riklam

بۆ یه‌كه‌مجار ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر ده‌ریاچه‌ی حه‌مرین هه‌ڵكرا

kurdistani 12:01 PM - 2014-11-26
توانیان چه‌ندین گوند كۆنـتڕۆڵبكه‌نه‌وه‌

توانیان چه‌ندین گوند كۆنـتڕۆڵبكه‌نه‌وه‌

دوای هێرشه‌ به‌رفراوانه‌كه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ باشوری شاری كه‌ركوك توانیان چه‌ندین گوند كۆنـتڕۆڵبكه‌نه‌وه‌و ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر ده‌ریاچه‌ی حه‌مرین هه‌ڵبكه‌ن، گورزی كوشنده‌شیان له‌ تیرۆرستان داوه‌.

په‌یامنێرمان له‌ ناوچه‌كه‌ پێی راگه‌یاندین: له‌ هێرشه‌كانیاندا بۆ كۆنـتڕۆڵكردنه‌وه‌و پاكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ له‌ تیرۆستانی داعش هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ توانیان چه‌ندین گوند كۆنـتڕۆڵبكه‌نه‌وه‌ له‌وانه‌: بایزه‌، جومێله‌، تنێره‌، سێوسه‌عدو ئه‌بوله عوبێد.

وتیشی: له‌ ئێستادا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ سه‌ر ده‌ریاچه‌ی حه‌مرین و ئاڵای كوردستانیان له‌سه‌ر ده‌ریاچه‌كه‌ هه‌ڵكردوه‌و به‌نیازی هێرشكردنن بۆ زنجیره‌ چیای حه‌مرین.

په‌یامنێرمان راشیگه‌یاند كه‌ له‌ هێرشه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌دا داعش گورزی كوشنده‌ی به‌ركه‌وتووه‌و چه‌ندین تیرۆرست كوژراون و برینداربوون و له‌ هه‌ڵهاتنیشدا بوون، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ زیانی گیانیان به‌رنه‌كه‌وتووه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket