riklam

سه‌رۆك كۆمار: كاری جدی ده‌كه‌ین بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی مه‌ینه‌تی ئاواره‌كان

kurdistani 04:39 PM - 2014-11-25
سه‌رۆك كۆماری عیراق

سه‌رۆك كۆماری عیراق

 سه‌رۆك كۆمار پێویستی چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان دوپاتده‌كاته‌وه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نه‌هامه‌تیی ده‌ربه‌ده‌ربوه‌كان.

ئه‌مڕۆ 25-11-2014، سه‌رۆك كۆمار فوئاد مه‌عسوم له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا چاویكه‌وت به‌ داود جندی سه‌لمان و شێخ خدیده‌ موراد  له‌ هێزی پاراستنی شه‌نگال .

له‌و دیداره‌دا بارودۆخی شه‌نگال له‌ هه‌موو روه‌كانی ئه‌منیی و مرۆییه‌وه‌ باسكرا، بارو گوزه‌رانی ئه‌و خه‌ڵكه‌ ده‌ربه‌ده‌ربوه‌ی شه‌نگالیش گفتوگۆی له‌باره‌وه‌كرا كه‌ له‌ بناری چیای شه‌نگال به‌ كوله‌ مه‌رگی و له‌ هه‌لومه‌رجێكی پڕ مه‌ینه‌تیی و كاره‌ساتباردا ده‌ژین.

سه‌رۆك مه‌عسوم رونیكرده‌وه‌ كه‌ ئاگاداری گوزه‌رانی ده‌ربه‌ده‌ربوه‌كانی شه‌نگاله‌و ده‌زانێت له‌ چ حاڵێكدان، پشتیوانی خۆی ده‌ربڕی بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ینه‌تییه‌ یان به‌و جۆره‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیداردا قسه‌ بكات بۆ یارمه‌تیدانیان.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket