riklam

پێنجوێن.. لیژنه‌یه‌كی باڵا پێكده‌هێندرێت

kurdistani 11:57 AM - 2014-11-26
بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هه‌ر رووداوێكی سروشتی نه‌خوازرا

بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هه‌ر رووداوێكی سروشتی نه‌خوازرا

به‌مه‌به‌ستی خۆئاماده‌كردن بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هه‌ر رووداوێكی سروشتی نه‌خوازراو به‌تایبه‌ت له‌وه‌رزی باران و به‌فربارین له‌ پێنجوێن لیژنه‌یه‌كی باڵا بۆ پێكهێنرا.

له‌و باره‌یه‌وه‌و به‌پێی بڕیارێكی كارگێڕی قائیمقامیه‌تی قه‌زای پێنجوێن كه‌وێنه‌یه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌و  ئیمزای عه‌لی ره‌ئوف قائیمقامی قه‌زاكه‌ی له‌سه‌ره‌وه‌و ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی سنووره‌كه‌ كراوه‌ ئاماژه‌ بۆئه‌وه‌كراوه‌: له‌به‌ر رۆشنایی نووسراوی پارێزگای سلێمانی/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگێڕی گشتی،  بڕیاردراوه‌ به‌پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی باڵا بۆ قه‌زاكه‌.

هاوكات ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: لیژنه‌كه‌ له‌ حه‌وت كه‌س پێكهاتووه‌و له‌لایه‌ن قائیمقامه‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت و هه‌ریه‌كه‌ له‌بنكه‌ی (به‌رگری شارستانی و به‌شی پۆلیس و یاریده‌ده‌رێتی ئاسایش و سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی و پۆلیسی دارستان و ژینگه‌و فه‌رمانگه‌ی ئاوی پێنجوێن) ئه‌ندامن تیایدا.

قه‌زای پێنجوێن به‌هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی شوێنی جوگرافیه‌وه‌ كه‌ ناوچه‌یه‌كی شاخاویه‌ ساڵانه‌و له‌ وه‌رزی سه‌رمادا باران و به‌فرێكی زۆری لێده‌بارێت به‌به‌راورد به‌ناوچه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان.  

PUKmedia  رێبین حه‌سه‌ن- پێنجوێن

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket