riklam

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان هێزێكی داعش وێران ده‌كه‌ن

kurdistani 11:00 PM - 2014-11-25
تائێستا 87 تیرۆرست له‌و بۆردومانه‌دا كوژراون

تائێستا 87 تیرۆرست له‌و بۆردومانه‌دا كوژراون

دوای ئه‌وه‌ی كه‌ تیرۆرستانی داعش ویستویانه‌ هێزێكی نوێ بۆ كۆبانێ بنێرن بۆ په‌لاماردانی ئه‌و شاره‌، له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه‌ بۆردومانكراوه‌و ژماره‌یه‌كی زۆریان لێكوژراوه‌و برینداربووه‌  ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیه‌كانیشان له‌ ناوچووه‌.

ئاری هه‌ركی چالاكوانی سیاسی نزیك له‌یه‌په‌گه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ی بۆ PUKmedia پشت راستكرده‌وه‌و وتی: ئه‌مڕۆ دوای نیوه‌ڕۆ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا زیاد له‌ 10 هێرشیان كردوه‌ته‌ سه‌ر شاری رقه‌ كه‌ بنكه‌ی سه‌ره‌كی داعشه‌و  به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌خت بۆردومانیان كردوه‌.

وتیشی: به‌پێی ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی تائێستا 87 تیرۆرست له‌و بۆردومانه‌دا كوژراون و له‌و هێزانه‌ن كه‌ بۆ په‌لاماردانی كۆبانێ ئاماده‌كرابوون.
 
رونشیكرده‌وه‌: به‌پێی زانیاریه‌كانی یه‌په‌گه‌، داعش هێزێكی گه‌وره‌ی كۆكردبوه‌ له‌ شاری رقه‌ بۆ ئه‌نجامدانی هێرشێكی گه‌وره‌ی دیكه‌ بۆ سه‌ر كۆبانێ.

ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد: به‌ڵام نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ  شاری رقه‌ بوه‌ ئامانجی هێرشه‌ ئاسمانیه‌كانی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی ئه‌مریكاو ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌كدار كوژران، پێده‌چێت داعش چیتر توانای رێكخستنه‌وه‌ی هێزێكی دیكه‌ی گه‌وره‌ نه‌بێت، بۆ ئه‌نجامدانی هێرشێكی گه‌وره‌ی دیكه‌ بۆ سه‌ر كۆبانێ.

جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌ كه‌ زۆربه‌ی بنكه‌و باره‌گاكانی داعش له‌ رقه‌ بوون به‌ ئامانجی ئه‌م هێرشانه‌.

PUKmedia   سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket