ئه‌وكاته‌ی خاڵخاڵان گریا
kurdistani 12:06 PM - 2014-12-19.
سپێده‌یه‌ك له‌گه‌ڵ جریوه جریوی باڵنده‌كانی بانی تاڵه‌بان وغه‌مگینی ئه‌ستێره‌كانی ئاسمانی ده‌ڤه‌ری ته‌قته‌ق و هات و هاواری دایكانی شه‌هیدانی قه‌سرۆك، به‌ڵێ ئه‌و به‌یانیه وه‌ك بڵێ كاروان سه‌را رێڕه‌وی خۆی نه‌گرتبێ یان عه‌شقێكی پاك نه‌گه‌یشبێته دوا مه‌نزڵگه، ئا له‌م كاته هه‌نسكی گریان به‌رۆكیان گرتم و نه‌یان ئه‌ویست وا به‌هاكه‌زایی پێم بڵێن شۆڕه سوارێك، به‌رزه فڕێك، هه‌ڵۆكه‌ی بناری خاڵخاڵان پێشمه‌رگه‌ی ساڵانی هه‌شتاكان فریاد قه‌سرۆكی له‌هه‌ڵمه‌تێكی پاككرنه‌وه‌ی تیرۆریستان له‌چیای سورێنی هه‌ورامان شه‌هید بووه، نه‌بادا له به‌یت و بالۆره‌ی ئه‌م هه‌واڵه خاڵخاڵان تێبگات و بروسكه‌ی شه‌ڕ ئامێز بنێرێ بۆ سورێن و سورێنیش له داخانا بتوێته‌وه ببێ به‌خاك وئه‌ندێشه‌و ئازار. چونكه فریاد قه‌سرۆكی فه‌رمانده‌یه‌كی لێهاتوو كادیرێكی به توانا بوو، ئه‌وه‌ی بۆته‌نها رۆژێك كاكه فریادی ناسیبێ ده‌زانێ هاوڕێیه‌تی لای ئه‌و چه‌ند به‌نرخ ودۆستایه‌تی ده‌برده قۆناغه‌كانی دواچركه‌ی ژیان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پله‌كه‌ی جێگری فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی 37ی خاڵخاڵان بوو، به‌ڵام ته‌شكیلاتی فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی بۆكرابوو، وه‌لێ خۆی به پێشمه‌رگه‌یه‌كی ساڵانی هه‌شتاكان ده‌زانی.
بێگومان ئه‌وه‌ی دڵی ئێمه‌و هاوڕیێان و خانه‌واده‌كه‌ی هێورو دڵنه‌وایی كرده‌وه ئه‌م سپێده‌یه له‌گه‌ڵ به‌ڕێكردنی كه‌ژاوه‌ی جه‌ماوه‌ری و حزبی و حكومیه به‌رفراوانیه بۆ به‌خاك سپاردنی بۆ گوندی قه‌سرۆك ئه‌وكات هه‌ستت ده‌كرد شه‌هید فریادبه گه‌یشتن به‌م شوێنه پیرۆزه بۆلای شه‌هید نه‌هرۆ قه‌سرۆكی چه‌ند ئاسووده‌یه‌و چه‌ندان نه‌وه‌ی بۆشۆڕش گۆشكردووه.
ئه‌وكاته‌ی كه‌ژاوه‌ی رێوڕه‌سمه‌كه گه‌یشته به‌رامبه‌ری، خاڵخاڵان فرمێسك به‌روخسارییه‌وه هاته خوارێ و شه‌هیدانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ی ئاگاداركرده‌وه پێی وتن دڵنیابن به‌گه‌یشتنی شه‌هید فریاد بۆلاتان له‌ژێرسێبه‌رو ساباتان كه‌س وكارو نه‌وه‌ی نوێ به‌رۆژێكی پڕشنگدار و رۆژی ئازادی ده‌گات.
شه‌هید سه‌مه‌د محه‌مه‌د ئیسماعیل ناسراو به‌فریاد قه‌سرۆكی، ساڵی 1963 له‌گوندی تاڵه‌بانی گه‌وره له‌دایكبووه‌وله 1979 په‌یوه‌ندیكردووه به‌رێمخستنه‌وه‌و له 1981 بووه به‌پێشمه‌رگه له‌هه‌رێمی 2ی كه‌ركوك، دواتر گواستراوه‌ته‌وه تیپی 21ی كه‌ركوك.
به‌شداری نزیكه‌ی 50 شه‌ڕ و نه‌به‌ردیی كردووه، وه‌ك: قه‌یوان- ماوه‌ت و شه‌ڕه‌كانی سه‌ركردایه‌تی.
دواپله‌ی فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی 63ی شێخ بزێنی بووه، رۆژی 28/ 3/ 2003 له‌گوندی بانی شار-ی دامێنی چیای سورێن شه‌هید كرا.
حه‌یده‌ر مه‌نتك
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27