riklam

لەچەمچەماڵ توندوتیژی بەرانبەر ژنان زیادیكردوە

kurdistani 08:28 PM - 2014-11-25
هۆكاری بۆ زیادبونی ژمارەی دانیشتوان دەگەڕێننەوە

هۆكاری بۆ زیادبونی ژمارەی دانیشتوان دەگەڕێننەوە

بەڕێوەبەری نوسینگەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژییەكان دژ بەژنان لە چەمچەماڵا رایدەگەیەنێ رێژەی توندوتیژی بەرامبەر بەژنان بەهۆی هاتنی ئەو ژمارە خێزانە زۆرەی رویان لەشاری چەمچەماڵا كردوە بە بەراورد بە پێشتر زیادیكردوە.

نەقیب هێمن عەلی بەڕێوەبەری نوسینگەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژییەكان دژ بەژنان لەچەمچەماڵ بە PUKmediaی راگەیاند: بەرزبونەوەی ئاماری توندوتیژییەكان بەرامبەر بەژنان دەگەڕێتەوە بۆ زۆربونی ژمارەی دانیشتوان و هاتنی ئەو ژمارە خێزانە زۆرەی كە بەهۆی تێكچونی بارودۆخی ئەمنی ناوچەكانی خۆیان روویان لەشاری چەمچەماڵا كردوە، ئەوەیش وایكردوە ئاماری توندوتیژیەكان بەرانبەر بەژنان روو لەزیادبون بكات.

وتیشی: خاڵكی تر كە هۆكارە بۆ بەرزبونەوەی ئاماری توندوتیژییەكان خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردنە كە بوەتە هۆكارێكی سەرەكی بۆ بەرزبونەوەی ئاماری توندوتیژییەكان لەناو خێزاندا.

سەبارە بەچالاكیەكانی نوسینگەكەیان لەهەفتەی بەرنگاربونەوەی توندوتیژیەكان دژ بەژنان  وتی: لەچوارچێوەی ئەو پلانەی كە حكومەی هەرێم دایناوە بۆ بەرنگاربونەوەی توندوتیژی خێزانی لەكوردستان ئەمڕۆ 25/11 لەشاری چەمچەماڵا دەستكرا بەهەڵمەتەكەو یەكەم رۆژی هەڵمەتەكەشمان لە خوێندنگاكانەوە دەستپێكرد، لەبەرئەوەی مەبەستمان ئەو توێژە گرنگەی كۆمەڵگە شارەزای تەواو پەیدا بكەن لە یاساكانی  بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی خێزانی و یاساكانی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن.

PUKmedia هەردی ئەبوبەكر- چەمچەمال

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket