riklam

شه‌هیدانی شه‌ڕی داعش له‌هه‌موو پێشینه‌یه‌ك ده‌به‌خشرێن

kurdistani 01:10 PM - 2014-12-10
وه‌زیری شه‌هیدان: حكومه‌تی هه‌رێم له‌پێشینه‌ی شه‌هیدانی شه‌ڕی داعش ده‌بورێت

وه‌زیری شه‌هیدان: حكومه‌تی هه‌رێم له‌پێشینه‌ی شه‌هیدانی شه‌ڕی داعش ده‌بورێت

له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا مه‌حمود حاجی ساڵح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفاكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند بڕیارێكی گرنگی سه‌باره‌ت به‌ شه‌هیدانی شه‌ڕی دژی داعش ده‌ركردووه‌.

له‌باره‌ی ئه‌و بڕیارانه‌وه‌ وه‌زیری شه‌هیدان وتی: دوای ئه‌و شه‌ڕه‌ی به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ماندا سه‌پێندرا، هه‌رزوو وه‌كو وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان په‌یوه‌ندیمان به‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد بۆ ئه‌وه‌ی مافی ئه‌و شه‌هیدانه‌ ده‌ستبه‌ربكرێت كه‌ له‌ شه‌ڕی دژی داعش شه‌هید ده‌بن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش پێكهێنرا.

وتیشی: له‌وباره‌یه‌وه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیارێكی ده‌ركرد تایبه‌ت به‌ شه‌ڕی دژی داعش كه‌ چه‌ند خاڵێك له‌خۆده‌گرێت، له‌وانه‌ش، تۆماركردنی شه‌هیدانی پێشمه‌رگه‌و خۆبه‌خش و شه‌هیدانی فه‌رمانبه‌رو پێدانی 2 پله‌ دوای تۆماركردنیان له‌ لیستی شه‌هیدان و مافی خێزانه‌كانیان ده‌سته‌به‌رده‌بێت، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر شه‌هید دوو خێزانیشی هه‌بێت مافه‌كانیان پارێزراو ده‌بێت.

له‌ ته‌وه‌رێكی تری قسه‌كانیدا وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان رایگه‌یاند: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ قه‌رزه‌كانی نیشته‌جێكردن و هاوسه‌رگیری شه‌هیدانی به‌رگری (شه‌ڕی دژی داعش) ده‌بورێت، كه‌ ئه‌مه‌شی به‌ خاڵێكی گرنگ له‌قه‌ڵه‌مدا بۆ خزمه‌تكردنی شه‌هیدان و سوپاسی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌شی كرد كه‌ رۆڵیان له‌ داڕشتن و ده‌ركردنی ئه‌م بڕیاره‌دا هه‌بووه‌.

PUKmedia  فوئاد عوسمان

7421310122014_32 (2).jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket