پۆلۆنیا.. كوردێك خه‌ڵات ده‌كرێت
kurdistani 06:41 PM - 2014-12-18ئه‌ندازیاری كورد جوان حه‌سه‌ن خه‌ڵاتی "Bene Meritus" وه‌رگرت
له شاری كراكۆڤ له میانه‌ی بۆنه‌یه‌كی كۆمپانیای Comarch، كه گه‌وره‌ترین كۆمپانیای ئه‌ندازیاری كۆمپیوتهریه له پۆڵۆنیا، ئه‌ندازیاری كورد جوان حه‌سه‌ن خه‌ڵاتی "Bene Meritus" وه‌رگرت.
ئه‌و خه‌ڵاته بۆ ئه‌و كه‌سانه دیاری ده‌كرێت كه زۆر سه‌ركه‌وتون له‌كاره‌كه‌یان و ماوه‌ی كاركردنیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای Comarch -10 ساڵ ته‌واو ده‌كات.
دوای وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پۆڵۆنیا زیاد ره‌ئوف پیرۆزبایی تایبه‌تی ئاڕاسته كرد، به جوان حه‌سه‌ن و هیوای سه‌ركه‌وتنی به‌رده‌وامی بۆ خواست.
جوان حه‌سه‌ن خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستانه، به ئامانجی خوێندن هاتوه‌ته پۆڵۆنیا، به‌سه‌ركه‌وتویی خوێندنی ئه‌ندازیاری ته‌واو كرد، له به‌شی كۆمپیوته‌ر له پۆلیتێكنیكای شاری ڤڕۆچلاڤ، له كاتی خوێندنی زانكۆیدا، ئۆلیمپیادی زمانی پۆڵۆنی برده‌وه كه بۆ قوتابیانی بێگانه رێكخرابوو.
ناوبراو ماوه‌ی زیاتر له 10 ساڵه له كۆمپانیای Comarch كارده‌كات و تایبه‌تمه‌ندیه‌كه‌ی بریتیه له خستنه‌ڕوی پڕۆژه ده‌ره‌كیه‌كانی كۆمپانیا، پێشتر له وڵاتی ئیران كاری كردووه وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ش، ئێستاش له شاری دوبه‌ی وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای Comarch بۆ كاروباری فرۆشتن له ته‌واوی ئه‌فریكا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاسیا كار ده‌كات.
كۆمپانیای Comarch یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین كۆمپانیای بواری زانیاری كۆمپیوته‌ری و یه‌كێكه له‌و تاكه كۆمپانیایانه‌ی پۆڵۆنیا كه له‌سه‌ر ئاستی جیهانی جێی خۆی كردوه‌ته‌وه، كۆمپانیای ناوبراو له هه‌موو كیشوه‌ره‌كانی جیهان بوونی هه‌یه و پڕۆگرامی هه‌مه جۆر ده‌فرۆشێت و ماوه‌ی 21 ساڵه كار ده‌كات.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ بنەماڵەی خاتوو رقیە
پرسەنامە 03:27 PM - 2024-04-20 -
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19