riklam

ژنێك 25 چه‌كدار ده‌كوژێت

kurdistani 12:52 AM - 2014-11-26
له‌تۆڵه‌ی كوڕه‌ كوژراوه‌كه‌ی

له‌تۆڵه‌ی كوڕه‌ كوژراوه‌كه‌ی

ژنێكی ئه‌فغانی له‌تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی كوڕه‌ سه‌ربازه‌كه‌ی كه‌ به‌ده‌ستی گروپی تاڵیبان كوژرابوو، له‌ هێرشێكدا، خۆی به‌ته‌نیا 25 چه‌كداری تاڵیبانی كوشتووه‌.

به‌پێی زانیاری ئاژانسه‌ جیهانیه‌كان، ئه‌م ژنه‌  ئه‌فغانیه‌ له‌گوندێكی ولایه‌تی فه‌رح له‌ ئه‌فغانستان دوای ئه‌وه‌ی كوڕه‌ سه‌ربازه‌كه‌ی له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانی تاڵیبانه‌وه‌ ده‌كوژرێت و له‌ده‌ستیده‌دات، هه‌ربۆیه‌ له‌گه‌ڵ ژنی كوڕه‌ كوژراوه‌كه‌ی، بڕیار ده‌ده‌ن تۆڵه‌ له‌ چه‌كداره‌كانی تاڵیبان بكه‌نه‌وه‌.
 
هه‌ربه‌ێی هه‌واڵه‌كان، دواتر هه‌ردوو كیان هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ژماره‌یه‌ك چه‌كداری تاڵیبان و دوای شه‌ڕێكی 7 سه‌عاتی، 25 چه‌كداری تاڵیبانیان كوشتووه‌.
 
سدیق سدیقی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان رایگه‌یاندووه‌: خاتوو ره‌زا گوڵ، گروپێكی به‌ناوی خۆیه‌وه‌ دروستكردووه‌و ده‌ستیكردووه‌ به‌ راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری به‌رامبه‌ر به‌ چه‌كداره‌كانی تاڵیبان و له‌تۆڵه‌ی كوڕه‌ كوژراوه‌كه‌ی 25 چه‌كداری تاڵیبانی كوشتووه‌.
 

PUKmedia   ئارین كامه‌ران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket