riklam

له‌ رۆژهه‌ڵاته‌وه‌ گۆرانی بۆ كۆبانی ده‌ڵێت

kurdistani 11:36 AM - 2014-12-20
"رۆژهه‌ڵاتیش پاڵپشت و پشتیوانتانه‌و دڵنیاش بن سه‌ركه‌وتنان نزیكه‌"

"رۆژهه‌ڵاتیش پاڵپشت و پشتیوانتانه‌و دڵنیاش بن سه‌ركه‌وتنان نزیكه‌"

هونه‌رمه‌ندی لاوی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان مازیار خاوه‌نی چه‌ندین به‌رهه‌می هونه‌ری تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی و له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانیویه‌تی خزمه‌تێك به‌ هونه‌ری كوردی بكات و هه‌وادارێكی باش له‌ ده‌وری خۆی كۆبكاته‌وه‌ له‌ ئێستاشدا خاوه‌نی ئه‌لبومێكه‌ به‌ناوی (گه‌رمه‌شین) و سه‌رقاڵی كلیپكردنی یه‌كێك له‌ گۆرانیه‌كی ناو ئه‌لبومه‌كه‌یه‌تی.

سه‌باره‌ت به‌و كاره‌ی مازیار تایبه‌ت بۆ PUKmedia دواو وتی: من كه‌ له‌ماوه‌ی دوو ساڵه‌ ده‌ستم به‌كاری هونه‌ری كردوه‌ خاوه‌نی ئه‌لبومێكم به‌ناوی (گه‌رمه‌شین) خۆم به‌ خۆشحاڵ ده‌زانم كه‌ ئه‌ركێكی سه‌رشانم به‌جێده‌گه‌یه‌نم و بۆ ئه‌و باردۆخه‌ی كه‌ كۆبانی پێدا تێپه‌ڕده‌بێت منیش گۆرانیه‌ك بۆ قاره‌مانیه‌تی و ئازایه‌تی براكانمان له‌ رۆژئاوا بنێرم.

راشیگه‌یاند: ئه‌و گۆرانیه‌ یه‌كێكه‌ له‌ تراكه‌كانی ناو ئه‌لبومه‌كه‌م ئێستا له‌ لایه‌ن ستافێكی شاره‌زا له‌ رۆژهه‌ت سه‌رقاڵی كلیپ كردنین به‌ناوی (گه‌رمه‌شین) كه‌ ئاوازو دابه‌شكردن له‌لایه‌ن (سیامه‌كی فه‌قێ زاده‌) كراوه‌و هه‌ستێكی كوردانه‌ی جوانی تێدایه‌و به‌م گۆرانیه‌ش ده‌مانه‌وێت به‌و پارچه‌یه‌ تری كوردستان بڵێین كه‌ ئێوه‌ ته‌نیا نین و رۆژهه‌ڵاتیش پاڵپشت و پشتیوانتانه‌و دڵنیاش بن سه‌ركه‌وتنان نزیكه‌.

وتیشی: لێره‌وه‌ ده‌مه‌وێت سوپاس كۆمپانیایی سیجی ئارت پرۆدێكشن  و شادمهر نامۆ ده‌كه‌م كه‌زۆر هاوكاریان كردوم له‌ به‌رهه‌مێنانی ئه‌م كاره‌م وه‌ به‌ هه‌وادارانی ده‌نگیشم ده‌ڵێم ئێستاش سه‌رقاڵی كاركردنم له‌ ئه‌لبومێكی تازه‌دا كه‌ له‌ نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ كاره‌كانی ته‌واو ده‌بێت و ده‌كه‌وێته‌ بازاڕه‌وه‌.


PUKmedia ئاری مسته‌فا 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket