riklam

نوێنه‌رانی عیراق چه‌ند پرۆژه‌ یاسایه‌كی گرنگی تاوتوێكرد

kurdistani 05:46 PM - 2014-11-25
خوێندنه‌وه‌ بۆ چه‌ند پڕۆژه‌ یاسایه‌ك ئه‌نجامدرا

خوێندنه‌وه‌ بۆ چه‌ند پڕۆژه‌ یاسایه‌ك ئه‌نجامدرا

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق خوێندنه‌وه‌ بۆ چه‌ند پڕۆژه‌ یاسایه‌كی گرنتگ گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كرا.

ئه‌مڕۆ 25-11-2014، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیدا گفتوگۆی له‌سه‌ر چه‌ند پڕۆژه‌ یاسایه‌ك ئه‌نجامدا، له‌و باره‌یه‌وه‌ د. به‌ختیار شاوه‌یس ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی سه‌وز به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كه‌ دانیشتنی ژماره‌ 31 خولی یه‌كه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بوو، له‌و دانیشتنه‌دا كۆمه‌ڵێك خاڵی گرنگ و پڕۆژه‌ یاسا گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كراو خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كرا كه‌ گرنگترینیان رێكه‌وتنی بواری ئابوری و وه‌به‌رهێنانی نێوان عیراق و كوه‌یت و عیراق و ئوردن هه‌روه‌ها عیراق.

وتیشی: له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بابه‌تێكی نوێی تیا نه‌بوو ته‌نها درێژه‌دان بوو به‌ هه‌ندێ كۆبوونه‌وه‌ی پێشوو دواتریش به‌رنامه‌كانی كۆبوونه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق هه‌رڵگیرا بۆ رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی داهاتوو.

PUKmedia زانیار مه‌جید

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket