مه‌لا به‌ختیار: راپه‌ڕین شایان و شایسته‌ی پارێزگایه
kurdistani 04:59 PM - 2014-12-16به‌خاوه‌نی 5 هه‌زار شه‌هیده‌وه ده‌بێت ببێته پارێزگا
مه‌لا به‌ختیار: سلۆڤینیا، به13 شه‌هید بوو به‌ده‌وڵه‌ت، ئایا ئیداره‌ی راپه‌ڕین به 5 هه‌زار قوربانی، بۆ نه‌بێت به‌پارێزگا؟!"
مه‌لا به‌ختیار، به‌و رسته‌یه‌ی "راپه‌ڕین؛ شایان و شایسته‌یه"، پێشوازی له‌ده‌سته‌ی به‌دواداچون بۆ به‌پارێزگاكردنی راپه‌ڕین كرد‌و له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كیشدا، كه ئه‌مڕۆ 16-12-2014 له‌مه‌كته‌بی سیاسی- سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، رایگه‌یاند "سلۆڤینیا، به(13) شه‌هیدبوو به‌ده‌وڵه‌ت، ئایا ئیداره‌ی راپه‌ڕین به 5 هه‌زار قوربانی، بۆ نه‌بێت به‌پارێزگا؟!".
له‌سه‌ره‌تادای دیداره‌كه‌دا، ده‌سته‌ی به‌دواداچون بۆ به‌پارێزگاكردنی راپه‌ڕین، رونكردنه‌وه‌و زانیاری پێویستیان سه‌باره‌ت چۆنێتی پێكهێنان و پێویستی ده‌سته‌كه كرد، له‌پێناو به‌پارێزگاكردنی ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین و تیایدا، ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌كرد، كه ده‌سته‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای "چه‌پكه گوڵه‌كه" دروستبووه‌و ئه‌ندامی سه‌رجه‌م لایه‌ن و هێزه سیاسییه‌كانی كوردستانی له‌خۆگرتووه.
پاشان رونكردنه‌وه‌ی پێویستیان سه‌باره‌ت به‌ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان خسته‌ڕوو، تیایدا ئه‌وه رونكرایه‌وه، كه هاوخه‌می و په‌رۆشی و پشتیوانی لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی بۆ سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچكه‌و ده‌ڤه‌ره‌كانی كوردستان و له‌نێویشانداو به‌تایبه‌ت ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین، یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی سه‌ردانه‌كه‌یان بووه.
له‌به‌رامبه‌ریشدا، مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، به‌و رسته‌یه‌ی "راپه‌ڕین؛ شایان و شایسته‌ی پارێزگایه"، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، به‌ده‌ر له‌وه‌ی چی وتراوه‌و چی نه‌وتراوه، به‌ڵێنی چی دراوه‌و هێشتا به‌ڵێن بۆچی جێبه‌جآ نه‌كراوه، به‌ڵام داوای بوون به‌پارێزگای ئیداره‌ی راپه‌ڕین، كارێكی ره‌وایه‌و هه‌موو ئه‌و ئامار‌و رووپێوی، هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی‌و دانیشتوان، شۆڕشگێڕێتی ته‌واوی ده‌ڤه‌ره‌كه‌و ئاماری قوربانییه‌كانی بایی ئه‌وه‌نده‌یه، كه كاری جدی له‌سه‌ر ئه‌وه بكرێت، ئیداره‌ی راپه‌ڕین بكرێته پارێزگای راپه‌ڕینو له‌و پێناوه‌شدا، پشتیوانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان‌و مه‌كته‌بی سیاسی بۆ راگه‌یاندن و راشیگه‌یاند: وه‌ك یه‌كێتیی، نه‌ك هه‌ر پشتیوانی ده‌كه‌ین، به‌ڵكو هه‌نگاوی جدی بۆ هه‌ڵده‌نێین.
هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار، له‌و روانگه‌یه‌وه، ئاماژه‌ی به‌سیستمی عیراق كرد‌و تیایدا ئه‌وه‌ی رونكرده‌وه، كه وه‌كو یه‌كێتیی رامان وابوو ئه‌م سیستمه‌ی عیراق، كه له‌سه‌رده‌می ئینگلیزه‌كانه‌وه تائێستا دانراوه‌و به‌رده‌وامه، له‌دنیای پێشكه‌وتوودا باوی نه‌ماوه‌و ده‌بێ بشگۆڕدرێت.
رونیشیكرده‌وه: ئه‌م سیستمه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه، تائێستا‌و له‌هه‌موو قۆناغه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارێتی له‌عیراقدا، له‌مه‌له‌كییه‌وه بۆ سه‌دامو دوای روخانی حكومه‌تی به‌عسیش، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌منی نه‌ته‌وه‌یی دانراوه، نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای خزمه‌تگوزاریی، وتیشی: یه‌كه‌مین هه‌نگاو كه حكومه‌تی ناسیونالیستی عه‌ره‌بی، له‌سه‌رده‌می مه‌لیك، عه‌بدولكه‌ریم، عه‌بدولسه‌لامه‌كان و به‌عسییه‌كان، بیریان لێكردۆته‌وه ئه‌وه‌یه كاتێك پارێزگارێك دروست بكه‌ن، چه‌ند بۆ ئه‌منی قه‌ومی عه‌ره‌ب باش یان خراپه!
هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار، ئه‌و خاڵه‌شی به‌هۆكاری تێبینییه‌كانی یه‌كێتیی زانی له‌سه‌ر كۆی سیستمی پارێزگا‌و دروستكردنی پارێزگایه‌كی نوێ، هه‌ر له‌سه‌دساڵی رابردووی حوكمڕانی له‌عیراقدا، هه‌تا به‌ئێستاش ده‌گات. له‌نێو ئه‌و سیستمه‌شدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه له‌و مێژووه‌دا، ده‌سه‌ڵاتدارێتی له‌عیراقدا، ته‌نها چوار پرسی به‌لاوه گرنگ بووه، كه ئه‌وانیش پرسی ئه‌منی، سنور، پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی، هه‌روا نه‌وت بووه‌و ئه‌مه‌شی بۆ بڕوای فاشییه‌كان و نازییه‌كان گێڕایه‌وه، كه له‌تیۆری ئه‌واندا "دوژمن هه‌یه‌و ئه‌گه‌ری به‌دوژمن بوون هه‌یه"، كه له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه، فاشییه‌كان و نازییه‌كان، هه‌موو بێلایه‌نێكیان به‌دوژمن ده‌زانی، بۆیه هه‌میشه بڕوایان وابووه، كه "كورد دوژمنه، یان له‌ئاینده‌دا ده‌بێ به‌دوژمن، بۆیه هه‌میشه دژی ئه‌وه‌بوون خانه‌قین بكرێته پارێزگا".
یه‌كێكی تر له‌و پرسانه، مه‌سه‌له‌ی نه‌وته، كه له‌و بڕوایه‌وه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، خانه‌قین به‌هۆی ئه‌وه‌ی خاوه‌نی نه‌وته، پێگه‌و هه‌ڵكه‌وته‌كه‌ی له‌سه‌ر سنوره، پێكهاته‌ی كورده، له‌ڕووی ئه‌منیشه‌وه ئه‌گه‌ر بكرێت به‌پارێزگاو بدرێته ده‌ست كورد، ئه‌وا مه‌ترسیداره‌و به‌غداد ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، بۆیه خانه‌قین بوو به‌قوربانی ئه‌و روانگه فاشییانه، ئه‌مه له‌كاتێكدا خانه‌قین، یه‌كێك بوو له‌پارێزگاكانی عیراق هه‌تا ساڵی (1913)، به‌ناوی (پارێزگای باجه‌ڵان)و له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه، مه‌لا به‌ختیار، ئه‌و سه‌ره‌نجامه‌شی به‌مایه‌ی سه‌قه‌تی سیستمی پارێزگا‌و بوون به‌پارێزگای له‌عیراقدا زانی، كه په‌یڕه‌و ده‌كرێتو له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه، دووپاتیكرده‌وه كه ده‌بێ له‌كوردستان ئه‌م بنه‌مایه هه‌ڵبوه‌شێندرێنه‌وه‌و به‌ئامانجیشیزانی كه ده‌بێت ده‌ستكاری هه‌موو ئه‌و سیستم‌و بنه‌مایانه بكرێت، هه‌روه‌ك رێگرتن له‌ده‌ستكاریكردنی سیستمه‌كه‌شی به‌عه‌قڵیه‌تێكی دواكه‌وتوو پێناسه‌كردو دوپاتیكرده‌وه كه ئه‌وه عه‌قڵیه‌تی دواكه‌وتووه، كه ده‌بێته رێگر له‌به‌رده‌م گۆڕینی ئه‌و سیستمه‌دا له‌پارێزگاو بڕیاری بوون به‌پارێزگاداو راشیگه‌یاند: ئه‌و سه‌رده‌مه به‌سه‌ر چوو، به‌ڵكو ده‌بێ گۆڕانكارییه‌كان و سیستمه‌كه‌ش به‌شێوه‌یه‌ك گۆڕانكاری تێدابكرێت، كه له‌ئاست گۆڕانكارییه‌كانی سه‌رده‌مدا بێت و وتیشی: ده‌بێ ئه‌م ئامانجه بهێنینه‌دی.
له‌كۆتایی وته‌كانیشدا، مه‌لا به‌ختیار، دوپاتیكرده‌وه كه "وه‌ك یه‌كێتییو مه‌كته‌بی سیاسی، به‌دڵ پشتیوانی‌تان لێده‌كه‌ینو هه‌ڤاڵانیشمان له‌حكومه‌تو له‌په‌رله‌مانیش فراكسیۆنی سه‌وز راده‌سپێرین به‌جدی هاوكارو پشتیوانتان بن"، هه‌روه‌ك ده‌ستخۆشی لێكرتن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای چه‌پكه گوڵه‌كه‌یه‌و هه‌ر به‌وشێوه‌یه به‌رگری له‌مافی ده‌ڤه‌ره‌كه‌یانو هێنانه‌دی ئامانجی خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی ده‌ڤه‌ره‌كه ده‌كه‌نو تیایدا جه‌ختی له‌كرانه‌وه‌ی سیاسه‌تی نوێی یه‌كێتیی و ته‌ندروستی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هێزو لایه‌نه‌كانی كوردستاندا كرده‌وه‌و دوپاتیشیكرده‌وه باوه‌ڕیشمانوایه، كه هه‌موو لایه‌كمان پێكه‌وه‌پشتیوانی له‌م هه‌وڵه ده‌كه‌ین و له‌دوای به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ش، ئه‌مه‌ش سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌و سه‌ربه‌رزییه‌كی گه‌وره ده‌بێ بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌مان و به‌و شێوه‌یه‌ش پاداشتێكی خه‌ڵكی ماندووی ده‌ڤه‌ره‌كه ده‌ده‌ینه‌وه.
وتیشی: سلۆڤینیا، كه به(13) شه‌هید توانی ببێته ده‌وڵه‌ت، ئایا ئیداره‌ی راپه‌ڕین به5 هه‌زار قوربانییه‌وه، بۆ ناكرێت ببێته پارێزگا؟!.
له‌به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه، ده‌سته‌ی به‌دواداچون بۆ به‌پارێزگاكردنی راپه‌ڕین، ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كرد كه ده‌سته‌كه له 1-10-2014 خۆی راگه‌یاندووه‌و ئامانجی زیندوكردنه‌وه‌و كاراكردنی بڕیاری ژماره (11)ی ساڵی (1999)ی په‌رله‌مانی كوردستانه، كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، چوار قه‌زا ده‌بێت به‌پارێزگاو یه‌كێكیش له‌و قه‌زایانه، قه‌زای (بتوێن)ه. له‌و رووه‌شه‌وه ده‌سته‌كه، رونیانكرده‌وه به‌پێی ئه‌و یاداشته‌ی خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه، كه هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، پێشكه‌ش به مه‌لا به‌ختیار كرا، ره‌چاوی پێگه‌و هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی كراوه‌و وتیشیان كه هه‌مان یاداشت به‌ئاماده‌بوونی زۆربه‌ی فراكسیۆنه‌كان، پێشكه‌ش به‌سه‌رۆكی په‌رله‌مان كراوه‌و به‌مایه خۆشحاڵیشیان زانی، كه له‌هه‌مانكاتدا، فراكسیۆنی سه‌وز، یاداشتێكیان بۆ كاراكردنی بڕیاره‌كه‌ی ساڵی (1999)ی په‌رله‌مان، ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردووه.
ده‌سته‌كه، وه‌بیرهێنایه‌وه‌و زانیاری ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو، كه له‌ساڵی (2011) به‌پشتیوانی هه‌ڤاڵ لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی‌و به‌ئیمزای سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت، راپه‌ڕین كرا به‌ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی راپه‌ڕین و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، ئاماژه به‌ڕێژه‌ی دانیشتوان، ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران، دام‌و ده‌زگاكان، ناحیه‌و گونده‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كه كرا.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ده‌سته‌كه هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی بوون به‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌یان رونكرده‌وه‌و وێڕای خۆشحاڵی خۆیان، پیرۆزبایی ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕینیشیان ئاڕاسته كردون و به‌مایه‌ی شانازیشیان ناوبرد‌و راشیانگه‌یاند: ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین و پشده‌ریش هه‌م له‌كاولكاری و هه‌م له‌به‌خشینی شه‌هیدو قوربانی بێبه‌ش نه‌بووه، كه زیاتر له5 هه‌زار شه‌هیدو قوربانی به‌خشیوه‌و هه‌ر ئه‌و قوربانیدان و به‌رخودانه‌ی ته‌واوی خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ش هۆكار بوون بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره زیندو بكرێته‌وه‌و به‌زوویش كاری له‌سه‌ر بكرێت، هه‌روه‌ك به‌ئاماژه‌كردن بۆ ده‌ستكه‌وته‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندی سنوره‌كه‌ش، سوربوونی دانیشتوانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان بۆ به‌پارێزگاكردنی ئیداره‌ی راپه‌ڕین ته‌ئكیدكرده‌وه.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
02:56 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی رەسوڵ حەسەن مەحمود
پرسەنامە 05:09 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
کوردستان 02:56 PM - 2024-03-27