riklam

د. به‌رهه‌م: رزگاركردنی چیای شه‌نگال جه‌ژنانه‌یه‌ بۆ ئێزیدییه‌كان

kurdistani 04:12 PM - 2014-12-19
ده‌بێت هه‌موو هاوكاربین بۆ رووبه‌رووبوونه‌ی مروڤ كوژانی داعش

ده‌بێت هه‌موو هاوكاربین بۆ رووبه‌رووبوونه‌ی مروڤ كوژانی داعش

د. به‌رهه‌م ساڵح له‌په‌یامێكدا جه‌ژنی رۆژووی له‌كوردانی ئێزیدی پیرۆز كردو سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه‌شی له‌رزگاركردنی چیای شه‌نگال به‌جه‌ژنانه‌یه‌ك بۆ ئێزیدییه‌كان وه‌سفكرد.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌...

جه‌ژنی رۆژووی ئێزیدییان پیرۆزه‌و سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌رزگاركردنی چیای شه‌نگال جه‌ژنانه‌یه‌ بۆ ئیزیدیان و ته‌واوی گه‌لی كوردستان و مروڤایه‌تی. تاوانه‌كانی مرۆڤ كوژانی داعش دژ به‌ ئیزیدیان ویژدانی دونیای هه‌ژان و بووه‌ مایه‌ی به‌ هانا هاتنی كومه‌ڵگای نیوده‌وڵه‌تی بو كوردستان و ته‌نانه‌ت بو عیراقیش.

له‌ئاستی سه‌روه‌ری شه‌هیدانی شه‌نگال و شه‌هیدانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی پاریزگاری كوردستان، له‌ئاستی قاره‌مانی پێشمه‌رگه‌، له‌ئاستی مه‌ینه‌تی ئاوه‌ره‌كان، هه‌موومان ده‌بێت هه‌موو هاوكاربین بۆ رووبه‌رووبوونه‌ی مروڤ كوژانی داعش، بۆ پشتیوانی هێزی پێشمه‌رگه‌ و یه‌كخستنی له‌هێزی نیشتمانی كوردستان، به‌هێزكردنی حكومه‌تی كوردستان و ئاراسته‌كردنی تواناكامان بو خزمه‌تی گه‌ل به‌ره‌و رزگاری و ئازادی یه‌كجاره‌كی نیشتمان.

د. به‌رهه‌م ساڵح 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket