riklam

حاكم قادر: شه‌هید عه‌تا جێگه‌ی شانازی نه‌ته‌وه‌كه‌مانه‌

kurdistani 10:21 PM - 2014-11-28
سه‌ره‌خۆشی یه‌كێتی گه‌یانده‌ بنه‌ماڵه‌ی محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود

سه‌ره‌خۆشی یه‌كێتی گه‌یانده‌ بنه‌ماڵه‌ی محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود

حاكم قادر حه‌مه‌ جان: شه‌هیدبوون په‌یامێكی پیرۆزه‌و داوای ته‌بایی و یه‌كڕیزیمان لێده‌كات له‌پێناو پاراستن و گه‌شه‌پێدانی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌ماندا.

حاكم قادر، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی، به‌شداری له‌پرسه‌ی شه‌هید عه‌تای كوڕی محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستاندا ده‌كات و پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان-یان ئاڕاسته‌ ده‌كات. 

ئه‌مڕۆ 28 - 11-2014 حاكم قادر حه‌مه‌جان، به‌هاوڕێیه‌تی  هه‌ڤاڵان حامدی حاجی غالی و جه‌میل هه‌ورامی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و مامۆستا به‌كر، له‌گوندی گوڵه‌ خانه‌، به‌شداریان له‌پرسه‌ی شه‌هید عه‌تای كوڕی محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستاندا كردو له‌وتارێكیشدا، حاكم قادر، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌یان و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان كردو شه‌هیدبوونی رۆڵه‌یه‌كی ئازاو دلێری وه‌كو كاكه‌ عه‌تا-شی له‌پێناو داكۆكیكردن له‌ئازادی، سه‌ربه‌ستی و پاراستنی خاك و ده‌ستكه‌وته‌كانی كوردستاندا له‌تاریك په‌رستانی داعش، به‌به‌رزی نرخاندو رایگه‌یاند: شه‌هید عه‌تا، یه‌كێكه‌ له‌شه‌هیده‌ سه‌ربه‌رزه‌كان و جێگه‌ی شانازی نه‌ته‌وه‌كه‌مانن و وتیشی: كه‌ شه‌هید عه‌تا، رۆڵه‌یه‌كی قاره‌مانی گه‌له‌كه‌مان و رۆڵه‌ی بنه‌ماڵه‌یه‌كی تێكۆشه‌رو ئازادیخوازی كوردستان بوو.

حاكم قادر حه‌مه‌ جان، له‌وته‌كه‌یدا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، كه‌ شه‌هید عه‌تا، یه‌كه‌م شه‌هیدی بنه‌ماڵه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌یان نییه‌، كه‌ گیانی له‌پێناو ئازادی و سه‌رفرازی گه‌له‌كه‌یدا كردۆته‌ قوربانی، به‌ڵكو بنه‌ماڵه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌یان، چه‌ندین شه‌هیدی تریان له‌پێناوی نه‌ته‌وه‌كه‌مانداو ئه‌و رێبازه‌ی كه‌ كاكه‌ حه‌مه‌، له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی شۆڕشه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هاوڕێ و هه‌ڤاڵه‌كانی به‌وپه‌ڕی قارمانێتی و ئازایانه‌ هه‌ڵیبژاردووه‌، به‌خشیوه‌و به‌ختكردووه‌.

وتیشی: كاكه‌ حه‌مه‌، وێڕای ئه‌و پێگه‌یه‌ی كه‌ له‌ناو حیزبه‌كه‌یداو بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌ماندا هه‌یه‌تی، جێگه‌یه‌كی تایبه‌تیشی له‌ناو ریزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و لای هه‌ڤاڵی به‌ڕێز مام جه‌لال هه‌یه‌، كه‌ ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌و خه‌بات و تێكۆشان و هه‌ڵوێستانه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كه‌ له‌بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌ماندا هه‌یبووه‌.

دوپاتیشكرده‌وه‌: ئێمه‌ وێڕای سه‌ره‌خۆشی خۆمان له‌كاكه‌ حه‌مه‌و بنه‌ماڵه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌یان و حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له‌خۆمان و گه‌لی كوردستانیش ده‌كه‌ین له‌به‌رامبه‌ر شه‌هیدبوونی كاكه‌ عه‌تاو سه‌رجه‌م ئه‌و شه‌هیدانه‌ی، كه‌ له‌خانه‌قینه‌وه‌، هه‌تا كۆبانێ، له‌پێناو پاراستنی ئازادیی و ئارامی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌ماندا، گیانی خۆیان به‌ختكردووه‌و شه‌هیدبوون و راشیگه‌یاند: شه‌هیدبوون په‌یامێكی پیرۆزه‌. په‌یامێكه‌ بۆ ته‌واوی گه‌لی كوردستان، كه‌ داوای ته‌بایی و یه‌كڕیزیمان لێده‌كات له‌پێناو پاراستن و گه‌شه‌پێدانی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌ماندا.

راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی ی.ن.ك 
28-11-2014
PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket