riklam

ئه‌ڵمانیا..پرسه‌و به‌خاكسپاردنی د.كه‌مال فوئاد به‌ڕێوه‌ده‌چێت

kurdistani 09:55 AM - 2014-11-27
ئاگادارییه‌ك له‌ كۆمیته‌ی رێكخستنی ئه‌ڵمانیاوه‌

ئاگادارییه‌ك له‌ كۆمیته‌ی رێكخستنی ئه‌ڵمانیاوه‌

ئاگادارییه‌ك له‌ كۆمیته‌ی رێكخستنی ئه‌ڵمانیاوه‌ سه‌باره‌ت به‌ پرسه‌و به‌خاكسپاردنی د.كه‌مال فوئاد له‌ ئه‌ڵمانیا.

هه‌ڤاڵان وه‌ك ده‌زانن د.كه‌مال فوئاد كه‌سایه‌تی ناسراوی كورد ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری (ی.ن.ك) رۆژی 15-11-2014 له‌ به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا دوای ململانێیه‌كی سه‌خت له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیدا له‌ ته‌مه‌نی 82 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ مه‌كته‌بی سیاسی له‌ رۆژانی رابردوودا پرسه‌یه‌كی شایسته‌ی له‌ شاری سلێمانی بۆ رێكخست، وه‌ك له‌ راگه‌یاندنی نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیشدا له‌ ئه‌ڵمانیا هاتووه‌ مه‌راسیمی پرسه‌و به‌خاكسپاردنی رۆژانی 30-11 و 1-12-2014 له‌ به‌رلین به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ هه‌ڤاڵانمان له‌ سنوری رێكخستنه‌كانی كۆمیته‌ی رێكخستنی ئه‌ڵمانیا له‌ كات و واده‌ی ئه‌و مه‌راسیمه‌ جارێكیتر ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه‌ تا هه‌وڵبده‌ن ده‌رفه‌ت وه‌ربگرن و بتوانن به‌شداری رێوڕه‌سمی پرسه‌و به‌خاكسپاردنی ئه‌م كه‌سایه‌تییه‌ رووناكبیرو تێكۆشه‌ره‌ بكه‌ن كه‌ هه‌موو ته‌مه‌نی له‌ پێناوی گه‌له‌كه‌یدا به‌ختكرد:

* پرسه‌كه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 30-11-2014 سه‌عات 14:00 تا 19:00ی ئێواره‌ له‌م ناونیشانه‌ی خواره‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
FORX Eventsaal
Mohren str 1
10117 Berlin

* مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی رۆژی دووشه‌ممه‌ 1-12-2014 سه‌عات 13:30ی له‌م ناونیشانه‌ی خواره‌وه‌ ده‌بێت.
Parkfriedhof Neuköllen
Buckower Damm 148
12349 Berlin
Eingang Hüfnerweg / Große Trauerhalle

PUKmedia  شه‌هاب عوسمان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket