riklam

قه‌ره‌ته‌په‌..پێشمه‌رگه‌ له‌پێشڕه‌ویدایه‌

kurdistani 10:08 AM - 2014-11-26
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ كۆنترۆڵكردنی ئه‌و ناوچانه‌ نزیكبوونه‌ته‌وه‌

هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ كۆنترۆڵكردنی ئه‌و ناوچانه‌ نزیكبوونه‌ته‌وه‌

له‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه‌ 26-11-2014 ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفراوانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بۆ سه‌ر تیرۆرستانی داعش له‌ ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌و ده‌وروبه‌ری ده‌ستیپێكردووه‌.

په‌یامنێرمان له‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ پێی راگه‌یاندین: له‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه‌ هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بۆ سه‌ر تیرۆرستانی داعش له‌ ناوچه‌ی تبج و سه‌رجه‌م دێهاته‌كانی ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ به‌ مه‌به‌ستی پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ له‌ تیرۆرستانی داعش ده‌ستیپێكردووه‌.

وتیشی: له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ پێشڕه‌ویدان و زه‌برێكی زۆریان به‌ تیرۆرستانی داعش گه‌یاندووه‌، له‌ چه‌ند شوێنێكیش تیرۆرستانی داعش هه‌ڵهاتوون، هه‌ربۆیه‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ كۆنترۆڵكردنی ئه‌و ناوچانه‌ نزیكبوونه‌ته‌وه‌.

راشیگه‌یاند: هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ئه‌م گوندانه‌یان كۆنترۆڵكردووه‌ له‌ ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ (ته‌رفاهیه‌، عیون اللیل، عیون، جبور عوار)، هه‌روه‌ها سوپای عیراقیش له‌ باشووری قه‌ره‌ته‌په‌وه‌ ده‌ستی به‌ هێرشكردن كردووه‌و چه‌ند گوندێكی له‌ تیرۆرستانی داعش پاككردووه‌ته‌وه‌ وه‌ك گونده‌كانی (سه‌راف، ساری ته‌په‌، عوامر).

PUKmedia   هه‌ڵمه‌ت خانه‌قینی - سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket