riklam

پێشمه‌رگه‌ چه‌ند گوندێكی تر له‌ قه‌ره‌ته‌په‌ كۆنترۆڵده‌كات

kurdistani 11:01 AM - 2014-11-26
پێشمه‌رگه‌ له‌پێشڕه‌ویدان و به‌ره‌و كۆنترۆڵكردنی ته‌واوی سنوری حه‌وزی حه‌مرین ده‌ڕۆن

پێشمه‌رگه‌ له‌پێشڕه‌ویدان و به‌ره‌و كۆنترۆڵكردنی ته‌واوی سنوری حه‌وزی حه‌مرین ده‌ڕۆن

دوای ئه‌وه‌ی له‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه‌ 26-11-2014 ئۆپه‌راسیۆنێكی فراوانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ده‌ستیپێكرد بۆ سه‌ر تیرۆرستانی داعش له‌ ناوچه‌ی تبج و سه‌رجه‌م دێهاته‌كانی ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ توانیان چه‌ند گوندێك له‌ سنوری قه‌ره‌ته‌په‌ رزگاربكه‌ن، ئه‌وانیش گونده‌كانی (عیون اللیل، عیون، جبور، عوار) بوون و له‌ ئێستاشدا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ توانیویانه‌ چه‌ند گوندێكی تر كۆنترۆڵبكه‌نه‌وه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ره‌حیم عه‌زیز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ ئێستادا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ توانیویانه‌ گونده‌كان (پایزه‌، جومه‌یله‌، تبوج، روبه‌یزه‌ی بچوك، روبه‌یزه‌ی گه‌وره‌) له‌ سنوری قه‌ره‌ته‌په‌ كۆنترۆڵبكه‌ن.

وتیشی: هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌پێشڕه‌ویدان و به‌ره‌و كۆنترۆڵكردنی ته‌واوی سنوری حه‌وزی حه‌مرین ده‌ڕۆن.

قه‌ره‌ته‌په‌..پێشمه‌رگه‌ له‌پێشڕه‌ویدایه‌

PUKmedia هه‌ڵمه‌ت خانه‌قینی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket