riklam

د. سه‌عداوی : نابێت به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی سه‌ر ژنان بێ ده‌نگبین

kurdistani 08:11 PM - 2014-11-25
د. نه‌وال سه‌عداوی له‌ سلێمانی

د. نه‌وال سه‌عداوی له‌ سلێمانی

ئه‌مڕۆ 25-11-2014، به‌ ئاماده‌بوونی د. نه‌وال سه‌عداوی نوسه‌ری ناسراوی وڵاتی میسر و چه‌ندین چالاكوانی بواری ژنان رێكخراوی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و حزبی و حكومی، به‌بۆنه‌ی رۆژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندو تیژی به‌رامبه‌ر ژنان، له‌شه‌قامی سالم، ژنانی شاری سلێمانی ئاهه‌نگیان گێرا.

له‌و ئاهه‌نگه‌دا كه‌ PUKmedia ئاماده‌بوو د. نه‌وال سه‌عداوی ئه‌دیب و نوسه‌ری ناسراوی وڵاتی میسر وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ژنانی هه‌موو جیهان به‌بۆنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان ئاهه‌نگده‌گێڕن و ئه‌و بۆنه‌یه‌ بۆنه‌یه‌كی جیهانییه‌، وتیشی: له‌راستیدا له‌مڕۆدا به‌ قۆناغێكی زۆر  دژواردا تێده‌په‌ڕێین، ژنان و پیاوانیش، تێبینی ئه‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ ژنانی چه‌ندین رووداوی كوشتن و توندو تیژی نواندن و به‌زۆر به‌شودان به‌رامبه‌ریان ئه‌نجامده‌درێت، له‌ هه‌مانكاتدا ژنان وه‌كو كاڵا كڕین و فرۆشتنیان پێوه‌ ده‌كرێت.

د. نه‌وال سه‌عداوی وتیشی: من به‌ سه‌رجه‌م ژنانی ئاماده‌بوو ده‌ڵێم له‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا، بۆی هه‌یه‌ هه‌ریه‌كێك له‌ ئێوه‌ له‌هه‌ر كاتێك له‌كاته‌كان له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه‌ رووبه‌ڕوی كوشتن ببنه‌وه‌ كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ دێت و توندوتیژی و ده‌ستدرێژی بكرێته‌سه‌ر، له‌ هه‌مان كاتدا ده‌بێت بێده‌نگ نه‌بین و به‌توندی به‌رپه‌رچی ئه‌و هێرشه‌ ناڕه‌واو توندوتیژییانه‌ بده‌ینه‌وه‌ كه‌ ژنانی كۆمه‌ڵگاكان له‌هه‌ر شوێنێك بن بكاته‌ ئامانج .

PUKmediaتایبه‌ت  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket