riklam

چین ئاماده‌یه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانان هاوكاری عیراق بكات

kurdistani 06:13 PM - 2014-12-12
وڵاتی چین له‌مانگی سێپته‌مبه‌ردا پێشنیارێكی له‌و شێوه‌یه‌ی كردووه‌

وڵاتی چین له‌مانگی سێپته‌مبه‌ردا پێشنیارێكی له‌و شێوه‌یه‌ی كردووه‌

رۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی له‌چاپی ئه‌مڕۆیدا بڵاویكردۆته‌وه‌، كه‌ وڵاتی چین داوایكردووه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی هاوپه‌یمانان دژ به‌تیرۆرستانی داعش كه‌ ئه‌مریكا رابه‌رایه‌تی ده‌كات هاوكاری سه‌ربازی بۆ له‌ناوبردنی تیرۆرستانی داعش پێشكه‌ش به‌عیراق بكات.

رۆژنامه‌ی فاینشاڵ تایمزی به‌ریتانی له‌هه‌واڵێكیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه‌، وڵاتی چین پێشنیارێكی ئاڕاسته‌ی حكومه‌تی عیراق كردووه‌، كه‌ئاماده‌یه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ رووبه‌روبوونه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش هاوكاری سه‌ربازی ره‌وانه‌ی عیراق بكات.

له‌هه‌واڵی رۆژنامه‌كه‌دا هاتووه‌، وڵاتی چین له‌رێگه‌ی ئاسمانییه‌وه‌ هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر تیرۆرستان، به‌ڵام به‌مه‌رجێك هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌و پلانه‌ی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌داعشه‌وه‌ نه‌بێت .

 ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق له‌دانیشتنی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كاندا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه‌، كه‌ وڵاتی چین له‌مانگی سێپته‌مبه‌ردا پێشنیارێكی له‌و شێوه‌یه‌ی كردووه‌و ئێمه‌ش پێشوازیمان له‌و پێشنیاره‌ كردوه‌و رامانگه‌یاندوه‌، كه‌ ئاماده‌ین هه‌ر هاوكاریه‌ك دژ به‌تیرۆرستانی داعش له‌چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌تیرۆرستانی داعش، یان له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و چوارچێوه‌یه‌ قبوڵ  بكه‌ین .

PUKmedia و/ سامان عه‌لی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket