زمان په‌یوه‌ندیی به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌وه هه‌یه
kurdistani 06:11 PM - 2014-12-21دكتۆر كاروان عومه‌ر قادر
چاوپێكه‌وتنی: هێمن كاكه‌یی
په‌یوه‌ندی زمان به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و كاریگه‌ری بۆ گه‌لی كورد به تایبه‌ت كه باڵابون و گه‌شونمای زمانی نه‌ته‌وه به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی به نه‌ته‌وه‌بوونی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كه، چونكه ئاشكرایه زمان ته‌نها ئامڕازی په‌یوه‌ندیكردن نییه، به‌ڵكو ده‌ربڕی سه‌رجه‌م كایه جیاوازه‌كانی ڕۆشنبیری ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه. به‌مه‌ش زمان هه‌م مۆركی ده‌سه‌ڵات شكاندنه‌وه به سه‌ر چه‌پاندنه‌كانی ئاوه‌زی ناوه‌كیی مرۆڤه‌كانی ئه‌ونه‌ته‌وه‌یه‌دا ده‌گرێت و هه‌م ڕكێفه مه‌ودای گشت بواره‌كانی ده‌بێت. له‌م سۆنگه‌یه‌شه‌وه زمان په‌یوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌وانه‌ی هه‌مبه‌رییانه‌ی به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌وه هه‌یه، كه به ستانداردبون و گه‌شه‌كردنی زمانی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه، ده‌رباره‌ی ئه‌م ته‌وه‌ره‌دیدارێكمان له گه‌ڵ دكتۆر كاروان عومه‌ر قادر سه‌رۆكی به‌شی زمانی كوردی كۆلێژی زمان له زانكۆی سلێمانی و مامۆستای وانه‌ی (زانستی زمانی كۆمه‌ڵایه‌تی) له زانكۆی سلێمانی و مامۆستای وانه‌بێژی خوێندنی باڵای وانه‌ی (زانستی زمانی كاره‌كی) له زانكۆی سۆران ئه‌نجامدا كه خاوه‌نی به چاپگه‌یاندنی سێ كتێبی پسپۆڕیی له بواری زمانی كوردیدا‌و حه‌وت لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌كادیمی له بواری جیاوازه‌كانی زانستی زمانی دركپێكردندا) په‌یوه‌ست به زمانی كوردییه‌وه هه‌یه و به‌شداریكردوه له زۆرێك له كۆنفرانس و ۆركشۆپه تایبه‌تمه‌نده‌كانی زمانی كوردی.
له ده ستپێكیدا ده مانه‌وه ی پێنا سه ی زمانمان بۆ بكه ی ؟ و په یوه‌ندی نێوان زمان چیه به ئه منی ئاسایشی نه ته‌وه‌ی به شێوه‌یه كی گشتی؟
وه‌ڵام :
زمان له ساده‌ترین ڕاڤه‌یدا یه‌كێكه له كه‌ره‌سته كلیلییه‌كانی بونیادنانی گروپه مرۆڤایه‌تییه‌كان و دروستكه‌ری كۆپه‌یوه‌ندی گشت په‌یوه‌ندییه‌كانه. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌ك هه‌وڵده‌دات په‌روه‌رده‌ی ڕۆڵه‌كانی به له‌به‌رچاو گرتنی زمانی كۆمه‌ڵگاكه‌ی ئاڕاسته بكات. به‌مشێوه‌یه هه‌راشه‌كان زۆر هه‌وڵده‌ده‌ن، كه به‌رده‌وامبن به شێوه‌یه‌كی ته‌واو و پڕاوپڕ له چوارچێوه‌ی گروپه زمانییه‌كه‌ی خۆیاندا، هه‌ربۆیه‌ش هه‌وڵده‌ده‌ن منداڵه‌كانیان فێری ئه‌و وشه و دروسته زمانییانه بكه‌ن، كه له لایه‌ن گروپه‌كه‌یانه‌وه به‌كاردێن. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌وڵده‌ده‌ن هه‌ڵه زمانیی و زمانه‌وانییه‌كانیان بۆ ڕاست بكه‌نه‌وه. كه‌واته هه‌موو مرۆڤایه‌تی به‌رده‌وام هه‌وڵده‌دات سیاسه‌تی زمانه‌كه‌یان بكه‌ن و زمانه‌كه‌یان بپارێزن و ئاست و پله‌ی زمانیی زمانه‌كه‌یان به‌رز بكه‌نه‌وه. به‌م شێوه‌یه ده‌بێت نه‌ته‌وه هه‌وڵبدات بنه‌ماكانی به نه‌ته‌وه بوون له خودی خۆیدا بدۆزێته‌وه و چالاكی بكات، كه ئه‌مه‌ش ته‌نها و ته‌نها به سه‌نته‌ربوونی زمان ده‌كرێت. كه‌واته ده‌كرێت بگوترێت باڵابون و گه‌شونمای زمانی نه‌ته‌وه به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی به نه‌ته‌وه‌بوونی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كه، چونكه ئاشكرایه زمان ته‌نها ئامڕازی په‌یوه‌ندیكردن نییه، به‌ڵكو ده‌ربڕی سه‌رجه‌م كایه جیاوازه‌كانی ڕۆشنبیری ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه. به‌مه‌ش زمان هه‌م مۆركی ده‌سه‌ڵات شكاندنه‌وه به سه‌ر چه‌پاندنه‌كانی ئاوه‌زی ناوه‌كیی مرۆڤه‌كانی ئه‌ونه‌ته‌وه‌یه‌دا ده‌گرێت و هه‌م ڕكێفه مه‌ودای گشت بواره‌كانی (ئاین و مێژوو و سیاسه‌ت و بازرگانی و ئابوری و په‌روه‌رده و زانست و ...هتد ) ده‌بێت. له‌م سۆنگه‌یه‌شه‌وه زمان په‌یوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌وانه‌ی هه‌مبه‌رییانه‌ی به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌وه هه‌یه، كه به ستانداردبون و گه‌شه‌كردنی زمانی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه، بنه‌ماكانی جێگیربوون و چه‌سپاندنی زیاتر و زۆرتری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ته‌وه‌كه ده‌مه‌ێت، پێچه‌وانه‌كه‌شی ته‌واو دروسته.
هۆكاره كانی نه بوونی زمانێكی یه كگرتوو چیه له هه رێمی كوردستان و گرنگی و با یه خی چیه بو ئاسایشی نه ته‌ویی؟.
وه‌ڵام:
به‌م پێودانگه‌ی، كه له سه‌ره‌وه له سه‌ر گرنگی زمان له ژیانی نه‌ته‌وه‌دا خرایه‌ڕوو، پێویسته ئه‌وه بزانرێت، كه ترۆپكی گه‌شه‌سه‌ندنی زمان له ته‌نها به ستانداردكردنیدا نییه، به‌ڵكو ستانداردكردنی زمان (یان هێنانه‌كایه‌ی زمانی ستاندارد/ زمانی یه‌كگرتوو) ته‌نها هه‌نگاوی یه‌كه‌م و به‌رایی پڕۆسه‌ی به ستانداردكردنه‌كه‌یه و هه‌نگاوه گرنگه‌كانی پڕۆسه‌كه دوای به ستانداردكردنی زمان دێت، ئه‌ویش خۆی له هێشتنه‌وه و به‌رده‌وامیدان و پارێزگاریكردندا ده‌بێنێته‌وه له خودی زمانه ستاندارده‌كه. بێگومان ناشتوانرێت زمانی ستاندارد بپارێزرێت، ئه‌گه‌ر نه‌توانرابێت كۆڵه‌كه گرنگه‌كانی زمانه ستاندارده‌كه نه‌پارێزرێت، كه ئه‌ویش خۆی له پاراستن و گه‌شه‌دان به زار و شێوه‌زار و زاره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ده‌بینێته‌وه، چونكه ده‌بێت ئه‌م شێوازه جیاوازانه‌ی ئاخاوتنی نه‌ته‌وه‌كه نه‌ك هه‌ر وازی لێنه‌هێنرێت، به‌ڵكو ده‌بێت به‌رده‌وام به لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌پێز خزمه‌تی زیاتر بكرێت و هه‌وڵبدرێت بكرێنه ئه‌و كانگا و سه‌رچاوه‌یه‌ی، كه زمانه ستاندارده‌كه سه‌رچاوه‌ی لێوه وه‌ربگرێت، كه له كاتی هه‌ر كه‌موكورتییه‌ك له زمانه ستاندارده‌كه‌دا ده‌بێت ئه‌و كانگا و سه‌رچاوانه‌ی زمانه ستاندارده‌كه هێنده ده‌وڵه‌مه‌ند بن، كه بتوانن ئه‌م كه‌لێنانه‌ی زمانه ستاندارده‌كه پڕبكه‌نه‌وه. ته‌نها و ته‌نها به كاركردن به‌م ئاراسته‌یه ده‌كرێت و ده‌توانرێت زمانی ستاندارد هه‌م بكرێته ڕاستییه‌ك له ژیانی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌دا و هه‌م بشكرێته بنه‌مای بونیادنانی پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌كه. ئه‌گه‌رچی ئه‌مه ڕاسته‌ییه‌كی زانستییه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕاستییه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گر له‌م بواره‌دا هه‌یه، كه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، كه له هه‌رێمی كوردستان تاوه‌كو ئێستا زمانی ستانداردمان نییه.
بێگومان ئێمه له‌م وه‌ڵامه ساده‌یه‌دا نامانه‌وێت بچینه ناو چه‌ند و چوونه‌كانی نه‌بونی زمانی ستاندارده‌وه و له سه‌رجه‌م مۆتیڤه‌كانی نه‌بونی بئاخاوێن (چونكه له سه‌ر گرفته زمانیی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كانی دروستنه‌بونی زمانی ستاندارد ده‌یان لێكۆڵینه‌وه و گوتار و پێشنیاز خراونه‌ته‌ڕوو)، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمانه بیخه‌ینه‌ڕوو، ئه‌وه‌یه، كه بڕیاردان له سه‌ر به ستانداردكردنی یه‌كێك له زاره‌كانی زمانی كوردی به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ڕه‌نگه هێند ئاڵۆز و گران نه‌بێت، به‌ڵام بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌م بڕیاره خودی بڕیاردانه‌كه گرنگ نییه، هێنده‌ی زه‌مینه خۆشكردن بۆ به‌ستانداردكردن و ڕه‌خساندنی بنه‌ماكانی مانه‌وه و قبوڵكردنی بڕیاره‌كه گرنگه. بۆیه له‌مباره‌یه‌وه ئێمه پێمانوایه، كه گرفتی سه‌ره‌كی له دروست نه‌بوونی زمانی ستاندارد تا هه‌نوكه‌ش، ڕاسته له به‌شێكیدا په‌یوه‌ندی به لایه‌نی هه‌مه‌جۆریی زمانیی و زاریی و فره‌زاریی، لایه‌نی نیشتمانی و مێژوویی و ڕامیاری و ...هتد)ه‌وه هه‌یه، به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌مه كرۆكی كێشه‌كه نییه، به‌ڵكو كرۆكی كێشه‌كه له نه‌بونی توانستی قبوڵكردنی چه‌مكی جیاوازییه، چونكه ئێمه به‌رده‌وام پێمانوایه، كه جیاوازییه‌كانمان بنه‌مای لێكترازاندن و دوركه‌وتنه‌وه‌مانن، له‌كاتێكدا ئه‌زمونی ژیان و زانست سه‌لماندویانه سه‌رجه‌م پێشه‌كه‌وتنه‌كان له به‌رانبه ڕاگرتنی جیاوازییه‌كانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ، به‌ڵام به مه‌رجی دروست مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م جیاوازییانه‌دا به شێوه‌یه‌ك ببێته مایه‌ی زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ند بوون و هه‌مه‌جۆربوونی ئاسۆی بیركردنه‌وه‌ی تاك و كۆمه‌ڵگای كورده‌واری. ئه‌مه‌ش له‌و ڕاستییه كۆزمانه‌وانییه دركپێكراوه هاتووه و سه‌لمێنراوه، كه جیاوازییه زمانییه‌كانی ناو هه‌ر زمانێك هه‌میشه توانای ده‌ربڕینی پاراوتر و فراوانتر بۆ ئاخێوه‌رانی ده‌ڕه‌خسێنێت، به شێوه‌یه‌ك كه قسه‌پێكه‌رانی ئه‌و زمانه ده‌توانن سه‌رجه‌م ویست و ئاڕه‌زوو و هه‌ست و نه‌ست و چه‌پاندنه ئاوه‌زیی و بیروبۆچوونه‌كانیان به ڕه‌وانی ده‌رببڕن و له كۆتایدا ده‌توانن ئه‌و جیاوازییه زمانییانه بكه‌نه بنه‌مایه‌كی به‌هێز بۆ ده‌ربڕین له خودی خۆیان و ژیانی خۆیان و كۆمه‌ڵگه و نه‌ته‌وه‌كه‌یان. ئه‌گه‌رچی ئه‌م ئامانجه به‌دیهێنانی هه‌روا سانا نییه، به‌ڵام مه‌حاڵیش نییه و له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا پێویستمان به شیكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ڕه‌هه‌نده‌كانی گشت شێوازه قسه‌كردنه جیاوازه‌كانی زمانی كوردی هه‌یه، تاوه‌كو له داهاتوو بتوانین بڕیاردانمان له سه‌ر به ستانداردكردن و چه‌ندوچوونه‌كانی دروست بكه‌وێته‌وه، به ڕاده‌یه‌ك كه زمانی ستانداردی كوردی به پێی پلانێكی زمانی دیاریكراو و سیاسه‌تێكی زمانیی وه‌ها دابڕ‌ێژین، كه‌ته‌نها ئامانجی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی لێ به‌ده‌ستنه‌هێنین، به‌ڵكو له پاڵ به‌دیهێنانی ئامانجه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌دا، ئامانجی كارگێڕی و كۆمه‌ڵاییه‌تی و فه‌رهه‌نگی هه‌مه‌ڕه‌نگیشی لێ به‌ده‌ست بهێنین و بیكه‌ینه هۆكاری چاره‌سه‌ری زۆرێك له گرفته نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی و حوكمڕانییه‌كانمان.
وه‌كو پسپپۆڕێكی زمان ،هه و‌لێك داوه بۆ دانانی زمانی یاسای كوردیئمه چۆنه و ئایا بیرۆكه یه كی واهه یه بۆ ده سته واژه كانی تایبه ت به هێزی پێشمه رگه؟
وه‌ڵام:
پێش قسه‌كردن له سه‌ر زمانی یاسایی له ناو زمانی كوردیدا، پێویست ده‌كات خوێنه‌ر ئاشنا بكرێت به گۆشه نیگاكانی چه‌مكه‌كه، چونكه قسه‌كردن له زمانی یاسایی زیاتر قسه‌كردنه له بابه‌تێكی زانستی دیاریكراو له ناو زانستی زمانی گشتیدا، كه ئه‌ویش بریتییه له به‌كارهێنانی زمان له بواره جیاواز و تایبه‌تمه‌نده‌كانی ژیانی ڕۆژانه‌ی مرۆڤه‌كاندا، كه ڕاسته‌وخۆ ده‌چێته ناو كێڵگه‌ی (زانستی زمانی كاره‌كی"APPLEID LINGUISTICS")یه‌وه. بابه‌تی به‌كارهێنانی زمان له ناو بواری یاسادا یه‌كێكه له‌و بواره گرنگانه‌ی، كه زمانه‌وانی كاره‌كیی زۆر شێلگیرانه خۆی پێوه خه‌ركردووه و خه‌ریكده‌كات و ویستییه‌تی لێكدانه‌وه‌ی گونجاوی زانستی بۆ بابه‌ته‌كه بخاته‌ڕوو. ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌وه‌ی تێبینی ئه‌وه كراوه، كه له كاتی به‌كارهێنانی زمان له ناو داموده‌زگانی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریدا چه‌ندین گرفت ڕووبه‌ڕووی ئه‌و كه‌سانه ده‌بێته‌وه، كه له‌م بواره‌دا كارده‌كه‌ن و ده‌بێته هۆی به‌دحاڵیبون. ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی، كه په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له نێوان زمان به‌كارهێنان و كاركردن له بواری یاسادا هه‌یه، كه له ئێستادا زانستێكی تایبه‌ت خۆی پێوه‌خه‌ریكده‌كات، كه به (زانستی زمانی دادوه‌ری"Forensic Linguistic") ناسراوه. لێره‌شه‌وه زانایانی ئه‌م بواره ئه‌و ڕاستییه‌یان خستۆته‌ڕوو، كه كۆپه‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له نێوان زانستی زمانی دادوه‌ری و ڕێوشوێنه یاساییه‌كاندا هه‌یه، جا ئه‌م ڕێوشوێنه یاساییانه چ ئه‌و ڕێوشوێنه یاساییانه بن، كه په‌یوه‌ستن به تاوانه‌كانه‌وه، یان په‌یوه‌ست به كێشمه‌كێشمه مه‌ده‌نییه‌كانه‌وه. په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌م دوو بواره‌ش له سه‌ر دوو بنه‌مای سه‌ره‌كی دامه‌زراوه، كه بریتین له (لایه‌نی لێكۆڵینه‌وه‌ی تاوان) و ( لایه‌نی وردبوونه‌وه له زمانی یاسا). له سه‌ر لایه‌نی یه‌كه‌م زانستی زمانی دادوه‌ری هه‌وڵی سه‌لماندنی ڕاستی دروستی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه( كه پێكهاتووی داتای زمانیین) بسه‌لمێنێت، كه دراوه‌نه‌ته پاڵ تاوانباران، به مه‌به‌ستی چه‌سپاندی تاوانه‌كه‌یان یان سه‌لماندنی بێتاوانی تاوانباران. له سه‌ر لایه‌نی دووهه‌میش زاستی زمانی دادوه‌ری له ڕاده‌ی ڕوونی زمانی یاسا و مه‌ودای تێگه‌یشتن لێی له‌لای خه‌ڵكی ئاسایی ده‌ڕوانێت، هه‌روه‌ك چۆ گرنگیش ده‌دات به كێشه‌ی وه‌رگێڕان له دادگاكان‌دا، هه‌روه‌ها گرنگی ده‌ه‌دات به پشكینه یاساییه‌كان و ڕاده و ڕێژه‌ی وردێتیان و ئه‌و كێشه زمانییانه‌ی له ئه‌نجامی جیاوازی و هه‌مه‌جۆری كلتوری تاوانباران، كه سه‌ر به كه‌مینه جیاوازه‌كانن، دێته‌كایه‌وه، هه‌روه‌ها گرنگیش ده‌دات به كاریگه‌ری ئه‌م لایانانه له سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان تاوانبار و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و یاسا و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له سه‌ر ڕه‌وشی دادپه‌روه‌ری له دادگاكانی ده‌وڵه‌تدا.
له ڕوانگه‌ی بۆچوونه‌كانی زانستی زمانی داده‌وه‌رییه‌وه ئێمه‌ی كورد له هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ك زیاتر پێویستمان به كاركردن له‌م بواره‌دا هه‌یه، به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌و كارانه‌ی له‌م بواره‌دا كراون زیاتر كاری كه‌سین (له‌م بواره‌شدا ئاماژه‌دان به هه‌ندێك له‌و فه‌رهه‌نگانه‌ی له بواری یاسا و زاراوه یاساییه‌كاندا ئه‌نجامداروه له لایه‌ن مامۆستا به‌ڕێزه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مانه‌وه كارێكی پێویسته)، به‌ڵام تا ئێستا كارێكی ڕێكخراوی زانستی به كۆمه‌ڵ، كه له لایه‌ن داموده‌زگا فه‌رمییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه جێبه‌جێكرابێت به‌رچاو ناكه‌وێت، ئه‌گه‌رچی لێره و له‌وێ هه‌ندێك هه‌وڵ هه‌ر هه‌ن، به‌ڵام له ئاستی نه زانسته‌كه‌دان و نه له ئاستی پێداویستییه یاسایی و كێشه نه‌ته‌وه‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌ماندان. له‌م بواره‌شدا ئێمه‌ش ئه‌و هه‌وڵانه‌ی داومانه ته‌نها هه‌ر هه‌وڵی كه‌سین و زیاتر خۆی له كاركردن و ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه له بواری زانستی زمانی كاره‌كی به شێوه‌یه‌كی گشتی و له بواری زانستی زمانی داده‌وه‌ری به تایبه‌تی ده‌بینێته‌وه، به تایبه‌تی هه‌نوكه له هه‌ندێك له وانه‌كانی خوێندنی باڵای هه‌ندێك له به‌شه كوردییه‌كانی زانكۆكانی كوردستاندا بابه‌تی (زانستی زمانی كاره‌كیی) وه‌ك وانه‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌خوێندرێت و ئێمه‌ش له داڕشتن و گوتنه‌وه‌ی ئه‌م وانه‌یه‌دا له زانكۆی سۆران ئه‌و ڕۆڵه‌مان بینیووه. وه‌ك بیرۆكه‌یه‌كیش بۆ داڕشتنی زاراوه‌ی تایبه‌ت به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان تا ئێستا داواكارییه‌كی وامان ئاڕاسته نه‌كراوه، به‌ڵام كاركردن له‌م بواره‌دا له گرنگیدا هیچی كه‌متر نییه له چاو كاركردن له خودی زمانی یاسایدا، چونكه ڕێكخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له هه‌نگاوی یه‌كه‌میدا پێویستی به ڕێكخستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و چه‌مك و زاراوانه‌یه هه‌یه، كه له بواری زانستی سه‌ربازی نوێباودا كاری پێده‌كرێت، تاوه‌كو كاركردن له‌م بواره‌دا له ئاستی پێشه‌كه‌وتوی زانستی سه‌ربازیدا بێت. بێگومان ئه‌م ڕێكخستنه‌وه‌یه‌ش جارێكی تر ده‌بێت په‌یوه‌ست بێت به ڕه‌هه‌ندی زمانه‌وانی و زانستی زمانی داده‌وه‌رییه‌وه، به جۆرێك پێویسته ڕێكخستنه‌وه‌كه له بنه‌ڕه‌تدا ڕێكخستنه‌وه‌ی چه‌مكه‌كانی ئه‌و بواره بێت و پاشان له تێگه‌یشتنی چه‌مكه‌كانه‌وه زاراوه‌كانی ئه‌و بواره دابڕێژرێته‌وه.
له ئه ده بیاتی شاخ و به رگری له هه رێمی كوردستان ،به زمانێكی تایبه ت نووسراوه خوێندنه‌وه چیه بۆ ئه‌و مه سه له یه و تاچه ن ئه مه گرنگه بو تاكی كورد؟
وه‌ڵام:
بۆچوونه‌كانی سه‌ره‌وه نابێت ئه‌و ڕاستییه‌مان لێ ون بكات، كه ته‌نها داهاتووی دیارده و زانسته‌كان گرنگه و ته‌نها كاركردن له‌و بواره نوێیانه‌دا سودمه‌ندی بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌مان به‌رجه‌سته ده‌كات، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه كاركردن بۆ داهاتوو بێ خوێندنه‌وه‌یه‌كی قوڵی ڕابردوو و حه‌قدان به كۆشش و خه‌به‌ته‌كانی ڕابردووی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه مایه پوچ ده‌بێت. له‌م په‌یبردنه‌شه‌وه گرنگه مرۆڤی كورد وردتر له خۆی و نه‌ته‌وه‌كه‌ی و ڕابردووه‌كه‌ی بڕوانیت و هه‌وڵبدات به تاسه‌یه‌كی نوێخوازییه‌وه دایانبڕێژێته‌وه. به‌دیهێنانی ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بۆ ئێمه‌ی كورد ڕه‌نگه هێنده ئاڵۆز نه‌بێت، چونكه ئێمه‌ی كورد هه‌روه‌ك چۆن خاوه‌نی مێژووییه‌كی دور و درێژی خه‌باتین، به هه‌مان ئاڕاسته‌ش خاوه‌نی چه‌نین به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی و هونه‌ری شۆڕشگێڕین، به شێوه‌یه‌ك هه‌ر قۆناغێكی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌كه‌مان هاوشان بووه به قۆناغێكی به‌هێزی گه‌شاوه‌ی ئه‌ده‌بی شۆڕشگێڕی، كه تێیدا بیرمه‌ند و به‌هره‌مه‌ند و هونه‌رمه‌نده‌كانمان چه‌ندان شاكاری ناوازه‌یان به‌رهه‌مهێناوه. ئاشكراشه زۆربه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مانه به زمانێكی تایبه‌تمه‌ند هۆنراونه‌ته‌وه، به ڕاده‌یه‌ك تێگه‌یشتن لێیان پێویستی به شیكردنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی گه‌لێك تایبه‌تمه‌ندی زانستی هه‌یه و ئێمه‌ی كوردیش له‌م بواره‌دا گه‌لێك كار و لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌پێز ئه‌نجامدراون و زۆر نهێنی شاراوه‌ی ئه‌و شاكارانه‌یان خستۆته‌ڕوو. ئه‌وه‌ی له‌م بواره‌دا پێویسته بگوترێت ته‌رخانكردنی كات و هه‌وڵی زانستی نوێیه بۆ سه‌ر له نوێ داڕشتنه‌وه‌ی چه‌مكی به‌رگری و ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه، به ڕاده‌یه‌ك داڕشتنه‌وه‌كه به جۆرێك بێت بتوانرێت و شیاو بێت بۆ تێگه‌یشتن و وروژاندنی نه‌ست و ئاوه‌زی ناوه‌كیی تاكی كورد، تا ببێته ماكی ڕامكردنی گفتوگۆ هه‌مه‌چه‌شنه‌كانی سه‌رجه‌م بواره جیاوازه‌كانی ژیانی نه‌ته‌وه. واته هه‌وڵبدرێت ئه‌و ئه‌ده‌بیاته به ڕاده‌یه‌ك شیبكرێته‌وه، كه هه‌م ده‌ربڕی سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌وڵ و ماندوو بوونانه بێت، كه باوانمان له ڕابردوودا بۆ نه‌وه‌كانی ئێستا داویانه و هه‌م بنه‌مای چه‌سپاندنی هه‌ستی شانازی بێت بۆ نه‌وه‌كانی ئێستا و داهاتوو. له كۆتایدا ئه‌وه‌ی له سه‌رجه‌م ئه‌م ئاخاوتنانه‌وه ویستمانه ده‌ریببڕین ئه‌وه‌یه، كه مرۆڤی كورد له ناو كۆمه‌ڵگاكه‌ی خۆیدا پێویستی به دۆزینه‌وه‌ی هه‌رێمی ئاوه‌زی و هه‌رێمی كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌رێمی زمانیی و...هتد هه‌یه، بۆ ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه‌ش مرۆڤ پێویستی به په‌ره‌پێدانی توانست و چالاكییه‌كانی خۆی هه‌یه و هه‌وڵبدات خۆی ببێت به مامۆستای خۆی.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
01:31 PM - 2024-03-29 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
کوردستان 01:31 PM - 2024-03-29 -
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28