riklam

قەڵادزێییەكان بۆ كوێستانی جوانەمەرگ رژانە سەرشەقام

kurdistani 09:53 AM - 2014-12-19
داوا ده‌كه‌ن بكوژی كوێستان بەتوندترین شێوە سزا بدرێت

داوا ده‌كه‌ن بكوژی كوێستان بەتوندترین شێوە سزا بدرێت

چەند رۆژیك لە مەوبەر لە كارەساتیكی دڕندانەو بێ بەزەییانەدا، كیژۆڵەیەكی بێ تاوان جوانەمەرگ كرا كە كوشتنەكەشی بەشێوەكی ئەوەندە دڕندانە بوو، دوور لە هەموو ئاداب و كلتورێك.

بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی بەرانبەر بەكوشتنی كچە خوێندكار (كوێستان مەحمود)و شێواندنی تەرمەكەی، ئێوارەی دوێنێ لەشاری قەڵادزێ‌ رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی خۆپیشاندانێكیان سازكردو داواكار بوون لەلایەنە پەیوەندیدارەكان بكوژی كوێستان بەتوندترین شێوە سزا بدرێت بۆ ئەوەی ببێتە پەندێك تا جارێكیتر هەرگیز رووداوێكی هاوشێوە روونەداتەوە.
داواشیانكرد دەبێت لە مەودوا تەواوی رێكخراوەكان و دامودەزگاكان و تاكەكان لەسەر ئەم رووداوەو تەواوی رووداوەكان بوەستن بۆ ئەوەی چیتر رووداوی لەم شێوەیە لەكۆمەڵگەكەماندا دووبارە نەبنەوە و ژنان نەبنە قوربانی.

سەرەتای خۆپیشانەكەش لەبەردەم خوێندنگای ئامادەی تاڤگەوە دەستیپێكرد كە خوێندنگەكەی خوێندكار (كوێستان مەحمود) بوو، كە ئەمساڵ خوێندكاری پۆلی ١٢ ئامادەیی بوو لەو خویندنگایە، دواتریش بەڕێپێوان خۆپیشاندەران بەردەوامبوون تا بەردەم قائیممقامی قەزای پشدەر، لەوێش لەلایەن قائیممقامی قەزای پشدەرو پۆلیس و ئاسایشی پشدەرو دادوەری لیكۆڵینەوە پێشوازیان لێكرا.

دواتر وتاری رێكخراوەكانی مەدەنی قەڵادزێ خوێندرایەوە، وتاری پەرلەمانی كوردستانیش لەلایەن مریەم سەمەد ئەندامی پەرلەمانی كوردستان خوێندرایەوەو دواترش قائیممقامیەتی قەزای پشدەر لە وتەیەكدا ئیدانەی ئەو كارە قێزەونەی كردو وتی: لەسەرەتای رووداوەكەوە ئێمەو سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكان لە سەر خەت بووین تا تاوانبارەكە دەستگیركرا، ئێمەش لەگەڵ داوا رەواكانی ئێوەی خۆپیشاندەرو بنەماڵەی كوێستانی جوانەمەرگین و خوازیاریشن كاری ئاوا نامرۆڤانە جارێكی تر دووبارە نەبێتەوە.
 
پاشان نیشتمان مەحمود خوشكی جوانەمەرگ وتاری بنەماڵەی كوێستانی خوێندەوەو وتی: ئەو غەدەری لە نیشتمان كرا دەخوازین لەكەسی تر نەكرێت، لەبەر ئەوەی جوانەمەرگ بەشێوازێكی وا كۆتایی بە ژیانی هێنرا كە لە هیچ ئاین و كلتورێكی دنیادا ئەمە قابیلی قبوڵ نیەو ئێمەش وەك كەسوكاری دەخوازین كە تاوانبار بەشێوەیەك سزابدرێت كە كەسی تر نەتوانێت و جورئەتی ئەوە بكات كە تاوانی لەم شێوەیە دووبارە بكاتەوە.

PUKmedia ئاری مستەفا - راپەرین


653919122014_1.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket