riklam

حاكم قادر: مرۆڤایه‌تی شانازیی به‌ ئازایه‌تی پێشمه‌رگه‌وه‌ ده‌كات

kurdistani 06:28 PM - 2014-11-25
برینداره‌كانی به‌سه‌ركرده‌وه‌

برینداره‌كانی به‌سه‌ركرده‌وه‌

حاكم قادر رایگه‌یاند سه‌ركه‌وتن و گیانفیدایی و نه‌به‌ردی پێشمه‌رگه‌ له‌به‌رامبه‌ر تیرۆریستان له‌ مێژوودا تۆمار ده‌كرێت و مرۆڤایه‌تی شانازیی پێوه‌ده‌كات.

ئه‌م وته‌یه‌ی حاكم قادر كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی له‌ میانی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی برینداره‌كانی رزگاركردنی سه‌عدیه‌ و جه‌له‌ولادا هات كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی شار و فریاكه‌تن له‌سلێمانی چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت.

له‌و سه‌ردانه‌دا كه‌ ئه‌مڕۆ 225-11-2014، به‌ هاوڕێیه‌تی حامیدی حاجی غالی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ئه‌نجامیدا، كارگێری مه‌كته‌بی سیاسیی به‌ناوی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان-ه‌وه‌ پرسه‌ و هاوخه‌می به‌كه‌سوكاری شه‌هیده‌ نه‌مره‌كان راگه‌یاندو هیوای زووچاكبوونه‌وه‌شی بۆ برینداره‌كان خواست و وتی: سه‌ركه‌وتن و گیانفیدایی و نه‌به‌ردی پێشمه‌رگه‌ له‌به‌رامبه‌ر تیرۆریستان له‌ مێژوودا تۆمار ده‌كرێت و نه‌ك ته‌نیا كورد، به‌ڵكو مرۆڤایه‌تی شانازیی پێوه‌ده‌كات.

هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ پێشمه‌رگه‌ بۆته‌ سیمبولی ئازایه‌تی و به‌ره‌نگاری تیرۆریستانی دژ به‌ مرۆڤایه‌تی و دیموكراسی بۆته‌وه‌ و هه‌ر ئه‌مه‌شه‌ كه‌ پشتیوانی و هاوكاری به‌رده‌وام له‌ كورد و پێشمه‌رگه‌ ده‌كرێت.

كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌م سه‌ركه‌وتنانه‌ به‌ خوێنی گه‌شی ژماره‌یه‌ك رۆڵه‌ و قاره‌مانی ئه‌م گه‌له‌ و ژماره‌یه‌ك بریندار تۆماركرا كه‌ ئازادكردنی هه‌ر شوێن و جێگایه‌ك له‌ تیرۆریستانی داعش، خزمه‌تكردنه‌ به‌ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ و خاكی پیرۆزی كوردستان.

حاكم قادر  رایگه‌یاند هاوكاری و پشتیوانی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌سه‌ر ئاستی  ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ له‌م قۆناغه‌دا به‌تایبه‌ت پڕچه‌ك كردنی گرنگ و پێویسته‌ و هه‌روه‌ها وتی: یه‌كریزی و یه‌كێتی گه‌له‌كه‌مان زامنی سه‌ركه‌وتنی به‌رده‌وامه‌ به‌سه‌ر دوژمناندا و ته‌ئكیدیشیكرده‌وه‌ كه‌ پێویست ده‌كات راگه‌یاندن بخرێته‌ خزمه‌تی هێزی پێشمه‌رگه‌ و سه‌ركه‌وتنه‌كانی له‌ هه‌ر كوێیه‌ك بێت.

هه‌روه‌ك ده‌ستخۆشی له‌ برینداره‌كان و سه‌رجه‌م پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان و فه‌رمانده‌ و به‌رپرسه‌كان كرد كه‌ راسته‌وخۆ له‌ مه‌یدانی شه‌ره‌كاندا سه‌رپه‌رشتی شه‌ڕی دژبه‌تیرۆر ده‌كه‌ن.

 وتیشی: پێشمه‌رگه‌ داكۆكی له‌ خاك و وڵات و ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ن و داكۆكی له‌ هه‌موو تاكێكی كوردستان ده‌كه‌ن به‌بێ جیاوازی و له‌پێناوی چه‌سپاندنی ئازادی  و دیموكراسی  و به‌ده‌ستهێنانی مافی چاره‌ی خۆنووسین خه‌بات ده‌كه‌ن.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket