riklam

ماوه‌ی په‌یوه‌ندیكردن به‌ زانكۆو په‌یمانگاكان درێژده‌كرێته‌وه‌

kurdistani 10:40 AM - 2014-12-11
ده‌وامی ره‌سمی قۆناغی یه‌كه‌م له‌ 13/12/2014ـه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات

ده‌وامی ره‌سمی قۆناغی یه‌كه‌م له‌ 13/12/2014ـه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستیدا كه‌ كۆپیه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه‌، هاتووه‌، له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و تێكڕایی خوێندكارانی تازه‌ وه‌رگیراو له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكان وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی بڕیاریدرا به‌ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی په‌یوه‌ندیكردن، له‌هه‌مانكاتدا ده‌وامی ره‌سمی قۆناغی یه‌كه‌م له‌ 13/12/2014ـه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات، بۆیه‌ داوا له‌ خوێندكاران ده‌كه‌ین هه‌وڵه‌كانیان چڕبكه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی دیاریكراودا مامه‌ڵه‌كانیان ته‌واوبكه‌ن و په‌یوه‌ندی به‌ زانكۆ و په‌یمانگه‌كانیانه‌وه‌ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی زووتر ده‌ست به‌ خوێندنی وانه‌كانیان بكه‌ن.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:
له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و تێكڕایی خوێندكارانی تازه‌ وه‌رگیراو له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێمی كوردستان و بۆ ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی زیاتر بۆ په‌یوه‌ندیكردنیان به‌ زانكۆ و په‌یمانگاكان كه‌ لێیی وه‌رگیراون، له‌سه‌ر داوای زانكۆكان، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی بڕیاریدرا به‌ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی په‌یوه‌ندیكردن تا رۆژی پێنجشه‌ممه‌ به‌رواری 18/12/2014، له‌هه‌مانكاتدا ده‌وامی ره‌سمی قۆناغی یه‌كه‌م له‌ 13/12/2014ـه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات.
بۆیه‌ داوا له‌ خوێندكاران ده‌كه‌ین هه‌وڵه‌كانیان چڕبكه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی دیاریكراودا مامه‌ڵه‌كانیان ته‌واوبكه‌ن و په‌یوه‌ندی به‌ زانكۆ و په‌یمانگه‌كانیانه‌وه‌ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی زووتر ده‌ست به‌ خوێندنی وانه‌كانیان بكه‌ن.

PUKmedia  راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket