riklam

به‌ ڤیدیۆ.. خوانێكی خوێناوی

kurdistani 01:18 PM - 2014-11-26
.

.

دوای 48 سه‌عات له‌ تێپه‌ڕبونی یادی رۆژی (جیهانی مناڵان) به‌رواری 20-11-2014، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه‌ ئاژانسه‌ جیهانییه‌كان به‌ (گرته‌ی داعشی خوێناوی) وه‌سفی ده‌كه‌ن، جیهانی هه‌ژاند.


له‌و گرته‌ ڤیدیۆییه‌دا كارگوزارێكی ئه‌فریقی به‌دڕنده‌ترین شێوه‌ له‌منداڵێكی ته‌مه‌ن دوو ساڵان ده‌دات به‌ گریان و ئازاردان نانی ده‌داتێ له‌ كاتێكدا ئه‌و كارگوزاره‌ له‌و ماڵه‌ ژیانی ده‌گوزه‌رێنێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاگای له‌و منداڵه‌ بێت.


ئه‌و كارگوزاره‌ ناوی جولی تۆمۆ هیرۆی-یه‌و ته‌مه‌نی 22 ساڵانه‌، له‌كاتێكدا كه‌ نان ده‌دات به‌ منداڵه‌كه‌ لێیده‌دات و پاشان منداڵه‌كه‌ له‌سه‌ر كورسیه‌كه‌ هه‌ڵده‌داته‌ خواره‌وه‌ و به‌ به‌ ئامێرێك لێیده‌دات و پاشان به‌قاچ ده‌چێته‌ سه‌ر پشتی و له‌قه‌یه‌كی لێده‌دات.


جێی باسه‌ له‌ماوه‌ی رابردوودا، باوكی ئه‌و منداڵه‌ دوو ساڵانه‌ی كه‌ ناوی ئه‌نێلایه‌، بینیویه‌تی په‌ڵه‌یه‌ك به‌ جه‌سته‌ی كچه‌كه‌وه‌یه‌تی دوای ئه‌وه‌ی له‌ كارگوزاره‌كه‌ پرسیارده‌كات، وه‌ڵامه‌حكه‌ ده‌یخاته‌ گومانه‌وه‌ واده‌كات كامێرای چاودێری دابنێت بۆ ئه‌وه‌ی راستیه‌كه‌ بزانێت و له‌ كۆتاییدا ئه‌م گرته‌ ڤیدیۆییه‌ ده‌بینێت كه‌ كچه‌ 2 ساڵانه‌كه‌ی به‌ دڕنده‌ترین شێوه‌ ئازارده‌درێت.


PUKmedia    و/ هۆزان رۆسته‌م
 سه‌رچاوه‌ / ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket