riklam

فه‌رمانده‌ خائینه‌كان له‌سێداره‌ ده‌درێن

kurdistani 09:56 AM - 2014-11-26
ژماره‌یه‌ك له‌ فه‌رمانده‌كان به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ده‌ستگیركراون

ژماره‌یه‌ك له‌ فه‌رمانده‌كان به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ده‌ستگیركراون

فه‌رمانده‌ خائین و كه‌مته‌رخه‌مه‌كانی سوپای عیراق كه‌ ده‌ستیان هه‌بووه‌ له‌ كه‌وتنی شاری موسڵ له‌سێداره‌ ده‌درێن.

به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی (العربیة)، خالید عوبێدی وه‌زیری به‌رگری عیراق بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌ كه‌ فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌ خائین و كه‌مته‌رخه‌مه‌كان ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ روبه‌روی سزای له‌سێداره‌دان ببنه‌وه‌.


راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شكراوه‌: له‌ 10ی یۆنۆی ئه‌مساڵدا دوای كشانه‌وه‌ی له‌ناكاوو چاوه‌ڕوانكراوی هێزه‌كانی سوپای عیراق له‌شاری موسڵ، ئه‌وشاره‌ كه‌وته‌ ده‌ستی تیرۆرستانی داعش و هه‌ربه‌و هۆیه‌وه‌ ده‌یان هه‌زار خه‌ڵك له‌ نه‌ته‌وه‌و ئاینه‌ جۆراوجۆره‌كانی ناوچه‌كه‌ ئاواره‌بوون  یان كوژراون.

عوبێدی ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه‌: ئه‌و فه‌رماندانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندیان به‌ كه‌وتنی شاری موسڵه‌وه‌ هه‌بوو، له‌ئێستادا هیچ به‌رپرسیاریه‌تیه‌كیان نیه‌، ژماره‌یه‌ك له‌وانه‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاری له‌سێداره‌دانن، به‌شێكی تریان به‌تۆمه‌تی خیانه‌ت دادگایی ده‌كرێن و دادگا بڕیاریان له‌سه‌ر ده‌دات، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌سێداره‌بدرێن یان زیندانی بكرێن.


وه‌زیری به‌رگری عیراق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌: ژماره‌یه‌ك له‌ فه‌رمانده‌كان به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ده‌ستگیركراون، ئه‌وه‌ش بۆ رێگیریكردنه‌ له‌راكردنیان.


له‌باره‌ی زیانه‌كانی وڵاتی عیراق له‌كاتی كه‌وتنی شاری موسڵ، عوبێدی باسی له‌وه‌كردووه‌ كه‌ عیراق تا مانگی رابردووش 27 ملیار دینار زیانی پێگه‌یشتووه‌، به‌شێكی زۆر له‌و چه‌كانه‌ی له‌ده‌ست سوپا بووه‌ له‌ شاری موسڵ له‌ناو براوه‌و به‌شێكی تریشیان كه‌وتووه‌ته‌ ده‌ست تیرۆرستانی داعش.


PUKmedia  سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket