riklam

پۆلیسی ئه‌نبار هۆشداری ده‌دات له‌ كه‌وتنی پارێزگاكه‌

kurdistani 11:01 AM - 2014-11-26
 پێویسته‌ زۆر به‌په‌له‌ فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی عیراق و فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی ئه‌مریكا

پێویسته‌ زۆر به‌په‌له‌ فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی عیراق و فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی ئه‌مریكا

پۆلیسی ئه‌نبار هۆشداری ده‌دات له‌ كه‌وتنی پارێزگاكه‌ به‌ده‌ست تیرۆرستانی داعش و رایده‌گه‌ینێت كه‌ پێویسته‌ زۆر به‌په‌له‌ فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی عیراق و فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی ئه‌مریكا، رێكبكه‌ون بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگای ئه‌نبار وه‌ك پارێزگای موسڵی لێنه‌یه‌ت.


له‌ئێستادا زۆرترین شه‌ڕوپێكدادان له‌ نێوان تیرۆرستان و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان له‌و سنوره‌یه‌ كه‌ ناسراوه‌ به‌ (المربع الأمنی) هه‌روه‌ها به‌رپرسێكی حكومه‌تی عیراقیش هۆشداریده‌دات له‌وه‌ی كه‌ بڕیاری حكومی له‌ سێداره‌دان بۆ ئه‌حمه‌د ئه‌لعلوانی ئه‌ندامی پێشوتری په‌رله‌مانی عیراق، گاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر به‌شداریكردنی چه‌كدارانی هۆزه‌ عه‌شایه‌ره‌كان بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر.


 له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و چه‌كدارانی هۆزه‌ عه‌شایه‌ره‌كان توانیویانه‌ له‌ چه‌ند شوێنێك پێشڕه‌وی بكه‌ن توانیویانه‌ هه‌ردوو گوندی (السراجیة، المحبوبیة) له‌ رۆژئاوای قه‌زای هیت، له‌ تیرۆرستانی داعش پاكبكه‌نه‌وه‌، تیرۆرستان له‌و دوو گونده‌ چه‌ند مۆڵگه‌یه‌كیان هه‌بووه‌.


له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار رایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌شێكی شاری رومادی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و چه‌كدارانی هۆزه‌ عه‌شایه‌ره‌كانه‌، هێرشكردنه‌ سه‌ر تیرۆرستان له‌ به‌شی باشوریش به‌رده‌وامه‌.


هه‌رله‌وباره‌یه‌وه‌ سه‌باح كه‌رحوت سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ده‌رچونی بڕیاری حكومی له‌سێداره‌دانی ئه‌حمه‌د ئه‌لعوانی ئه‌ندامی پێشوی په‌رله‌مانی عیراق نه‌گونجاوه‌و كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر هۆزه‌ عه‌شایه‌ره‌كان به‌تایبه‌ت هۆزی ئه‌لعلوان كه‌ ئێستا له‌ دژی تیرۆرستانی داعش ده‌جه‌نگن.


ئه‌م وتانه‌ی ناوبراو له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ حه‌یده‌ر عوبادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و ئوسامه‌ نوجێفی جێگری سه‌رۆك كۆماری عیراق، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێك كۆبونه‌وه‌ كه‌ یه‌كێك له‌وانه‌ ده‌رچونی بڕیاری حوكمی له‌ سێداره‌دانی ئه‌حمه‌د ئه‌لعلوانیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه‌ بكه‌ن به‌ره‌چاوگرتنی رۆڵی هۆزی ئه‌لعلوان كه‌ ئێستا له‌ روبه‌ڕووبونه‌وه‌دان له‌گه‌ڵ تیرۆرستانی داعش.


PUKmedia    و / هۆزان رۆسته‌م
سه‌رچاوه‌ / ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket