riklam

داعش برینداره‌كانی خۆی ده‌كوژێت

kurdistani 09:36 AM - 2014-11-26
ئه‌و گوللـه‌شی كه‌ به‌و بریندارانه‌وه‌ ده‌نرێت به‌ر سه‌ر یان دڵیان كه‌وتووه‌

ئه‌و گوللـه‌شی كه‌ به‌و بریندارانه‌وه‌ ده‌نرێت به‌ر سه‌ر یان دڵیان كه‌وتووه‌

فه‌رمانده‌یه‌كی هه‌واڵگری عیراقی له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق ره‌فتارێكی تری تیرۆرستانی داعش له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عیراق كه‌ تیایدا شكستی خواردووه‌ ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت "ته‌نها له‌ ناحیه‌كانی سه‌عدیه‌و جه‌له‌ولاو السجاریه‌و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سامه‌راو فه‌لوجه‌ زیاتر له‌ 60 تیرۆرستی برینداری داعش به‌ بڕیاری سه‌ركرده‌كانیان كوژراون".

ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ بۆ PUKmedia باسی له‌وه‌ كرد كه‌ "تیرۆرستانی داعش له‌ چه‌ندین شوێندا تێكشكاون به‌تایبه‌ت له‌ پارێزگاكانی ئه‌نبارو دیاله‌و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سه‌ڵاحه‌دین و زیانی زۆریان پێگه‌یشتووه‌و به‌ ده‌یان كوژراو و برینداریان هه‌یه‌".

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ "دوای ئه‌وه‌ی له‌ 23/11 له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و سوپای عیراق و هێزه‌ خۆبه‌خشه‌كانه‌وه‌ هێرش كرایه‌ سه‌ر هه‌ردوو ناحیه‌ی جه‌له‌ولاو سه‌عدیه‌، زیانی زۆر به‌ر تیرۆرستانی داعش كه‌وتووه‌و نزیكه‌ی 250 تیرۆرستی داعش كوژراون و به‌شێكی زۆریشان هه‌ڵهاتوون و له‌ ئێستادا گه‌ڕان به‌دوایاندا به‌رده‌وامه‌و ژماره‌یه‌كی تریشیان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون".

ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه‌ "به‌پێی ئه‌و راپۆرته‌ سه‌ربازییانه‌ی ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری كراون له‌ ناحیه‌كانی سه‌عدیه‌و جه‌له‌ولاو دواتر رۆژی 25/11 له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی رومادی – سرسار – فه‌لوجه‌ زیاتر له‌ 60 برینداری داعش به‌ بڕیاری سه‌ركرده‌كانیان كوژراون و جێیان هێشتوون، به‌ڵام له‌ناو كوژراوه‌كاندا ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌م تیرۆرستی بیانی ده‌بینرێت، ئه‌ویش نزیكه‌ی 7 سه‌ربازی بیانین، چونكه‌ تیرۆرستان به‌ به‌رده‌وامی هه‌وڵده‌ده‌ن لاشه‌ی تیرۆرسته‌ بیانییه‌كان به‌جێنه‌هێڵن، یان سه‌ریان لێده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ناسرێن".

له‌ باره‌ی كوشتنی ئه‌و بریندارانه‌و هۆكاره‌كه‌ی، وتی: "ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌ هه‌واڵگرییه‌كان زانیاریان له‌سه‌ر تیرۆرستانی داعش ده‌ستنه‌كه‌وێت، ئه‌گه‌رنا هیچ بیانویه‌كی تر نییه‌، ئه‌و گوللـه‌شی كه‌ به‌و بریندارانه‌وه‌ ده‌نرێت به‌ر سه‌ر یان دڵیان كه‌وتووه‌".

ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ له‌سه‌ر دوایه‌مین بارودۆخی سوپای عیراق و روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گروپی داعش ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ "بارودۆخی سوپای عیراق له‌ ئێستادا زۆرباشه‌و هه‌ماهه‌نگی زۆر به‌هێز له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی تردا هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و راوێژكاره‌ سه‌ربازییه‌كان، بۆیه‌ پێده‌چێت له‌ چه‌ند رۆژی ئایینده‌دا پلانی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی چه‌ندین شوێنی تر جێبه‌جێبكرێت".

PUKmedia سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket