riklam

یه‌كه‌م ژنه‌ به‌ریتانی بۆ به‌رگریكردن ده‌چێته‌ كۆبانێ

kurdistani 03:08 PM - 2014-11-26
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ په‌یوه‌ندی به‌ڕیزه‌كانی یه‌په‌ژه‌وه‌ كردووه‌ له‌كۆبانێ

ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ په‌یوه‌ندی به‌ڕیزه‌كانی یه‌په‌ژه‌وه‌ كردووه‌ له‌كۆبانێ

رۆژ له‌دوای رۆژ ژماره‌ی شه‌ڕڤانه‌ بیانیه‌كان له‌ریزه‌كانی یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه‌ رووی له‌زیادبوونه‌و یه‌كه‌مین ژنه‌ هاووڵاتی به‌ریتانی ده‌چێته‌ رێزه‌كانی یه‌په‌ژه‌و دژی تیرۆرستانی داعش ده‌جه‌نگێت.

به‌پێی وته‌ی ئه‌ندامێكی ژوری رۆژنامه‌وانی و بڵاوكراوه‌ی یه‌په‌گه‌ بۆ PUKmedia ژماره‌ی شه‌ڕڤانه‌ به‌ریتانیه‌كان له‌ڕیزه‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل گه‌یشتۆته‌ سێ شه‌ڕڤان و یه‌كێكیشیان كچێكی به‌ریتانیه‌ به‌ناوی سلیهان ئاوزلیك و ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ په‌یوه‌ندی به‌ڕیزه‌كانی یه‌په‌ژه‌وه‌ كردووه‌ له‌كۆبانێ.

رونشیكرده‌وه‌: ئه‌و دوو چه‌كداره‌كه‌ی تر ماوه‌ی زیاتر له‌ حه‌وت ساڵه‌ له‌ڕیزه‌كانی سوپای به‌ریتانیا بوون و به‌شداری چه‌ند ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازیان كردووه‌ له‌ وڵاته‌كانی ئه‌فغانستان و عیراق.

هه‌روه‌ها جێكی رید یه‌كێك له‌سه‌ربازه‌ به‌ریتانیه‌كانی شاری كۆبانێ له‌رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه‌ بۆ PUKmedia دواو  ووتی: هیچ شتێك ناتوانێت ئیراده‌ی مرۆی راسته‌قینه‌ له‌ناو به‌رێت، به‌تایبه‌ت كاتێك ده‌بینم له‌ناو شاری كۆبانێ میلله‌تێك هه‌یه‌ كه‌به‌رگری له‌نیشتمانه‌كه‌ی ده‌كات خاوه‌نی گه‌وره‌ترین ئیراده‌ی مرۆڤایه‌تیه‌.

رید ده‌شڵێت: دایك منداڵه‌كانی جێهێشتووه‌و به‌رگری ده‌كات،  باوك خه‌می منداڵ و ژنی نیه‌  خه‌می دارو دیوارو خاكی نیشتمانه‌كه‌یه‌تی، بۆیه‌ كورد له‌ئێستادا ئه‌و میلله‌ته‌ گه‌وره‌یه‌یه‌ كه‌ له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا زۆرترین خزمه‌ت به‌مرۆڤایه‌تی ده‌كات، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نها خاكه‌كه‌ی خۆی ده‌وێت و ئاشتی بۆ هه‌موولایه‌ك.

رید وتیشی: داوای لێبوردن له‌گه‌لانی جیهان به‌تایبه‌ت برا كورده‌كانمان ده‌كه‌ین كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ هاووڵاتیه‌ به‌ریتانیه‌كان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه‌ بیرۆكه‌ی توندڕه‌وییان له‌ وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و به‌شێك له‌ئه‌فریقاوه‌ هێناوه‌ته‌ نێو گه‌لی به‌ریتانیا، ئه‌گه‌رنا گه‌لی به‌ریتانیا هه‌میشه‌ دۆستی كورد بووه‌.

له‌دوا وته‌كانی دا رید رایگه‌یاند: ئه‌وانه‌ به‌ریتانی نین، به‌ڵكو به‌ریتانی راسته‌قینه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ رێگه‌ به‌داگیركردنی هیچ نیشتمانێكی ئازادو هیچ گه‌لێكی خاوه‌ن ئیراده‌ نادات.


PUKmedia سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket