riklam

نیوه‌ی دانیشتوانی جیهان به‌ده‌ست كه‌می ڤیتامین D وه‌ ده‌ناڵێنن

kurdistani 09:57 AM - 2014-12-13
نیوه‌ی دانشتوانی جیهان له‌ڤیتامینی D بێ به‌شن

نیوه‌ی دانشتوانی جیهان له‌ڤیتامینی D بێ به‌شن

به‌پێی تازه‌ترین لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی ته‌ندروستی نیوه‌ی دانشتوانی جیهان له‌ڤیتامینی D بێ به‌شن و لێكۆڵه‌ره‌وان گرنگترین هۆكاریش بۆ ئه‌م كه‌مبوون و بێ به‌شییه‌ له‌و ڤیتامینه‌ بۆ ئاوو هه‌واو گۆڕانكاریه‌ ژینگه‌ییه‌كان ده‌گه‌رێنه‌وه‌ .

زانكۆكانی ئه‌مریكا له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌پێی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كه‌ له‌شیكردنه‌وه‌ زانستیه‌كاندا ده‌ستیان كه‌وتووه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن،  كه‌مبونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ ڤیتامینه‌ چه‌ندین نه‌خۆشی كوشنده‌ی به‌دواوه‌یه‌، وه‌كو نه‌خۆشیه‌كانی شێرپه‌نجه‌ و نه‌خۆشی دڵ و سیل و خه‌مۆكی و ئه‌نفلۆنزاو ته‌نانه‌ت تاوه‌كو ئاستی نه‌خۆشی ئۆتیزمیش .

ئه‌وه‌ش ده‌خه‌نه‌روو،  بۆ زیادكردنی ئه‌و ڤیتامینه‌ و به‌ده‌ستهێنانی، له‌وه‌رزی زستاندا  پێویسته‌ هاووڵاتیان هه‌ر له‌ده‌ركه‌وتنی خۆر سود له‌رووناكیه‌كه‌ی وه‌ربگرن و خواردنی هێلكه‌ و ماسی ده‌ریایی و ماسی تون و شیری گامێش ئه‌مانه‌ زۆر سودیان ده‌بێت بۆ زیاتربوونی ئه‌و جۆره‌ ڤیتامینه‌ كه‌ جیهان به‌تایبه‌ت ناوچه‌ سارده‌كان به‌ده‌ستیه‌وه‌ ده‌ناڵێنن.

PUKmedia له‌ئاژانسه‌كانه‌وه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket