riklam

پێشمه‌رگه‌ 14 گوند كۆنـتڕۆڵده‌كاته‌وه‌

kurdistani 01:31 PM - 2014-11-26
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ توانیان 14 گوند كۆنـتڕڵبكه‌نه‌وه‌

هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ توانیان 14 گوند كۆنـتڕڵبكه‌نه‌وه‌

له‌ درێژه‌ی پێشڕه‌ویه‌كانیاندا بۆ پاكردنه‌وه‌ی سنوری قه‌ره‌ته‌په‌ له‌ تیرۆرستانی داعش هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ توانیان 14 گوند كۆنـتڕڵبكه‌نه‌وه‌و له‌ پێشڕه‌ویدان بۆ هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر زنجیره‌ چیای حه‌مرین.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ره‌حیم عه‌زیز سه‌رۆكی شاره‌وانی قه‌ره‌ته‌په‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ پێشڕه‌ویه‌كانیاندا بۆ پاكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ له‌ تیرۆرستانی داعش هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ توانیان 14 گوندی سه‌ربه‌ ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ له‌ تیرۆرسستانی داعش پاكبكه‌نه‌وه‌و له‌سه‌ر ده‌ریاچه‌ی حه‌مرین ئاڵای كوردستان هه‌ڵبكه‌ن.

وتیشی: له‌ئێستادا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌سه‌ر ده‌ریاچه‌ی حه‌مرینن و به‌نیازن به‌ره‌و چیای حه‌مرین بپه‌ڕنه‌وه‌، به‌ڵام بوونی ده‌ریاچه‌كه‌وه‌ په‌ڕینه‌وه‌كه‌یان دواكه‌وتووه‌.


ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد كه‌ له‌ هێرشه‌كانی ئه‌مڕۆی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا تیرۆرستانی داعش زیانی گه‌وره‌یان به‌ركه‌وتووه‌و چه‌ندین ته‌رمیان لێ به‌جێماوه‌و چوار ئۆتۆمبێلیان كه‌ دووانیان ئۆتۆمبێلی خۆكوژیبوون سوتێندراون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام له‌ هه‌ڵهاتندابوون ژماره‌یه‌ك له‌ تیرۆرسته‌كان به‌برینداری خۆیان خستۆته‌ ده‌ریاچه‌كه‌وه‌.

سه‌رۆكی شاره‌وانی قه‌ره‌ته‌په‌ راشیگه‌یاند: خۆشبه‌ختانه‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ زیانی گیانیان به‌رنه‌كه‌وتووه‌.

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 26-11-2014 هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ گوندی جومێله‌وه‌ هه‌ڵمه‌تی پاكردنه‌وه‌ی سنوری قه‌ره‌ته‌په‌یان له‌ سنوری پارێزگای كه‌ركوك ده‌ستپێكرد و له‌ هه‌ڵمه‌ته‌ككه‌شدا 14 گوندیان كۆنـتڕۆڵكرد.

PUKmedia سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket