‌وه‌رییه‌كانی سه‌ر به‌رد" Memories On Ston له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد "شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی" كه به‌رهه‌می ساڵی 2014ی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ڵمانیایه، له نوێترین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا به ئاماده‌بوونی "شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی" و به نوێنه‌رایه‌تی له هه‌رێمی كوردستان له سینه‌ماكانی سه‌رتاسه‌ری وڵاتی سویسرا، له‌وانه: سینه‌ماكانی شاره‌كانی زوریخ Zürich، بێرن Bern، بادێن Baden، باسێل Basel، هور Chur، سورسێ Sursee، تۆسیس Thusis و چه‌ندین شاری تری ئه‌م وڵاته چووه‌سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ماكان.
له‌دوای نمایشی "بیره‌وه‌رییه‌كانی سه‌ر به‌رد" له‌هه‌ر شارێك كۆڕی ره‌خنه‌و هه‌ڵسه‌نگاندی فیلمه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چوو و "شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی" ده‌رهێنه‌ری ئه‌م فیلمانه به‌وردی وه‌ڵامی پرسیاری بینه‌رانی سویسرای دایه‌وه.
هه‌روه‌ها سێ فیلمی سینه‌مایی "بیره‌وه‌رییه‌كانی سه‌ر به‌رد" Memories On Ston، "په‌ڕینه‌وه له غوبار" Crossing the Dust و "شوێنێك بۆ یاری" Kick Off له ده‌رهێنانی "شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی" له به‌شی ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی بیست و چواره‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "توسیس" Thusis له وڵاتی سویسرا نمایشكران.
ئه‌م فێستیڤاڵه به به‌شداری كۆمه‌ڵێك فیلم له سینه‌ماكارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان له دوو به‌شی پێشبڕكێی و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی له رۆژانی 4 تا 9ی كانونی یه‌كه‌می 2014 له شارۆچكه‌ی شاخاویی توسیس له وڵاتی سویسرا به‌ڕێوه‌چوو.
فیلمی "بیره‌وه‌رییه‌كانی سه‌ر به‌رد" له دوایین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا كه له هه‌شته‌مین خولی خه‌ڵاته‌كانی ئیسكرین "ئاسیا په‌سیفیك" ASIA PACIFIC ناسراو به "ئۆسكاری ئاسیا" بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵات كاندید كرابوو، توانی خه‌ڵاتی تایبه‌تی یۆنسكۆ بۆ هاوبه‌شی به‌رچاو و هه‌روه‌ها پاراستنی جۆری كلتووره‌كان به‌ده‌ستبهێنێت.
"شه‌وكه‌ت ئه‌مین" دوای وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئۆسكاری ئاسیایی له وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند: ئه‌م خه‌ڵاته به‌خۆڕاگری و خه‌باتی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر به گروپی تیرۆرستی داعش پێشكه‌شده‌كه‌م كه جارێكی‌تر له به‌رامبه‌ر كاره‌سات و تراژیدیایه‌كی تردا دوای جینایاته‌كانی سه‌دام به‌سه‌ر ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌دا، توانیویانه هه‌روا به‌رده‌وام له‌سه‌ر پێی خۆیان راوه‌ستاون.
وتیشی: هه‌روه‌ها ئه‌م خه‌ڵاته پێشكه‌شده‌كه‌م به‌هاوڕێی دێرینم خوالێخۆشبوو "ته‌ها كه‌ریمی" ده‌رهێنه‌ر فیلمی دیكۆمێنتی "هه‌زارو یه‌ك سێ‌و" كه له به‌رهه‌مه‌كانیدا كۆمه‌ڵكوژی كورده‌كانی عیراق به ناونیشانی ئه‌نفال به‌ده‌ستی رژێمی به‌عسی له‌ڕێگای وێنه‌و دیمه‌نی سینه‌ماوه به‌شاره‌زاییه‌وه نیشانی بینه‌ر ده‌دا.
رێوڕه‌سمی كۆتایی هه‌شته‌مین خولی خه‌ڵاته‌كانی ئیسكرین "ئاسیا په‌سیفیك" 11 كانونی یه‌كه‌می 2014 له شاری بریسبان له ویلایه‌تی كۆئینزله‌ند له وڵاتی ئوستوراڵیا به‌ڕێوه‌چوو و تیایدا هونه‌رمه‌ندانی سه‌ركه‌وتووی 10 به‌شی جۆراوجۆری خه‌ڵاتی ئۆسكاری ئاسیایی له نێوان 36 فیلم له 21 وڵاتی ناوچه‌ی ئاسیا په‌سیفیك ده‌ستنیشانكران.
فیلمی "بیره‌وه‌رییه‌كانی سه‌ر به‌رد" به ئاماده‌بوونی "شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی" له رۆژانی 7 و 12ی كانونی یه‌كه‌می له سینه‌مای "كۆشكی باڕاكس" له‌میانه‌ی یه‌كه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی بریسبانی "ئاسیا په‌سیفیك" BAPFF نمایشكرا، ئه‌م فێستیڤاڵه به نمایشی 80 فیلم له سینه‌ماكارانی وڵاتانی جۆراوجۆر له چه‌ندین به‌شی پێشبڕكێی و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی له‌ڕۆژانی 29 تشرینی دووه‌م تا 14 كانونی یه‌كه‌می 2014 له شاری بریسبان Brisbane له ویلایه‌تی كۆئینزله‌ند له وڵاتی ئوستوراڵیا به‌ڕێوه‌چوو.
PUKmedia به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی گشتیی فیلمی سینه‌مایی بیره‌وه‌رییه‌كانی سه‌ر به‌رد
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23 -
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
کوردستان 10:28 PM - 2024-04-22