riklam

كه‌ركوك.. پێشمه‌رگه‌ چه‌ندین هێرشی داعش تێكده‌شكێنێت

kurdistani 09:18 AM - 2014-11-26
تیرۆرستانی داعش له‌ چه‌ند قۆڵێكه‌وه‌ هێرشیان كردووه‌

تیرۆرستانی داعش له‌ چه‌ند قۆڵێكه‌وه‌ هێرشیان كردووه‌

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 26-11-2014، تیرۆرستانی داعش له‌ چه‌ند قۆڵێكه‌وه‌ هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.


وه‌ستا ره‌سوڵ فه‌رمانده‌ی ژوری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی باشوری كه‌ركوك به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: تیرۆرستانی داعش له‌ سه‌عات 02:30 ده‌قیقه‌ی به‌ره‌به‌یانه‌وه‌ ده‌ستیان كردووه‌ به‌هێرشكردنه‌ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و تا دره‌نگانێكیش شه‌ڕوپێكدادان به‌رده‌وام بووه‌.


وتیشی: ئه‌و هێرشانه‌ی داعش له‌ ناوچه‌كانی ته‌ل ئه‌لوه‌رد و مه‌كته‌ب خالد و ره‌شادو نه‌هره‌وان و مریه‌م به‌گ بووه‌.


راشیگه‌یاند: هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئه‌و هێرشانانه‌یان تێك شكاندووه‌.


PUKmedia   عومه‌ر غه‌ریب

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket