له به‌ره‌كانی جه‌نگه‌وه داواكارییان هه‌یه
kurdistani 10:34 AM - 2014-11-26خۆیان له جه‌نگن و بیریان لای منداڵ و كه‌سوكارییانه
هه‌ندێكجار پله‌ی گه‌رمی سه‌رسنوری نێوان كۆبانێ – توركیا بۆ 15 بۆ 30 پله ژێر سفر نزم ده‌بێته‌وه‌و سه‌رمایه‌یه‌كی ئێجگار توند باڵ به‌سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌كه‌دا ده‌كێشێت كه ئاسان نیه خۆڕاگرتن به‌رامبه‌ری ئه‌گه‌ربێتوو كه‌ره‌سته‌و جل و به‌رگی پێویستت نه‌بێت.
ئه‌مه وته‌ی شه‌ڕڤانێكی ناو شاری كۆبانێ-یه كه خێزانه‌كه‌ی و چوار منداڵی له‌كه‌مپی تل شعیردان و به‌هۆی هه‌ڵگرتنی ئه‌و شه‌پۆله سه‌رماییه‌ی ناوچه‌كه‌ی گرتۆته‌وه نیگه‌رانه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت: هیوادارم هه‌ستی مرۆڤایه‌تی جیهان له‌ناخه‌وه بجوڵێت و فریای منداڵه‌كانمان بكه‌ون و له‌سه‌ری مه‌رگاوی سه‌ر سنوره‌كانی كۆبانێ و توركیا بیان پارێزن.
ئه‌حمه‌د شێخۆ كه یه‌كێكه له‌شه‌ڕڤانه زیره‌كه‌كانی قۆڵی رۆژهه‌ڵاتی كۆبانێ كه‌ماوه‌ی زیاتر له حه‌وت ساڵ گه‌ریلا بووه بۆ PUKmedia ده‌دوێت و ده‌ڵێت: دوای ئه‌م شه‌ڕه سه‌ركه‌وتنه‌كان ده‌كه‌ینه دیاری بۆمناڵه‌كانمان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌ئازادی و به‌بێ ترس و دڵه‌راوكێ به‌ناو كۆڵانه‌كاندا بسورێنه‌وه‌و ژیان بكه‌ن، بۆیه ئێستا بیرمان له‌لای منداڵه‌كانمانه كه چۆن خۆیان به‌رامبه‌ر به‌و شه‌پۆله سه‌رما جه‌رگبڕه راده‌گرن.
ئاماژه‌بۆئه‌وه‌ده‌كات كه منداڵه‌كه‌كانیان به‌رگه‌ی دووری ئێمه بگرن یان خۆیان له تیژی سه‌رمای زستان بپارێزن، ئه‌وان ئێستا دوو دڵترین و داماوترین منداڵه‌كانی جیهانن، له‌یه‌ك كاتدا حه‌زیان له دوو شتی گه‌وره‌یه باوه‌شێكی گه‌رم و سۆزی باوكێك كه شه‌ش مانگه نه‌یانبینوه كێ ده‌ڵێت ئێمه شه‌هید نابین و ئه‌وان نامانبیننه‌وه.
شێخۆ جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه كه ئێستا ئێمه‌ی كورد ده‌بێت زیاتر له‌هه‌موو كات برابین ، بهێڵین میلله‌ته‌كه‌مان به‌ویژدانه‌وه هه‌ستی برایه‌تی بیانگرێت و به‌هانای یه‌كتره‌وه بچین، ئێمه له‌كۆبانێ شه‌ڕ بۆ شه‌ره‌ف و ناموس و پاراستنی خاكی كوردستان و زیندوو هێشتنه‌وه‌ی كورد ده‌كه‌ین ئێوه‌ش منداڵه‌كانمان بپارێزن.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه شیرین حلنجی ژنه شه‌ڕڤانێكی یه‌په‌ژه كه ئێستا له‌كۆبانێ-یه‌و دژی تیرۆرستانی داعش شه‌ڕده‌كات و دوو منداڵی له كه‌مپی ئارین میركان ناوچه‌یه‌كی باكوری كوردستان جێهێشتووه ده‌ڵێت: منداڵه‌كانم ئێستا لای داپیره‌یانن و ماوه‌ی 10 رۆژ پێش ئێستا هه‌واڵی سه‌لامه‌تیانم پیگه‌یشتووه، به‌ڵام له‌وكاته‌وه كه‌ش و هه‌وا زۆر گۆڕاوه، هه‌ندێك جار له‌گه‌ڵ شه‌ڕڤانه‌كان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی باوكن یان دایكن یان ئه‌وانه‌ی دورن له‌باوك و دایكیانه‌وه، بیرمان ده‌چێت بۆ لای خۆشه‌ویسته‌كانمان به‌تایبه‌ت كاتێك ئه‌و كزه سه‌رما تونده به‌ناو كۆبانێدا دێت، ئه‌و پرسیاره له‌خۆمان ده‌كه‌ین ئاخۆ ئێستا ئه‌وان چۆن به‌رگه ده‌گرن؟.
شیرین رووی ده‌می ده‌كات له‌هه‌موو جیهان و ده‌ڵێت: ئێمه دژی تیرۆرستانی هه‌موو جیهان شه‌ڕده‌كه‌ین، له‌جیاتی هه‌موو جیهان شه‌ڕده‌كه‌ین، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر جیهانیش منداڵه‌كانمان بپارێزن.
داواش له‌ته‌واوی كوردی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ده‌كات رێكخراوه مرۆییه‌كان بچنه سه‌ر سنور‌و به‌هانای منداڵ و كه‌سوكاره‌كانیانه‌وه بچن، موژده‌ی ئه‌وه‌ش ده‌دات به‌زووترین كات كۆبانێ به‌ته‌واوه‌تی له‌تیرۆرستان پاك ده‌كه‌ینه‌وه‌و ئاهه‌نگی كوردانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان له‌ناوه‌ڕاستی كۆبانێ ده‌گێڕین.
PUKmedia سامان یاروه‌یس
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
10:06 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18