رووداوەکەی سیدنی‌و مەسجەکانی تیرۆر
kurdistani 12:05 PM - 2014-12-19.
بەشی دووەم و کۆتایی
رووبەڕووبووەنەوەی رووداوەکەی سیدنی لەئوستوڕاڵیاو پیشاندانی هەندێک درووشم، کە دەلالەت لەبوونی تیرۆر لێرە دەکات، لێرە مەبەست لەهەر شوێنێک کە بینانەوێت، ئەمە بەرلەوەی ئاماژەیەکی کردەکی بێت، لەهەمان کاتدا ئاماژەیەکی روونیشە بۆ بڵاوبوونەوەی کردەو فیکری داعش لەجیهاندا، لەبەرئەوە ئەو مەسیجەی کە بەهۆی ئەو کردانەوە پیشانی دەدات، ئەوەیە ئەمان دەیانەوێت خۆیان وەک هێزێکی رێکخراو و نێودەوڵەتی پیشان بدەن. لەبەر ئەوە کاتێک پرسیاری ئەوە دەکەین، ئایا کاتێک کە دەبینین بەشێک لەوڵاتانی زلهێز شەڕی تیرۆر بەگشتی‌و داعش بەتایبەتی دەکەن، ئەمە بەمانای ئەوە نییە، کە بەدیوەکەی تردا جیهان لەژێر خەتەری تیرۆردایە؟ کەوابوو رووداوەکەی سیدنی تاچەند پشتڕاستی ئەوە دەکاتەوە، بەتایبەت سەبارەت بە شانە نووستووەکانیان؟ تاوتوێی ئەم باسوخواسە لەگەڵ نووسەرو رۆژنامەنووس (د.ئیسماعیل مەحمودی) دەکەین، کە لەمەڕ ئەم مەسەلەیە وای بۆ دەچێت، کە خاڵی هەرە گرنگی کارکردنی گروپە تیرۆریستییەکان ئەوەیە کە وا پیشانی بدەن، پەیوەست نین بەیەک جوگرافیای تایبەتمەندەوە. بۆیە وا خۆیان دەنوێنن کە گروپگەلێکی جیهانی‌و ئینتەرناشیۆناڵن.
خۆیان وەک گروپی جیهانی پیشان دەدەن
د.ئیسماعیل مه‌حمودی له‌سه‌ره‌تای ئه‌م باسوخواسه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌کات که: گروپه تیرۆریستیه‌كان له‌چه‌ندین حاڵەتدا خۆیان وا پیشان ده‌دەن، كه حه‌زی وه‌رگرتنی پێناسه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تییان هه‌یه، بەواتایه‌ك بەئه‌نجامدانی هه‌ندێک كردەی توندوتیژی‌و مرۆڤكوژی له‌شوێنه جیاجیاکانی جیهاندا ده‌یانه‌وێت پێناسه‌یه‌كی جیهانی بۆ خۆیان دروست بكه‌ن، ئه‌مه‌ش چه‌ندین هۆکاری هه‌یه، له‌وانه: یه‌كه‌م له‌مه‌ڕ خۆ به‌گه‌وره‌و گرنگ نواندن، دووه‌م مه‌ترسی لاواز بوون، سێهه‌م گه‌یاندنی پەیامی خۆیان بەهه‌موو جیهان‌و چواره‌م سه‌رقاڵكردن هه‌موو جیهان به‌خۆیان‌و خاڵی پێنجه‌میش كه له‌هه‌مووی گرنگتره، ئه‌وه‌یه كه ئه‌م گروپانه بۆ ئەوەی وای پیشان بده‌ن لایه‌نگرو ئه‌ندامیان زۆره‌و ته‌نیا له‌یه‌ك جێگه بوونیان نییه‌و گروپێكی جیهانی‌و ئینته‌رنه‌شیۆناڵن، هه‌وڵی زۆر ده‌ده‌ن ته‌نیا له‌یه‌ك جێگه‌دا ده‌ر نه‌كه‌ون، بەڵکو لەزۆر شوێن‌و جێگه‌ی جیهان كاری تیرۆریستی‌و خۆكوژانه بكه‌ن، ئه‌مه ده‌توانێت جیا له‌وه‌ی سه‌رنجی هه‌موو جیهان به‌ره‌و لای خۆیان راكێشن، زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌وا حه‌ز بەتوندوتێژی ده‌كه‌ن‌و له‌كۆمه‌ڵگه‌ی خۆیان په‌راوێز خراون‌و هه‌ست بەسووكاییه‌تی ده‌كه‌ن، بەوەی کە خاوه‌ن جێگه‌و پێگه‌ی شیاو نیین ببنه ئه‌ندامی ئه‌م گروپانەو لێره‌وه به‌ره‌ی ئه‌م گروپه تیرۆریستانه زۆر به‌ربڵاو ده‌بێت‌و پێناسه‌یه‌كی جیهانی بەخۆیانه‌وه ده‌گرن‌و وا ده‌نوێنن ته‌نیا له‌یه‌ك شوێن نین، بۆیه سڕینه‌وه‌و لابردنی ئه‌م گروپانه بەشێوازی چه‌كداری سه‌خته‌و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ری زۆر كه‌مه‌و له‌هه‌ندێ حاڵه‌تیشدا ئه‌گه‌ری له‌نێوبردنیان نییه.
