وه‌زیری ته‌ندروستی: هیچ حاڵه‌تێكی ئیبۆلا تۆمارنه‌كراوه
kurdistani 01:24 PM - 2014-11-26رێژه‌ی مردن 50 بۆ 90%ی توشبووانیه‌تی
به ئامانجی ناساندنی هۆكارو چۆنیه‌تی سه‌رهه‌ڵدان و خۆپارێزی له نه‌خۆشی ئیبۆلا، ئه‌مڕۆ 26-11-2014 له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر به چاودێری د.رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی و به ئاماده‌بوونی نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێرو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری ته‌ندروستی و ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه ته‌ندروستییه‌كانی شاری هه‌ولێر، سیمینارێكی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به هه‌وڵه‌كانی ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان كرد بۆ به‌رگرتن و پێشگیری له نه‌خۆشی ئیبۆلا، هاوكات راشیگه‌یاند كه دوای كۆبونه‌وه‌ی وه‌زاره‌ت تایبه‌ت به ئاماده‌كاری لیژنه‌ی تایبه‌ت له پارێزگای هه‌ولێر پێكهێنراوه.
دواتر د.سه‌یفه‌دین محێدین به‌ڕێوه‌به‌ری هۆبه‌ی نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان تیشكی خسته‌سه‌ر هۆكارو نیشانه‌كان و چۆنیه‌تی خۆپارێزی له‌و نه‌خۆشیه له رێگه‌ی داتا‌و زانیاری ورد خرایه‌ڕوو به مه‌به‌ستی كاركردن بۆ پێشگیری و بڵاوكردنه‌وه‌ی لایه‌نی هۆشیاری و رۆشنبیری له‌ناو ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان و دانانی میكانیزمێكی گونجاو بۆ خۆپارێزی له ئیبۆلا، هه‌روه‌ك له به‌شێكی تری سیمیناره‌كه گفتوگۆیه‌كی كراوه به‌ڕێوه‌چوو بۆ زیاتر ئاشناكردن و كاركردن بۆ تۆكمه‌كردنی پلانی خۆپارێزی له ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان.
پاشان پارێزگاری هه‌ولێر هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی وه‌زاره‌ت و ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كانی شاری هه‌ولێری به‌گرنگ له‌قه‌ڵه‌مدا بۆ كۆنترڵكردنی نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان و ئه‌و ئاماده‌كاریانه‌ی ئه‌نجامیانداوه‌و ده‌یده‌ن.
له وتارێكیشدا، د.رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی رایگه‌یاند: خۆشبه‌ختانه تائێستا هیچ حاڵه‌تیكی ئه‌م نه‌خۆشییه له كوردستان تۆمارنه‌كراوه، هه‌روه‌ك باسیشی له مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشییه كرد له‌سه‌ر ته‌ندروستی هاووڵاتیان، له‌وپێناوه‌ش وه‌ك وه‌زاره‌ت ته‌واوی پلان و به‌رنامه‌ی پێویست به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و رێكخراوه‌كانی تر كراوه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین كاربكه‌ین بۆ كۆنترۆڵكردن و پێشگیری له‌و نه‌خۆشییه‌و له سنوری پارێزگاكانیش لیژنه‌ی تایبه‌ت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێكهێنراوه.
وه‌زیری ته‌ندروستی وتیشی: دوای هه‌ڵسه‌نگاندن بڕیاری گه‌شتكردن بۆ چوار وڵات قه‌ده‌غه‌كرا بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و نه‌خۆشیه‌یان لێنه‌كرێت و له فڕۆكه‌خانه‌كانیش رێوشوێنی پێویست گیراوه‌ته‌به‌ر.
نه‌خۆشی ئیبۆلا نه‌خۆشییه‌كی ترسناكی كوشنده‌یه‌و نیشانه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه بریتییه له (تا و سه‌رئێشه‌و خوێنبه‌ربوون و سك ئێشه‌و رشانه‌وه)، هاوكات رێگاكانی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه له ئاژه‌ڵه‌وه بۆ مرۆڤ ده‌بێت و له مرۆڤیش بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه، رێنمایی پزیشكان بۆ هاووڵاتیان خۆپارێزییه‌و پابه‌ندبوونه به رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان.
به‌پێی زانیارییه‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 1976 ئیبۆلا دۆزراوه‌ته‌وه‌و له ساڵی 2014 له‌لایه‌ن رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی وه‌ك حاڵه‌تێكی نائاسایی له جیهان ناسراوه‌و تائێستا 15 هه‌زار هاووڵاتی هه‌ڵگری ئه‌م ڤایرۆسه‌ن و رێژه‌ی مردنیش 50 بۆ 90%ی توشبووانیه‌تی.
PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌ت
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
10:06 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18