داواده‌كرێت موچه‌ی چاودێری خێزان ژنانی نێو چاكسازی بگرێته‌وه
kurdistani 11:09 AM - 2014-12-21په‌له بكرێت له نوێكردنه‌وه‌و كردنه‌وه‌ی به‌شی نوێ له‌و چاكسازییه‌دا
له سه‌ردانێكی PUKmedia دا بۆ چاكسازی منداڵان و ژنان له سلێمانی، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و چاكسازییه چه‌ند داواكارییه‌كی هه‌بوو كه داوای جێبه‌جێكردنی ده‌كرد له پێناو باشتر به‌ڕێوه‌بردنی كاروباره‌كانیان و باشتربوونی ره‌وشی منداڵان و ژنانی ناو چاكسازییه‌كه.
داواكاریی یه‌كه‌میان بریتی‌بوو له‌وه‌ی كه بیناكه‌یان كۆنه‌و بچوكه، پێویستیان به به‌شی زیاتر‌و نوێكردنه‌وه‌یان هه‌یه، چونكه بیناكه‌یان بینایه‌كی سهربازگهیهو هیچ سیستمێكی چاكسازی تێدا نییه، كه پێشتر كاری بۆ كراوه به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌م قه‌یرانی داراییه‌ی هه‌رێمی گرتووه‌ته‌وه راگیراوه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش په‌یوه‌ندیمان كرد به مریه‌م سه‌مه‌د په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی سه‌وز له په‌رله‌مانی كوردستان كه هاوكات ئه‌ندامی لیژنه‌ی ژنانه، رایگه‌یاند: وه‌ك ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ژنان له په‌رله‌مانی كوردستان داوا له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌م كه له پێناو باشتركردنی ره‌وشی ئه‌و منداڵ و ژنانه‌ی له‌نێو ئه‌و چاكسازییه‌دا ژیان به‌ڕێده‌كه‌ن، په‌له بكرێت له نوێكردنه‌وه‌و كردنه‌وه‌ی به‌شی نوێ له‌و چاكسازییهداو داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێبكرێت.
له باره‌ی داواكاری دووه‌میشه‌وه كه بریتی‌بوو له‌وه‌ی موچه‌ی چاودێری خێزان كه ژنانی نێو ئه‌و چاكسازییه به‌رده‌وام داوایده‌كه‌ن، هه‌روه‌ك پێشتر نزیكه‌ی دوو ساڵ هه‌یانبووه به‌ڵام ئێستا بڕدراوه به بیانووی ئه‌وه‌ی خاڵه‌كانی نێو سیستمی موچه‌ی چاودێری خێزان له‌گه‌ڵ حاڵه‌ته‌كانی ئه‌و چاكسازییه رێكناكه‌وێت، بۆ نموونه یه‌كێك له خاڵه‌كان ئه‌وه‌یه ده‌بێت ئه‌و ژنه بێوه‌ژن بێت، له‌وێ راسته ئه‌و ژنه بێوه‌ژنه، به‌ڵام هه‌وێی باری شارستانییه‌كه‌ی بۆ نه‌گۆڕدراوه‌و به بێوه‌ژن نه‌نوسراوه، جا به‌هه‌ر هۆكارێك بێت، بۆ نموونه ماڵی خه‌زورانی رازی نین، بۆیه ئه‌وجۆره كێشانه وایكردووه كه ئه‌و موچه‌یه به‌و ژنه سزادراوانه نه‌درێت، كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی منداڵان و ژنان پێشتر داوایكردووه‌و به‌رزیان كردووه‌ته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ، ئه‌و بڕیاره‌ش له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌رچووه، داوا ده‌كات هه‌وڵبدرێت به ده‌ركردنی ئه‌م سزادراوانه‌ی چاكسازییه‌كان له رێنمایی چاودێری خێزان.
له‌وباره‌یه‌وه په‌رله‌مانتار مریه‌م سه‌مه‌د رایگه‌یاند: ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌و داواكارییه‌ی چاكسازی منداڵان و ژنانین، داوا ده‌كه‌م كه بۆ له‌مه‌ولا ئه‌و موچه‌یه ژنانی نێو چاكسازییه‌كان بگرێته‌وه‌و بتوانن به‌شێك له پێداویستییه‌كانی خۆیانی پێ دابین بده‌ن.
PUKmedia رێپۆرتاژێكی سه‌باره‌ت به ره‌وشی ئه‌و ژن و منداڵانه‌ی نێو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی منداڵان و ژنانی سلێمانی ئاماده‌كردووه، كه تیایدا چه‌ندین پرس تاووتوێكراوهو باس له چۆنییه‌تی كات به‌سه‌ربردنیان و ئه‌و كارانه‌ی ده‌یكه‌ن و بنه‌ماو سیستمه‌كانیان كراوه، كه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا بڵاوده‌كرێته‌وه.
PUKmedia لانه كاشان
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24