رووداوەکەی سیدنی
هاوکات لەمەڕ رووداوەکەی شاری سیدنی‌و بەبارمتەگرتنی کۆمەڵێک کەس لەکافیتریایەکدا، د.ئیسماعیل مەحمودی پێی وایه کە: له‌مه‌ڕ رووداوه‌كه‌ی سیدنی، پێویسته ئاماژه بەدوو خاڵ بكرێت، یه‌كه‌م ئه‌وه‌ی بكه‌ری رووداوه‌كه‌ی سیدنی سوننە مەزهەب نییەو له‌بنه‌ڕه‌تدا دیاره داعش دژ‌و نه‌یاری هەموو ئەو مەزهەبانەیە کە سوننە نین. دووه‌م بكه‌ره‌كه خاوه‌ن چه‌ندین تاوانی ئه‌خلاقیەو بڕیار بوو له‌دوو مانگی داهاتوو بەهۆی كەیسی ژنه‌كه‌ی داداگایی بكرێت. لێره‌وه لكاندنی بەداعشه‌وه تۆزێك بوێری ده‌وێت، به‌ڵام له‌وه‌ی كه هاوبیری داعشه‌و شێوازی مامه‌ڵه‌كردنی له‌م ماوه وه‌ك داعش بووه نكۆڵی ناكرێت‌و ده‌كرێت وه‌ك داعش‌و بیری داعش خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێت. بۆیە دەتوانین ئه‌و خاڵه پشت راست بكه‌ینه‌وه داعش ته‌نیا هێزێكی عه‌سكه‌ری نییه، به‌ڵكو هێزێكی فیكرییه‌و له‌هه‌موو جیهاندا په‌رەی سەنده‌ووه‌و شانه‌كانی ئاماده‌ی خۆنواندن‌و كاری خۆكوژانه‌و بەگشتی نائارام كردنی جیهانه.
پەرەسەندنەکە رووبەڕووی چەندین پرسیارمان دەکاتەوە
لەدرێژەی قسەکانیدا د.ئیسماعیل مەحمودی پێی وابوو کە: په‌ره‌سه‌ندنی بیری داعش رووبه‌ڕووی چه‌ند پرسیارێكمان ده‌كاته‌وه، كه وه‌ڵامدانه‌وه‌یان به‌م پرسیارانه ده‌توانێت تاڕاده‌یه‌ك بۆ خوێندنه‌وه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی بیرۆكه‌ی داعشیزم یارمه‌تیمان بدات. یه‌كه‌م نیگای سووكانه‌و خۆبه‌زلزانانه‌ی مێژوویی رۆژئاوا تا چ راده‌یه‌ك له‌هاندانی لاوانی موسڵمانی نیشته‌جێی رۆژئاوا به‌ره‌و توندوتیژی‌و تیرۆر رۆڵی هه‌بووه‌و هه‌یه؟ دووه‌م دروستبوونی بۆشایی چینایه‌تی‌و سه‌رهه‌ڵدانی چنێكی زۆر لاواز‌و كه‌م داهات له‌وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوین تا چ راده‌یه‌ك له‌په‌یوه‌ندی لاوان بەگروپه ئامانج خوازه‌كانی ئیسلامی كاریگه‌ری هه‌بووه؟ سێهه‌م پرسی فه‌له‌ستین‌و لایه‌نگری رۆژئاوا له‌ئیسرائیل تا چ راده‌یه‌ك بوه‌ته هۆی زاڵبوونی گوتاری دژه خۆرئاوایی له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوین. لێره‌وه وێرانكردنی رۆژئاوا بوه‌ته ئاواتی هه‌ندێ گروپی ئیسلامی‌و عه‌ره‌بی؟ وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌وڵه‌مه‌ندی خه‌لیجی فارس لەبەرئەوە پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان تا چ راده‌یه‌ك له‌هاندانی پیاوانی پڕ له‌مه‌ترسی بۆ نێو گروپه تیرۆریستیه‌كان‌و یارمه‌تی ماددیان رۆڵیان هه‌یه؟ پرسیاری كۆتایی‌و گرنگ تر ئایا چه‌ك‌و ئەپشنی شه‌ڕو به‌ربه‌ر‌كانی عه‌سكه‌ری ده‌توانێت بیرۆكه داعشیزم وه‌ك هێزێكی فیكری بۆ هه‌میشه بسڕێته‌وه؟ ره‌نگه بیركردنه‌وه له‌م پرسیارانه بتوانێت زۆر شتمان سه‌باره‌ت به‌داعش بۆ روونبكاته‌وه.
ته‌حسین ته‌ها چۆمانی
هەواڵی زیاتر
-
راوێژکاری جێگری سەرۆک وەزیران: دواخستنی هەڵبژاردن زیان بەپرۆسەی سیاسی دەگەیەنێت
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27