riklam

ئەردۆگان: ژن و پیاو یەكسان نین

kurdistani 05:32 PM - 2014-11-25
وتاره‌كه‌ی ئه‌ردۆگان توڕەیی چالاكانی مافی ژنانی لێكەوتەوە

وتاره‌كه‌ی ئه‌ردۆگان توڕەیی چالاكانی مافی ژنانی لێكەوتەوە

سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند: یەكسانی ژن و پیاو بەپێچەوانەی رەوتی سروشتە، چونكە سروشت جیاواز سەیری ژن و پیاو دەكات.

رەجەب تەیب ئەردۆگان لەوتارێكدا كە لەكۆنفراسنی نێودەوڵەتی ئەستەنبوڵ پێشكەشیكرد توڕەیی چالاكانی مەدەنی و بەرگریكارانی مافی ژنانی لێكەوتەوەو رایگەیاند: ژن و پیاو جیاوازن و ئەو جیاوازییەش بۆ سروشت دەگەڕێتەوە، چونكە سروشت بەچاوی جیاوازییەوە سەیری ژن دەكات و سروشتی ژن و پیاو جیاوازە.

ئەردۆگان وتیشی: هەندێجار دەوترێت ژن و پیاو یەكسانن كە ئەمە هەڵەیە، بەڵكو باشتر وایە بوترێت ژنان لەگەڵ ژنان یەكسان و پیاوانیش لەگەڵ پیاوان یەكسانن.

سەرۆك كۆماری توركیا راشیگەیاند: ئایینی ئیسلام پێگەو جێگەی ژنی دیاریكردووە، هەندێ كەس لەوشەی دایكایەتی تێدەگەن و هەندێكیش تێناگەن و ناتوانین ئەمەش بەفیمینیزمە تێبگەیەنن، چونكە ئەوان چەمكی دایكایەتی قبوڵناكەن.
ئەم وتارەی ئەردۆگان ناڕەزایەتی رێكخراو و چالاكانی ژنانی لێدەكەوتەوە.
 شایانی باسە لە پێنج مانگی رابردوودا زیاتر لە سەدان حاڵەتی توندوتیژی دژی ژنان رویداوەو زیاتر لە 200 ژن بەهۆی توندوتیژی خێزانییەوە گیانیان لەدەستداوە.

PUKmedia ئا/ جەواد حەیدەری

سەرچاوە/ رادیۆ فەردا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket