riklam

حەمەی مەلا كەریم سەرقاڵی ساغكردنەوەی دیوانی سالم-ە

kurdistani 08:51 PM - 2014-11-25
تەمەنی خۆیی و بنەماڵەكەیانی لەخزمەت وشەی رەسەنی كوردیدا بەختكرد

تەمەنی خۆیی و بنەماڵەكەیانی لەخزمەت وشەی رەسەنی كوردیدا بەختكرد

بەو تەمەنەشەوە سەرباری ئەو نەخۆشیەش كە چەند ساڵێكە بەدەستیەوە دەناڵێنێت، كاتێك سەردانیمان كرد، بەگەورە بینێكەوە سەرقاڵی خوێندنەوەو نووسین بوو، لێمان پرسی بۆچی وا سەرقاڵیت: وتی خەریكی ساغكردنەوەو شەرحی دیوانی سالم-م..

بیرت نەناڵێت، لەشت ساغ بێت، چاوت نەیەشێت بۆ خۆت و بۆ ئەو بنەماڵەیەی كە نەوە لەدوای نەوەی میللـەتی كورد قەرزارباری دەست و قەڵەمی باوكتان و ئێوەن، ساغكردنەوەو بەدواداچوون یەكلاكردنەوەی ئەدەبیات و رۆژنامەگەریی و زمان و ئەدەب و شیعرو لێكۆڵینەوە، ئەمانە پێیان دەوترێت بنەماڵەی مەلا عەبدولكەریمی مودەریس.

بەمەبەستی ئەحواڵ پرسین و لە نزیكەوە ئاگاداربوون لەباری تەندروستی كاكە حەمە كە چەند ساڵێكە بەدەست نەخۆشیەوە دەناڵێنێت ئێوارەی ئەمڕۆ 2014/11/25 بەناوی رۆژنامەنوسانی لقی سلێمانیەوە، سكرتێری لق و ئەندامانی لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان سەردانی ماڵی نووسەرو رۆژنامەنوسی ناوداری كورد مامۆستا محەمەدی مەلا عەبدولكەریمی مدرسیان كرد لەشاری سلێمانی، هەروەها بۆ ئەوەی رێزو سوپاس و ستایشی سەرجەم رۆژنامەنوسانی كوردستان بگەیەننە ئەو كەڵە پیاوەی تەمەنی خۆیی و بنەماڵەكەیان لە خزمەت وشەی رەسەنی كوردیدا بەخت كرد، لۆگۆی لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستانیان وەك دیاری پێبەخشی و نیشانی لقەكەیان لەسنگیدا.

كاكە حەمەش وێڕای بەخێر هاتن و خۆشحاڵی، داوایكرد سڵاوی بگەیەنرێتە یەكە بەیەكەی رۆژنامەنوسانی كوڕو كچی كوردستان و داوای بەردەوامی و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket